کۆمپانیای جەنەڕاڵ ئەلیکتریکی ئەمەریکایی کارەکانی لە ئێران ڕادەگرێت بەر لەو مۆڵەتەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کۆمپانیاکانی دەسـتنیشانکردووە چالاکیـیەکانیان لەو وڵاتە ڕابگرن لە پاش سەپاندنەوەی سزاکانی واشنتن بەسەر تاراندا
پەرلەمانی ئیسپانیا متمانەی لە سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی سەندەوە پاش ئەوەی خۆی و پارتەکەی بە گەندەڵی تۆمەتبارکران
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ناکۆکی کەوتووەتە نێوان ڕووسیا و ئێران لەسەر داوایەکی ڕووسیا بۆ پـێدانی ناوچەی تەل ڕفعەتی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرین بە هێزەکانی تورکیا
سەرۆکی پـێشووی دەزگای مۆسادی ئیسرائیل دەڵێت بنجامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری وڵاتەکەیان لە ساڵی 2011 فەرمانی پـێکردوون لە ماوەی 15 ڕۆژدا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادەبکەن
دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا دەڵێن توانیان پـیلانێکی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا پوچەڵبکەنەوە کە بۆ کوشتنی ئارکادی بابچێنکۆ ڕۆژنامەوانی ڕووسی داڕێژرابوو
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی لە بارەی ئازادی ئاینی بڵاوکردەوە و تیایدا بە ڕاشکاوانە باس لە ئاست و ڕەوشی ئازادی ئاینی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لە وڵاتانی جیهان دەکات
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت شوێنی کۆبوونەوەیەکی تاڵیبانی لە هەرێمی هێلمەندی باشوری ئەفغانستان بە ڕۆکێت کردبووە ئامانج و لە ئاکامدا زیاتر لە 50 ڕێبەری گەورەی تاڵیبان کوژراون
گوتەبێژی کۆشکی سپـی دەڵێت لەم هەفتەیە مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپـرسە باڵاکەی کۆریای باکور لە ئەمەریکا کۆدەبێتەوە
چوار لایەنە سەرەکیـیەکەی لیبیا ئەمڕۆ سێشەممە لە پاریس بە ڕێکەوتنێک گەیشتن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە کۆتایی ئەمساڵدا
ڕێبەرێکی شیعەی عێراق داوای لە ئێران کردووە دەستوەرنەداتە کاروباری وڵاتەکەی، ئەمەش هاوکاتی لایەنە عێراقیـیەکان تاووتوێی پـرسی پـێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان دەکەن
کاربەدەستانی دادوەری بەلجیکا دەڵێن کەسێک لە شاری لیـیجی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە 3 کەسی کوشتووە کە دوانیان پـۆلیس بوون
یەکێتی ئەوروپا سزاکانی بەسەر ئەو کاربەدەستانەی سوریا درێژکردەوە کە تاوانبارن بە سەرکوتکردن و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە بەرامبەر خەڵکی سیڤیل
سەرۆکی فەڕەنسا هاوڵاتینامەی بەخشیـیە کۆچبەرێکی نایاسایی خەڵکی مالی پاش ئەوەی بوێرانە وەک سپایدەرمان توانی منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ ڕزگاربکات
یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوی ناتۆ ئەمڕۆ هەینی داوایان لە ڕووسیا کرد بەرپـرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت لە خستنی فڕۆکە مالیزیـیەکە، ئەوەی لە ساڵی 2014 لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بە موشەکێـک لێیدرا
هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرکردەیەکی بیانی داعشیان دەسـتگیرکردووە کە لە ساڵی 2015 وە لە ڕێگەی تورکیاوە هاتووەتە ناو سوریا
سەعەد ئەلحەریری ڕێبەری ڕەوتی "المستقبل" پشـتیوانی پەرلەمانی لوبنانی بەدەستهێنا بۆ گرتنەدەستی پـۆستی سەرۆک وەزیر و پـێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای دارایی نوێی بەسەر ئێران سەپاند و ئەم جارە هێڵە ئاسمانیـیەکانی کردووەتە ئامانج کە تۆمەتی هاوکاریکردنی تێرۆرزم
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور کۆنەبێتەوە کە لە بەرنامەدا بوو لە 12 ی مانگی شەش لە وڵاتی سینگاپـور بەڕێوەبچێت
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕ لە نێوان دوو گروپی چەکداری سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕوویداوە و لە ئاکامدا بریندار لە هەردوولایان کەوتوونەتەوە
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت شارەزایانی بواری چەک لە ناوەندی میدڵبوری لە ویلایەتی کالیفۆرنیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئێران دەزگای نهێنی هەیە لە ناوچەیەکی بیابانی چۆڵی وڵاتەکەی
زیاتر نیشـان بده