ڕاوێژکارێکی باڵای ڕێکخراوی ئەنتلانتیک کاونسەڵ سەربارەت بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بە پێچەوانەی ڕێبازەکانی پێشووتری بڕیاری داوە
کاربەدەستێکی ئەمەریکایی بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوتووە لە ماوەی 24 کاژمێردا تەواوی کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سوریا جێدەهێڵن
ژمارەیەک لە سیناتۆرانی ئەمەریکا ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بڕیاری لە ناکاوی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ بۆ کشانەوەی تەواو و بە پەلەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت کاربەدەستانی ئەمەریکا گوتوویانە تاووتوێی مەسەلەی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەکەن، ئەمەش لەم کاتەی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی دژی داعش بەرەو کۆتایی دەچن
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاگاهی داوە لە ئاکامە خراپەکانی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا و دەڵێت شیانی هەیە کاریگەری هەبێت بەسەر شەڕی دژی داعش
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 18 ی مانگی دوازدە، ڕۆژی جیهانی کۆچبەرانە. لەم ڕۆژەدا بەڕێوەبەری ئاژانسی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات ئەو تێڕوانینە خراپەیان لەسەر کۆچبەران نەیهێڵن
وەزیری دادی نەرویژ ڕایگەیاند پـۆلیسی وڵاتەکەی مەلا کرێکار بۆ ئیتالیا دەبات تاوەکو لەوێ لەسەر کەیسێکی پەیوەست بە هەرێمی کوردستانەوە دادگایی بکرێت
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن تیمێکی حکومەتەکەیان لە ئەبو زەبی ئیماراتە بە مەبەستی دانوستاندن لەگەڵ نوێنەرانی بزوتنەوەی تاڵیبان، ئەمەش بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێکەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێو وڵاتەکەیان
لە ناوچەی مارتنی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی فلۆریدا باوکێک لە پـێناو ئەوەی کوڕە بچوکەکەی لە دەستی برا گەورەکەی ڕزگاربکات، بە دەمانچە کوڕە گەورەکەی کوشت
سەرۆک وەزیری کەنەدا دەڵێت وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ڕێگەیەک بدۆزیتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێکی چەک لەگەڵ عەرەبستانی سعودیـیە، هەرچەندە کارێکی قورسە
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت 6 هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە لە ناوچەی گەندەرشی باشوری ڕۆژهەڵاتی سۆماڵ و لە ئاکامدا 62 توندڕەوی بزوتنەوەی شەبابی سەر بە قاعیدە کوژراون
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی پەیوەندیـیەکی تەلەفونی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەنجامداوە
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕەخنەی توندی لە ئەمەریکا گرتووە لە بەرامبەر پشتیوانیکردنی لە هێزە کوردیـیەکانی سوریا لە شەڕی دژی داعش
دادگایەکی ڕۆمانیا داواکەی تورکیای ڕەتکردەوە بۆ ڕادەسـتکردنی ڕۆژنامەوان کامیل دەمیرکایا کە بە تێرۆرزم تاوانباری کردووە
چین دەڵێت بۆ ماوەی 90 ڕۆژ وەرگرتنی گومرگی زیاتر لەسەر هاوردەکانی ئۆتۆمبیل و پارچەی ئۆتۆمبیلی ئەمەریکایی بۆ ناو وڵاتەکەی ڕادەگرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەی سەرۆکانی هەردوو وڵات پـێی گەیشتن
کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ دەڵێت مەسەلەی زیندانیکردنی بە سەدان لە ڕۆژنامەوانان بووەتە شتێکی ئاسایی و لە ئێستادا وا بۆ سێ ساڵە لەسەر یەک زیاتر لە 250 ڕۆژنامەوان لە جیهاندا لە زینداندان
ئەلێکساندەر ڤوچیچی سەرۆکی سربیا ئاگاهی بە کۆسۆڤۆ دا لەوەی هەر جۆرە لەشکرێک پـێکبهێنێت دەبێتە مایەی گرژی زیاتر لە ناوچەکەدا
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی تورکیا دەداتەوە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا، دەڵێت هەر کردارێکی لەو جۆرە جێی قبوڵ نیـیە
سێ ڕێکخراوی ناحکومی یۆنان دەڵێن لەوەتای بەهاری ئەمساڵەوە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان سەدان پەنابەر و کۆچبەریان بە زۆرەملێ ڕەوانەی تورکیا کردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی ئاگاداریانکردوونەتەوە
لەشکری میسر دەڵێت لە میانەی ئۆپەراسیۆنانەکانی ئەم دوایـیە لە وڵاتەکەیاندا، 27 کەسی توندڕەو کوژراون و 403 تاوانبار دەستگیرکراون
زیاتر نیشـان بده