ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕادەگەیەنێت ژنێکی تەمەن 18 ساڵانی سعودی کە هەڵاتووە بۆ تایلەند، داوای لە ئوسترالیا کردووە مافی نیشتەجێبوونی پێبدات.
وەزارەتی دادی ئیسرائیل ڕایگەیاند وەزیرێکی پـێشووی وڵاتەکەی دانیناوە بەوەی سیخوڕی بۆ ئێران کردبوو و بەوەش حوکمی 11 ساڵ زیندانی دەدرێت
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتێکی بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەڕێوەبەرایەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وا فشاری توند دەکات بۆ ئەوەی مەسەلەی سنووری باشوری وڵات لەگەڵ مەکسیک بە قەیرانێکی مرۆیی و ئاسایشی نیشتمانی وێنا بکات
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەسەر فشارەکانی سەر ئێران کردەوە و دەڵێت شۆڕشی ئیسلامی ئێران و داعش گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دەڵێت بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان سیستمی دادوەری هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ئەو مێرمنداڵە عەرەبە سوونانەی بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە داعشەوە لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا بوون، ناتوانن بگەڕێنەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 28 گومانلێکراو لە تورکیا دادگایی کران لەسەر کوشتنی باڵیۆزی ڕووسیا ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە تورکیا کوژرا. هەروەها دادگاییکردنی غیابی فەتحوڵا گولەن کەسایەتی ئاینی بنکە لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە گومانی کوشتنی باڵیۆزی روسیا
ڕۆژنامەی حورەیەتی تورکیا بڵاویکردووەتەوە کە چاوەڕواندەکرێت کاربەدەستانی وڵاتەکەی لە میانەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکا داوابکەن ئەمەریکا بنکە لەشکریـیەکانی لە سوریا ڕادەستی هێزەکانی تورکیا بکات یان وێرانیان بکات
چاوەڕواندەکرا جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنکەرە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە، بەڵام میدیاکانی دەوڵەتی تورکیا دەڵێن سەرۆکی وڵاتەکەیان هیچ بەڵێنی نەدابوو لەگەڵ جۆن بۆڵتن کۆببێتەوە
هێرشێکی خۆکوژی دەکرێتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی یەپەگە لە شاری ڕەققەی باکوری سوریا و بەپـێی کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بە لایەنی کەم 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8 کەسی دیکە برینداربوون
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا گەیشتووەتە تورکیا بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتە سەبارەت بە هێزە کوردیـیەکانی سوریا
ئاهەنگەکانی بۆنەی کریسمس لە بەیت لەحم دەستیپێکرد. کوڕ و کچێکی دیدەوانی فەلەستینی بە بەرگی ئاڵوواڵاوە بە گۆڕەپانی مانگەردا دەڕۆن و ڕووبەڕووی درەختێکی گەورەی کریسمس دەبنەوە کە لەبەردەم کڵێسای بەیت لەحم دانراوە
چین داواکەی کەنەدای ڕەتکردەوە بۆ ئازادکردنی دوو هاوڵاتی کەنەدایی کە تۆمەتبارکراون بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی چین
میدیاکانی ناوخۆی تورکیا دەڵێن حکومەتی وڵاتەکەیان هێزی لەشکری زیاتری بۆ سەر سنوورەکان لەگەڵ سوریا ڕەوانەکردووە، ئەمەش پاش ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا داوە
هەردوو هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە فەڕەنساوە ئاگاهی دەدەن لە بارەی مەترسی دۆخەکە ئەگەربێت و هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانیان بکشێنەوە
بەرپـرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت چەکدارانی داعش دەستیانکردووە بە هێرشێکی گەورە بۆ سەر هێزەکانیان لە ناوچەی هەجینی باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا
هێزە ئاسایشیـیەکانی عێراق گۆڕێکی بە کۆمەڵی نوێـیان لە نزیک قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکوک دۆزیوەتەوە کە ئێسکوپـروسکی دەیان کەسی تێدایە
جێمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمەریکا نامەی دەسـت لەکارکێشانەوەکەی ئاڕاستەی سەرۆک ترامپ کردووە و تیایدا دەڵێت مافی خۆتە کە وەزیرێکی بەرگریت هەبێت زیاتر تێڕوانینەکانی لە خۆتەوە نزیک بن
سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە سەر بڕیارەکەی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، ئەمەش پاش ڕۆژێک لە ئاشکراکردنی بڕیارەکەی. دەشڵێت ڕووسیا و ئێران و سوریا بەمە خۆشحاڵ نین
فەرماندەیەتی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی نیشاند دەدات لە بەرامبەر بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا
زیاتر نیشـان بده