دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران دەڵێن لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوچەیەکی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان بە لایەنی کەم 20 پاسدار کوژراون و 10 ی دیکە برینداربوون
لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە، ئەوەی ماوەی 98 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە بە ئامانجی فشارخستنە سەر دەسەڵاتدارانی تورکیا تاوەکو دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری دەستگیرکراوی پەکەکە لە زیندان باشبکەن
پـۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا دوو کەسی سوریـیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی لەو کاتەی لە دەزگای زانیاری سوریا کاریانکردبوو
کۆمسیۆنی ئەوروپا ژمارەیەک ناوچە و وڵاتی دیکەی خستە لیستی ڕەشی ئەو وڵاتانەی وەک پـێویست هەوڵ نادەن ڕێگەبگرن لە سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی پارە بۆ تێرۆرزم
وەزیری دەرەوەی تاجیکستان دەڵێت هیوادارە حکومەتی عێراق قایلبێت بەوەی بەشێک لەو منداڵە تاجیکیانە بگەڕێنێتەوە کە دایکانیان زیندانیکراون بە تۆمەتی پەیوەست بە داعشەوە
یاسادانەرانی ئەمەریکا بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی گەیشتن سەبارەت بە تەرخانکردنی بڕێک پارە بۆ دروستکردنی بەربەستێک لەسەر سنوورەکانی باشوری وڵاتەکە
پـۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە داویەتی بەسەر دوو دەزگای ڕاگەیاندنی کوردی کە ناسراون بەوەی نزیکن لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە
دوو ژنی فەڕەنسی کە لە دوایـین ناوچەی ژێر دەستی خەلافەتەکەی داعش هەڵهاتوون دەڵێن هێشتا ژمارەیەکی زۆری کەسانی بیانی لەوێ دەستبەسەرکراون و داعشە عێراقیـیەکان ڕێگە نادەن بیانیـیەکان دەربچن
دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگەیان لە دەیان پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) گرت لەوەی ڕێپـێوانێک لە شاری ئستەنبوڵ ئەنجام بدەن بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ لەیلا گوڤەن
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە دەکات و دەڵێت ئەگەربێت و ئەمەریکا هێرشی لەشکری بکاتە سەر وڵاتەکەی ئەوا تاران دوو شاری ئیسرائیل تەخت دەکات
بەیژین ڕەخنەی توندی لە ئەنکەرە گرت سەبارەت بە ڕاگەیاندنێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کە تیایدا چین تاوانباردەکات بە مامەڵەی خراپ لەگەڵ ئویغورەکان و شاعیرێکی ئویغوری لە زینداندا گیانی لەدەستداوە
خێڵی خەفاجە حکومەتی عێراق بەرپـرسیار کردووە لە دەسـتگیرکردنی ئەوس ئەلخەفاجی فەرماندەی هێزی ئەبو فەزڵ ئەلعەباسی حەشدی شەعبی، ئەوەی ڕەخنەی لە ئێران گرتبوو
کاربەدەستێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕەتیکردەوە باس لە وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بکات، دەڵێت ئەو کارە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان دەکرێت
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور دەڵێت بە لایەنی کەم 860 ڕۆژنامەوان و هاوڵاتی کە وەک ڕۆژنامەوان ڕۆڵیان بینیبوو لە ئێران دەستگیرکراون لە نێوان ساڵانی 1979 هەتا 2009
بەرپـرسی تایبەتی ئەمەریکا بۆ دۆسێی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی بەنیاز نیـیە ئەو مۆڵەتەی درێژبکاتەوە کە بە ژمارەیەک وڵاتی دابوو هەتا مانگی پـێنج کۆتاییبهێنن بە گرێبەستە نەوتیـیەکانیان لەگەڵ ئێراندا
دیپـلۆماتکاران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـرۆژە بڕیارێکی لە ئەنجومەنی ئاسایش بلۆککردووە کە تیایدا ئەنجومەنەکە مەخابنی خۆی دەردەبڕێت لە بەرامبەر بڕیاری ئیسرائیل
دادگایەکی بەڕازیل بڕیاری دا (لویس ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا) سەرۆکی پـێشووی وڵاتەکە سزای زیندانی 12 ساڵ و 11 مانگی دیکە بدرێت لەسەر تاوانێکی دیکەی وەرگرتنی بەرتیل و پارەخواردن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هێشتا ڕێکخراوی داعش جێی هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان و لەسەر شانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیـیە بەردەوامبێت لە هەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم گروپە تێرۆرستە
ستەیسی ئەبرامز وتاری دیموکراتەکانی پـێشکەش کرد وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ وتارەکەی سەرۆک ترامپ، بەمەش بووە یەکەم خانمی ڕەش پـێست لە مێژووی ئەمەریکا ئەو وتارە پـێشکەش بکات
سەرۆک ترامپ شەوی سێشەممە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا دووەم وتاری ساڵانەی خۆی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـێشکەشکرد
زیاتر نیشـان بده