پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا جیاکردنەوە ئەلیکترۆنیـیەکەی دەنگەکانی هەڵبژاردنە گشتیـیەکەی 12 ی مانگی پـێنج هەڵبوەشێتەوە و هەموو دەنگەکان لە سەرانسەری وڵاتەکە بە دەست جیابکرێنەوە
فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا پـێکەوە لە نامەیەکدا بە فەرمی داوایان لە ئەمەریکا کردووە کۆمپانیاکانیان لەو سزایانە ببورێت کە دایناون بۆ سزادانی ئەو کۆمپانیایانەی کۆتایی بە کارەکانیان لە ئێران ناهێنن
22 خوێندکاری زانکۆیەکی ئستەنبوڵ کە ناڕەزایـیان دەربڕیبوو لە دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگایی کران بە تۆمەتی پـڕوپاگەندە بۆ تێرۆرزم
دەڵێت کۆمیتەی باڵای تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە هەڵبژاردنەکان گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی فرتوفێڵێکی گەورە لە هەڵبژاردنەکاندا کراون، بۆیە بڕیاری داوە هیچ بەرپـرسێکی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەبێ مۆڵەتی ئەو نەتوانن وڵاتەکە جێبهێڵن
ڕاوەرگرتنێکی گشتی کە ئنستتیوتی سۆنار لە تورکیا ئەنجامی داوە، نیشانی داوە شیانی هەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا نەتوانێت لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت
دەزگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل (شاباک) دەڵێت پـیلانێکی تێرۆرکردنی پـوچەڵکردووەتەوە کە ئامانجی کوشتنی هەریەک لە بەنجامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیر و نیر بەرەکات سەرۆکی شارەوانی ئۆرشەلیم بووە
ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق دەڵێت بەپـێی یاساکانی ئێستای هەڵبژاردنەکان ناکرێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 12 ی مانگی پـێنج هەڵبوەشێتەوە یان دەنگەکانی بە دەست جیابکرێنەوە
فەرماندەیەتی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت تەنیا ڕاوێژکارانی لەشکری لە شاری مەنبج مابوو و لە ئێستادا ئەوانیش ئەرکەکەیان بە ئەنجام گەیاندووە و دەیانکشێننەوە
مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو هاوتا تورکەکەی کۆبووەوە. یەک لە بابەتە سەرەکیـیەکانی تاووتوێیان کردووە چارەنووسی هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە لە شاری مەنبجی سوریا
بەپـێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ لە ئوردن، شا عەبدوڵڵا ئەمڕۆ دووشەممە عومەر ئەلڕەزازی ڕاسپاردووە حکومەتی نوێی وڵاتەکە پـێکبهێنێت، ئەمەش پاش دەست لە کارکێشانەوەی هانی ئەلمولقی لە پـۆستی سەرۆک وەزیر
گڕکانێکی وڵاتی گواتیمالا هەڵچووە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە گەشتێکی سێ ڕۆژی دەستپـێکردووە بۆ سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا تاوەکو ڕێبەرانی ئەو وڵاتانە قایل بکات هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ئێران بگۆڕن
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت مەسەلەی شاری مەنبجی سوریا کە لە ئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتە خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت لە پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت واشنتن سزاکانی سەر کۆریای باکور سووک ناکات هەتا ئەو کاتەی پـیۆنگیانگ هەنگاوی بێ پاشگەزبوونەوە نەنێت بە ئاڕاستەی دەستبەرداربوونی لە بەرنامەی چەکی ناوکی
میدیا عێراقی و جیهانیـیەکان دەڵێن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە بۆ ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت
دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی کۆریای باکور دەڵێت سەرۆکی سوریا بەنیازە سەردانی وڵاتەکەیان بکات و لەگەڵ ڕێبەرەکەیان کیم جۆنگ ئون کۆببێتەوە
حکومەتی ئیسرائیل پـرۆسەی دەنگدانی لەسەر پـرۆژە بڕیارێک دواخست کە دانراوە بۆ دانپـیادانان بە جینۆساید ئەرمەنەکان بە دەسـتی عوسمانیـیەکان لە میانەی جەنگی جیهانی یەکەمدا
دادگای تاوانەکانی عێراق بڕیاری دا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر میلینا بوگەدیغ بسەپـێنرێت، ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی پەیوەندیان بە داعشەوە کردبوو
سەرۆک ترامپ لە بڕیارەکەی پـێشووی پاشگەزبووەوە و دەڵێت گەڕاوەتەوە بۆ سەر ئەو بەرنامەیەی پـێشتر دانرابوو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور لە 12 ی مانگی شەش لە وڵاتی سینگاپـور
بریکاری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لیبیا دەڵێت وڵاتەکەی لە پشتیوانیکردنی لیبیا بەردەوام دەبێت و لەوەتای ڕژێمی موعەممەر قەزافی لە ساڵی 2011 وە لادراوە، ئەمەریکا 635 ملیۆن دۆلاری بۆ پشـتیوانیکردنی لیبیا خەرجکردووە
زیاتر نیشـان بده