دادگای باڵای پاکستان تانەیەکی دژی بڕیارێکی ڕەتکردەوە سەبارەت بە ژنێکی کرستیان کە تۆمەتبارکراوە بە سووکایەتیکردن بە پـێغەمبەری موسڵمانان
بەڕێوەبەری پـێشووی کۆمپانیای ستارباکس Starbucks دەڵێت ڕەنگە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 ی ئەمەریکا کاندید بکات و ببێتە ڕکابەری سەرۆک ترامپ
جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و دەڵێت ئەگەربێت و هێرشبکاتە سەر ئێران، ئەوا وێرانی دەکەن
ڕێبەری یەکێک لە ملیشیا شیعەکانی عێراق کە ئێران پشتیوانی دەکات و لە سوریا شەڕی کردووە، دەڵێت پـێشبینی دەکات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو لە پەرلەمانی عێراق دەنگبدرێت بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لەوەتای تورکیا و هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە ئەنکەرە دەستیانگرتووە بەسەر عەفرین، زیاتر لە 350 هەزار هاوڵاتی کوردی ئەو ناوچەیە ئاوارەبوون
سەرۆک ترامپ دەڵێت بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ دیموکراتەکان گەیشتووە بۆ کردنەوەی دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ ماوەیەکی کاتی تاوەکو لەو ماوەیەدا لەگەڵ دیموکراتەکانی نێو کۆنگرێس بە ڕێکەوتنێک بگەن
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت لە ماوەی یەک مانگدا کۆتایی بە بوونی لەشکری داعش دەهێنرێت، ئەمەش هاوکاتی ئەوەی هێزکانی لە هێرشەکانیان بەردەوامن بۆ ڕزگارکردنی دوایـین ناوچەی ژێر دەستی داعش
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI ڕاوێژکارێکی پـێشووی سەرۆک ترامپی دەستگیرکرد بە تۆمەتی گەواهیدانی درۆ و کارکردنە سەر گەواهیدەران و دروستکردنی کۆسپ لە بەردەم لێکۆڵینەوەی دەزگاکانی حکومەت
لەلیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە کە لە زیندانێکی شاری ئامەد بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی کرابوو و هەروەها 11 هەفتەش مانی لە خواردن گرتووە، ئەمڕۆ هەینی ئازادکرا
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند سزای دارایی سەپاندووە بەسەر هەردوو هێزی فاتمیون و زەینەبیونی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و هەردوو کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی قشم فارس و فلایت تڕاڤڵی بنکە لە ئەرمینیا
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی هیچ ئامانجێکی داگیرکەرانەی لە سوریا نیـیە وە تاکە وڵاتە بە مەبەستی مرۆیی لە سوریایە
سیناتۆر بۆب مێنیندێز دەڵێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بڕیارێکی ناژیرانەیە و کوردەکان دەخاتە بەر مەترسی هێرشی تورکیا و لەگەڵ ئەوەش پەیامێکی خراپ بە جیهان دەدات
لە ساڵی ڕابردوودا ئێران زیاتر لە 7 هەزار کەسی دەستگیرکردووە لە ناویاندا دەیان ڕۆژنامەوان. ڕێکخراوی ئەمنستی ڕۆژی پێنجشەممە ئەم کردارەی بە هەڵمەتێکی سەرکوتکردنی شەرمەزار ناودێرکرد
سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێت وتاری ساڵانەی لەسەر ڕەوشی وڵات دووا دەخات هەتا ئەو کاتەی کۆنگرێس بابەتی داخستنی بەشێک لە کارەکانی حکومەت چارەسەر دەکات
سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داندەنێت بە سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا وەک سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە
دادگایەکی پـیاداچوونەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ پەنابەرێکی سوری دەرکرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بەشداریکردن لە ڕفاندنی کارمەندێکی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا بۆ بەرژەوەندی بەرەی نوسرە
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە مۆسکۆ بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەل ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا لەسەر سوریا لە کاتێکدا هەردوو وڵات مامەڵە لەسەر ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووە دەکەن کە کاریگەرییان هەیە بەسەریدا
کۆشکی سپی بەردەوامە لە پـلانەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی وتارێکی تەلەفیزیۆنی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بۆ سەرانسەری وڵات لە ئێوارەی 29 ی مانگی یەک، هەرچەندە نانسی پـلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای دواخستنی کردبوو
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە کۆنترۆڵی تەواوی دوایـین شارۆچکەی ژێر دەستی داعشیان کردووە
داخستنی بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا مانگێکی تێپەڕاند، ئەمەش لە ئاکامی ناکۆکی نێوان سەرۆک ترامپ و دیموکراتەکانی کۆنگرێس لەسەر دروستکردنی دیوارێک بە درێژایی سنوورەکانی ئەمەریکا لەگەڵ مەکسیکدا
زیاتر نیشـان بده