داواکاری گشتی فەڕەنسا دەڵێت ئەو تاوانکارەی شەوی سێشەممە لە بازاڕێکی شاری ستراسبۆرگ هێرشی چەکداری کردە سەر خەڵک، بە زمانی عەرەبی هاواری کردبوو "الله أکبر"، بەمەش لێکدانەوەی توندڕەوی ئیسلامی بۆ دەکرێت
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی لەم زووانە ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری نوێ دەسـتپێدەکات لە دژی ئەو هێزە کوردیـیانەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتیوانیان لێدەکات
فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت فڕۆکە جەنگیـیەکانیان بۆردومانی دوو شوێنی داعشیان لە ناو خاکی سوریا کردووە
کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای ڕیزەی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بە دەستی پـۆلیسێک کوژراوە
نەتەوە یەکگرتووەکان پـلانێکی بە بەهای 5.5 ملیار دۆلار ڕاگەیاند بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی سوریایی و ئەو پـێنج وڵاتەی ڕوویان لێکردوون کە بریتین لە ئوردن و تورکیا و لوبنان و میسر و عێراق
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان دەڵێت لە هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر کاروانێکی ئۆتۆمبیلی هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەیەکی نزیک کابولی پایتەخت بە لایەنی کەم 4 کەس کوژراون و 6 کەسی دیکە برینداربوون
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە بەبۆنەی حەفتاهەمین ساڵیادی دەرچوونی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
وەزیری ناوخۆی لوبنان دەڵێت هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەی توانیویانە 2 پلانی تێرۆرستی بوچەڵبکەنەوە کە بریتی بووە لە هەوڵی تەقاندنەوەی 2 بۆمب
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەزیرێکی پـێشووی دادی بۆ هەمان پـۆستی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی دەستنیشانکرد کرد تاوەکو شوێنی جێف سێشنس بگرێتەوە، ئەوەی مانگێک لەمەوبەر دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەم پـۆستە ڕاگەیاند
ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە پاش 18 ساڵ کۆتایی بە ڕێبەرایەتی خۆی بۆ پارتی یەکێتی دیموکراسی کرستیانی وڵاتەکەی هێنا
میدیاکانی حکومەتی تورکیا دەڵێن ئەمڕۆ هەینی دەیان کەس دەسـتگیرکراون بە تۆمەتی پەیوەندی بە کۆمەڵەی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تاوانباری دەکات
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا توانیویانە پـێشڕەویـیەکی زۆر بکەن لە ناو شارۆچکەی هەجینی ژێر دەستی داعش لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا
کاربەدەستانی ئێران دەڵێن ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پـۆلیسی شاری چاربەهار لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 2 کەس کوژراون و بە لایەنی کەم 27 کەسی دیکە برینداربوون
مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە سەرۆک جۆرج بوشی باوک ئەمڕۆ چوارشەممە لە کڵێسای کاتدرائی نیشتمانی لە واشنتنی پایتەخت بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سەرۆک ترامپ و خانمی یەکەمی ئەمەریکا مەڵانیا ترامپ
وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند سەربازێکی پـێشووی لەشکری ئەمەریکا بە 25 ساڵ زینداینکردن حوکمدراوە بە تاوانی هەوڵی پـشتیوانیکردن لە داعش
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی قەتەر دەڵێت میری وڵاتەکەیان شێخ تەمیم بن حەمەد دەعوەتنامەیەکی لە سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستانی سعودیـیە پـێگەیشتووە
سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ڕایگەیاند ئەو زیادکردنەی بڕیاربوو لە نرخی سووتەمەنیدا بکرێت، بۆ شەش مانگ ڕایدەگرن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کۆتاییهێنان بەو ناڕەزایەتیانەی ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە وڵاتەکەی گرتووەتەوە
میدیاکانی تورکیا دەڵێن سێ کۆچبەری نایاسایی لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان لە نزیک سنووری یۆنان لە سەرمادا ڕەقبوونەتە
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ نامەیەکی ئاڕاستەی عمران ئەحمەد خان سەرۆک وەزیری پاکستان کردووە و تیایدا داوای یارمەتی وڵاتەکەی لێکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئەفغانستان
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە شێویەکی ناڕاستەوخۆ پـێشنیاریکردووە پـێکەوە لەگەڵ سەرۆکی چین و سەرۆکی ڕووسیا وتووێژبکەن لەبارەی چۆنیەتی ڕاگرتنی پـێشبڕکێی چەکی نێوان زلهێزەکان
زیاتر نیشـان بده