کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆۆڤ دەڵێت لەو هێرشە ئاسمانیـیەی ئیسرائیل کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کردیـیە سەر چەند شوێنێکی هێزەکانی ئێران لە نزیک دیمەشق، 12 پاسداری ئێرانی کوژراون
کاربەدەستانی فەرەنسا ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند، گۆرانیبێژی ئەمەریکایی کرس براون و دوو کەسی تر لە پاریس دەستگیرکراون پاش ئەوەی ژنێک سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون کە دەستدرێژیان کردۆتە سەری
کاربەدەستانی مەکسیک ڕایانگەیاند تەرمی ڕۆژنامەوان ڕافائێل موروا مارکیز دۆزراوەتەوە کە بەڕێوەبەری ڕادیۆی کاشانا بوو لە شاری مولیگێ و پـێشتر هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو
میدیای دەوڵەتی تورکیا لە زاری وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵووە دەڵێت، تورکیا هەوڵی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەدات لەسەر کوشتنەکەی ڕۆژنامەوان جەمال خاشقچی و لە ڕۆژانی داهاتوودا هەنگاوی زیاتر دەنێت
دادگایەکی ڕووسیا قایل نەبوو پۆڵ وێلان بە کەفالەت ئازادبکرێت کە سەربازێکی پـێشووی هێزی مارێنزی ئەمەریکا بووە و لە 28 ی مانگی دوازدەی 2018 لە مۆسکۆ دەستگیرکرا بە تاوانی سیخوڕی
لە ساڵیادی ڕێبەری مافەکانی سیڤیلی ئەمەریکایی مارتن لوثەر کینگ، سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی مۆنۆمێنتی ئەم کەسایەتیەی کرد و تاجە گوڵینەی بۆ دانا
لەشکری ڤەنزوێلا دەڵێت شکستی یاخیبوونێکی لەشکری هێناوە کە یەکەیەکی پاسەوانانی نیشتمانی پێی هەستابوو لە دژی سەرۆک نیکۆلاس مادورۆ
ئیسرائیل دەڵێت هێرشی ئاسمانی و موشەکی کردووەتە سەر چەند شوێنێکی هێزەکانی ئێران لە سوریا، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هەڵدانی موشەکێک لەلایەن هێزی قودسی ئێرانەوە لە سوریا بە ئاڕاستەی بەرزایـیەکانی گۆلان
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕەتیدەکاتەوە سەربازی ئەمەریکایی لە تەقینەوەکەدا برینداربووبێت
دادگایەکی بەریتانیا بڕیاری سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ سێ کورد دەرکرد بە تاوانی ئاگربەردانە فرۆشگایەک بە ئامانجی بەدەستهێنانی نزیکەی 385 هەزار دۆلار وەک قەرەبوو لە کۆمپانیایەکی بیمە
سەرۆک وەزیری ڤێتنام دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە میوانداری سەرۆکی ئەمەریکا و ڕێبەری کۆریای باکور بکات، لەم کاتەی باس لە شیانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووەمی نێوان ئەو دوو ڕێبەرە دەکرێت بە ئامانجی نەهێشتنی چەکی ناوکی لە نیمچە دورگەی کۆریا
تورکیا دەڵێت نابێت حکومەتی سوریا بگەڕێتەوە شاری مەنبج، ئەوەی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنجومەنی لەشکری سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتە
سەرۆکی ئەمەریکا ستراتیژیەتی نوێی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت دەبێت ئەمەریکا سیستەمێکی نوێی بەرگری هەبێت کە هیچ سیستەمێکی دیکە لە جیهاندا پـێی نەگاتەوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت تیمێکی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI گەیشتووەتە شاری مەنبج بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوە خۆکوژیـیەی ڕۆژی چوارشەممە
ئاژانسی دەنگوباسی یۆنهاپی کۆریای باشور دەڵێت کاربەدەستێکی باڵای کۆریای باکور کە بەشدارە لە وتووێژەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمەریکا سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوکی، ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیژینی پایتەختی چین بە فڕۆکە بەرەو واشنتن بەڕێدەکەوێت
تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ژنە بێژەری بەناوبانگی ئەمەریکایی کە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی زمانی ئینگلیزی کار دەکات پاش چوونی بۆ ئەمەریکا دەستگیرکراوە.
داخستنی بەشێک لە دەزگاکانی حکومەتی ئەمەریکا لە چوارهەم هەفتەیدایە و هێشتا دیار نییە کەی کۆتایی بەم دۆخە ناهەموارە دێت
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە شاری مەنبجی باکوری سوریا بە لایەنی کەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک برینداربوون
سەرۆکی کینیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکە چەکدارە توندڕەوە ئیسلامیەکانیان کوشت کە هێرشیان کردبووە سەر هۆتێلێکی گەورەی پایتەخت و لە ئاکامدا 14 کەسی بێتوان کوژران
پـۆلیسی ئەڵمانیا کەسێکی دەسـتگیرکردووە کە وڵاتنامەی ئەڵمانیا و ئەفغانستانی هەیە و لە نێو لەشکری ئەڵمانیا سیخوڕی بۆ ئێران کردووە
زیاتر نیشـان بده