بە دەیان هەزار لە مامۆستایان لە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیا بۆ یەکەم جار لە ماوەی سێ دەیەدا مانیانگرت
پـۆلیسی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا دەڵێت 17 کەسیان دەستگیرکردووە کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی عەرەبین و پـێنجیان بە نیازبوون هێرشی تێرۆرستی لە شاری بەرشلۆنەی پایتەختی هەرێمەکە ئەنجامبدەن
بەڕێوەبەرێک لە ڕێکخراوی یونیسێف دەڵێت 15 منداڵی ئاوارەی سوری کە زۆربەیان ساوابوون بەهۆی سەرما و کەمی خزمەتگوزاری تەندروستی گیانیان لەدەستداوە
سەرۆک ترامپ لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی تورکیای ئاگادارکردووەتەوە لەوەی زیان بە شەڕڤانانی کورد نەگەیەنێت، ئەوانەی هاوپەیمانی هێزەکانی ئەمەریکان لە سوریا
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک کۆمەڵە بینایەک لە ڕۆژهەڵاتی کابولی پایتەخت تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 4 کەس کوژراون و 44 کەسی دیکە برینداربوون
ڕێبەری هاوبەندی هەیئەت تەحریر ئەلشام (بەرەی نوسرەی جاران) دەڵێت ئەوان لەگەڵ ئەوەدان تورکیا هێرشی لەشکری بکاتە سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا کە بە پەکەکە ناودێریان دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی بە ئەمەریکای گوتووە باکی بە هیچ هەڕەشەیەک نیـیە و خەڵکی تورکیا قایلە برسی و توینی بکرێت، بەڵام قبوڵی نیـیە چۆک دابدات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەربێت و تورکیا لە کوردەکانی سوریا بدات، ئەوا لە ڕووی ئابوریـیەوە ئابوری وێراندەکرێت، ئەمەش پاش ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی کاربەدەستانی ئەنکەرە لە هێزە کوردیـیەکانی سوریای دەکەن
ئەو کچە سعودیـیەی نزیکەی هەفتەیەکە لە کەسوکارەکەی هەڵهاتووە و لە وڵاتی تایلاند چاوەڕێی مافی پەنابەری لە وڵاتێکی ڕۆژئاوایی دەکرد، ئەمڕۆ هەینی لە لایەن کەنەداوە داواکەی قبوڵکرا
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت تاووتوێی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵاتەکە دەکات بە ئامانجی دابینکردنی پارە بۆ دروستکردنی ئەو دیوارەی دەخوازێت لەسەر سنووری ئەمەریکا لەگەڵ مەکسیک هەبێت
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند وتووێژی نێوان لەشکری ئەمەریکا و تورکیا بەردەوامە لەسەر کوردەکان و سوریا و هەتا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
کاربەدەستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند سەرەڕای زیاتر لە ساڵێکی پەیوەندیکردنی نێونەتەوەیی و بەڵێنەکانی بوژانەوەی ئابوری لەلایەن ڕێبەرانی کۆریای باکوورەوە، ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا هێشتا زۆر نالەبارە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەبەستێت سەبارەت بە هەژمونی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
گوتەبێژێک بە ناوی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند پـرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەسـتیپـێکرد
وەزیری نەوتی ئێران سەردانی عێراقی کرد لەم کاتەی فشارە ئابوریـیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی توندتر دەبن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت پەیوەندیـیەکانی نێوان واشنتن و قاهیرە ستراتیژین و سوپاسی میسر کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆرزم و ئەو ڕۆڵە ئەرێنیەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەیبینێت
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت سەربازانی فەڕەنسایی لە سوریا دەکشێنەوە کاتێک چارەسەرێکی سیاسی لەو وڵاتە بێتە دی
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەگەر هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بکشێننەوە یان نا، ئەوا وڵاتەکەی هەر هێرشی خۆی دەکاتە سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا گەشبینی خۆی نیشانداوە لە بەرامبەر وتووێژەکانی نێوان گروپە کوردیـیەکان و حکومەتی وڵاتەکەی کە بە ناوبژیوانی ڕووسیا ئەنجام دەدرێن، دەڵێت بەرەوپـێشچوونیان بەخۆیانەوە دیوە
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت عادل عەبدولمەهدی فەرمانی کردووە ئاڵای کوردستان لە بارەگا حزبـیـیەکانی شاری کەرکوک دابگیرێن، دەڵێت ئەمە کارێکی نادەستوریـیە
زیاتر نیشـان بده