دادوەری فەڕەنسا بە فەرمی تۆمەتی تێوەگلان لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە سوریا و کۆمەککردنی گروپێـکی تێرۆرستی ئاڕاستەی کۆمپانیای لافارگی فەڕەنسی کرد
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت ڕێوشوێنە دەستوریـیەکان بواری هێشتووەتەوە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی خولی پەرلەمانی، ئەمەش لە کاتێکدا تەنیا 2 ڕۆژ ماوە ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراق کۆتایی پـێبێت
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی حکومەتی سوریا بە پاڵپشـتی ڕووسیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای دەرعا لە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە
هەردوو لایەنی شەڕی ناوخۆی سودانی باشور لەسەر ئاگربەستێکی بەردەوام ڕێکەوتن و بڕیاریان داوە لە ماوەی 72 کاژمێر بیخەنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە
خۆپـیشاندان و ناڕەزایی کاسپکارانی بازاڕەکانی ئێران بەردەوامن و بەپـێی میدیاکان ئەمڕۆ چوارشەممە سنووری تارانی پایتەختی تێپەڕاندووە و شاری دیکەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، لەوانە تەورێز
دەڵێت ئەگەربێت و ئەنکەرە لەسەر پـلانی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 ی ڕووسیا بەردەوامبێت ئەوا شیانی هەیە چیتر فڕۆکەیF-35 ی کۆمپانیای لوکهید مارتنی ئەمەریکایی پـێنەفرۆشرێت
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەرچەندە وڵاتێکی نوێـیە بەراورد بە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ماوەی 242 ساڵی تەمەنی، هێندە داهێنانی مەزنی هەبووە نەک تەنیا وەرچەرخانێکی گەورە بوون
ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی حزبوڵڵای عێراق لە خاڵێـکی پشکنینی پـۆلیس لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا نەوەستاون و پـۆلیسەکان تەقەیان لێکردوون و شەڕە تەقە لە نێوانیان ڕوویداوە و لە ئاکامدا 3 کەس برینداربوون کە دووانیان پـۆلیسن
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت عەرەبستانی سعودیـیە بەردەوامە لە ڕێوشوێنە توندەکانی لە بەرامبەر ئەو چالاکوانانەی داکۆکی لە مافەکانی ژنان لە وڵاتەکەیان دەکەن
سەرۆکی پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت هەوڵێکی تێرۆرستی بێ پـێشینەیان لە وڵاتەکەیان پوچەڵکردووەتەوە، پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو کەسێکی تونسیـیان لە شاری کۆلۆنیا دەستگیرکرد
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت لە شاری مەنبجی باکوری سوریا هیچ گۆڕانکاریـیەک نەبووە و هەر وەکو جارانە
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕەخنەی توند لەو 100 چالاکوانە ئێرانیـیە دەگرێت کە داوایانکردووە تاران و واشنتن دانوستاندنی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن تاوەکو کێشەکانی نێوانیان تاووتوێ بکەن و بە ئاشتەوایی بگەن
سەرۆک وەزیری تورکیا ڕەخنەی لە ئەمەریکا گرت لە بەرامبەر بڕیاری ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بۆ دەرکردنی تورکیا لە بەرنامەی دروستکردنی فڕۆکەی پـێشکەوتووی جۆری F-35 و هەروەها ڕێگەنەدان بە فرۆشتنی ئەم فڕۆکەیە بە تورکیا
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی ڕاسپاردووە کاربکات بۆ دامەزراندی هێزی واڵایی، ئەمەش تاوەکو ببێتە هێزی شەشەمی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا
گوتەبێژی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج دەڵێت هێزی تورکی نەهاتوونەتە ناو مەنبجەوە و تەنیا لە دەرەوەی هێڵی نێوانیان هێزی گەڕۆکیان سوڕاندووەتەوە
یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ساڵێکی تری گەمارۆکانی زیاد کرد بۆ سەر ڕوسیا بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2014 هەریمی کریمیای ئۆکرانیای لکاند بە وڵاتەکەیەوە.
وڵاتی ئیمارات ڕۆژی دووشەممە هۆشداری دا بە میلیشیا حوثییەکانی یەمەن لە شاری بەندەری حودەیدە بکشێنەوە لە کاتێکدا هێزەکانی حکومەت بە پشتیوانی هاوپەیمانان پێشڕەوی دەکەن
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕوحانی لە مانگی داهاتوو سەردانی نەمسا و سویسرا دەکات وەکو بەشێک لە هەڵمەتەکانی تاران بۆ دڵنیابوونەوە لە پشتیوانی بەردەوامی ئەوروپاییەکان لە سەودا ناوکییەکەی ساڵی 2015
کاربەدەستان و میدیاکانی ژاپـۆن دەڵێن لە ئاکامی ئەو بومەلەرزە بەهێزەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری ئۆساکای ناوەندی وڵاتەکەی داوە، 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە لایەنی کەم 234 کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ هەینی بە بۆنەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە پـیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی موسڵمانان لە ئەمەریکا و تەواوی جیهاندا کرد
زیاتر نیشـان بده