بڕیارە ستەیسی ئەمبرامز وتاری دیموکراتەکان پـێشکەش بکات وەک وەڵامدانەوە بۆ وتارەکەی سەرۆک ترامپ. بەمەش دەبێتە یەکەم خانمی ڕەش پـێست لە مێژووی ئەمەریکادا ئەو وتارە پـێشکەش بکات
دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 5 ی مانگی دوو ی 2019 دووەم وتاری ساڵانەی خۆی وەک سەرۆکی وڵات پـێشکەش دەکات
وەزیری وزە و سامانە کانزایـیەکانی ئوردن دەڵێت چەند مانگێکی دیکە وڵاتەکەی ڕۆژانە نزیکەی 10 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە عێراق هاوردەدەکات و بە نرخێکی داشکاو لێی دەکڕێت
کاربەدەستانی سۆماڵ دەڵێن لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێکی گەورەی مەگادیشۆی پایتەخت بە لایەنی کەم 11 کەس گیانیان لەدەست داوە
سەرۆکی عێراق دەڵێت سەرۆک ترامپ داوای مۆڵەتی لە بەغدا نەکردووە بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق چاودێری ئێران بکەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا خۆشحاڵی دەربڕی لە بەرامبەر پـێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان و بەو بۆنەیەوە پـیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرۆک وەزیری لوبنان کرد.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ڕووسیا لە مێژەوە پەیماننامەی INFی پـێشێلکردووە، ئەوەی لە ساڵی 1987 وە لەگەڵیدا مۆرکرابوو بە ئامانجی کەمکردنەوەی موشەکە ناوکیـیە مامناوەندیـیەکان
دادگایەکی تورکیا بە فەرمی کارمەندێکی تورکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئستەنبوڵی تۆمەتبارکرد بە سیخوڕی و هەوڵی کودەتا بەسەر حکومەتدا
کەناڵی ئەلحوڕە دەڵێت چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ هەینی ئۆفیسی پـشکنەری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕاپـۆرتێک بڵاوبکاتەوە و تیایدا مەترسیـیەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بخاتەڕوو
لە پاش زیاتر لە هەشت مانگ لە هەڵبژاردنە گشتیـیەکان و مشتومڕ و کێشمەکێشی لایەنە سیاسیـیەکانی لوبنان، ئەمڕۆ پـێنجشەممە حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە پـێکهێنرا
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت بە هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەیەکی باکوری پایتەختی سۆماڵ 24 چەکداری بزوتنەوەی شەبابی توندڕەو کوژراون
کاربەدەستێکی ئیمارات دەڵێت وڵاتەکەی هاوسۆزیـیەکی زۆری لەگەڵ کوردەکاندا هەیە کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە شەڕی دژی داعش بینیوە و قوربانیـیەکی زۆریان لەو پـێناوەدا داوە چ لە عێراق یان لە سوریا
پەرلەمانی ئەوروپا دانینا بە خوان گوایدۆ وەک سەرۆکی شەرعی ڤەنزوێلا بە وەکالەت وە بۆ ئەم مەبەستە داوای لە هەموو وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کرد هەمان بڕیار بدەن
شای ئیسپانیا بە سەردانێک گەیشتە عێراق و ئەمەش یەکەم جارە لە پاش زیاتر 40 ساڵ پاشایەکی ئیسپانیا سەردانی عێراق بکات.
ئاکامە مەترسیدارەکانی خواردنی خواردەمەنی خراپـبوو هەندێک جار زۆر زیاترە لەوەی پـێشبینی دەکرێت. کاتێک خواردەمەنیـیەکان لە شوێنی دروستی خۆیاندا هەڵناگیرێن یان ناخرێنە ناو ساردکەرەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت خەلافەتەکەی داعش، ئەوەی لە ساڵی 2014 وە ڕاگەیەندرا، لەم زووانە لەناودەبرێت
دەسەڵاتدارانی تورکیا 63 کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی هەوڵی کودەتاکەی سـاڵی 2016 ، ئەوەی ئەنکەرە دەڵێت فەتحوڵڵا گولەن پـیاوی ئاینی تورکی لە پشتەوە بووە
فەڕەنسا دەڵێت تاووتوێی وەرگرتنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی دەکات کە بووبوون بە داعش و ئێستا لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لە سوریا دەستگیرکراون
بەرپـرسێکی باڵای هەواڵگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رۆژی سێشەممە گوتی هێشتا داعش هەزاران چەکداری ماوە کە هەڕەشەیەکی گەورەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بریکاری وەزیری دادی ئەمەریکا گوتی" بە بڕوای من پرۆسەی لێکۆڵینەوەکە لە تەواوبووندایە و هیواخوازیشم بە خێرایی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە رۆبەرت مولەر وەربگرین."
زیاتر نیشـان بده