ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق دەڵێت لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری موسڵ کەسێکی سیڤیل کوژراوە و 13 کەسی دیکە برینداربوون
دەسەڵاتدارانی جەزائیر فشاری زیاتریان خستووەتە سەر ڕۆژنامەوانانی وڵاتەکەیان تاوەکو دەستبەرداری داواکانیان بن بۆ کاری ڕۆژنامەگەری ئازاد و سەربەخۆ
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێن 24 شەڕڤان کە چەند مانگێک لەمەوبەر لە لایەن داعشەوە ڕفێندرابوون ڕزگارکران
داواکاری گشتی هۆڵەندا ڕایگەیاند پـیاوێک کە تەمەنی 48 ساڵە دەسـتگیرکراوە بە تۆمەتی ئامادەکاری بۆ هێرشێکی تێرۆرستی و هێزەکانی پـۆلیس دەمانچە و فیشەکیان لە ماڵەکەی دۆزیوەتەوە
وەزیری گواستنەوەی میسر داوای دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پـۆستەکەی پـێشکەشی سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی کرد، ئەمەش پاش ڕووداوی شەمەندەفەرەکەی قاهیرەی پایتەخت کە بووە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان کەس
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مایکڵ کۆهێن پارێزەری پـێشووی سەرۆک ترامپ لە بەردەم کۆمیتەی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبێت تاوەکو گەواهی خۆی بدات لە بارەی سەرۆک ترامپ کە بۆ ماوەی 12 ساڵ پارێزەری بووە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جارێکی دیکە و لە پاش هەشت مانگ لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکور کۆبۆوە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتنێک بۆ دەستبەرداربوونی پـیۆنگیانگ لە چەکی ناوکی
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی ڤێتنام کۆبۆوە و پـێکەوە لەسەر چەند گرێبەستێکی ئابوری ڕێکەوتن
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا نزیکەی 9 هەزار کەس لە دوایین ئەو خاکەی هێشتا بەدەست چەکدارانی داعشەوە لە سوریا ماوەتەوە، گوازراونەتەوە
مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام لەگەڵ فام بینه مینە جێگری سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە
هاوڵاتیەکی تورک کە لەلایەن وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە داواکراوە بەهۆی تێوەگلانی لە هێرشێکی تیرۆرستی لە ساڵی 2008 دا لە ئەفغانستان و تیایدا دوو کەسی لەشکریی ئەمەریکایی کوژران
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بەنجامین نەتانیاهۆ ڕۆژی سێشەممە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەمەڕ دەستلەکارکێشانەوەی لە ناکاوی وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف، کە ڕۆژی دووشەممە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەش کرد
واچاوەڕوان دەکرێت یاسادانەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەمڕۆ سێشەممە پرۆژە بڕیارێک تێپەڕێنن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک ترامپ بۆ باری نائاسایی بۆ سنووری باشوری وڵات
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داواکارییەکەی بۆ ناوچەیەکی پارێزراو لە سوریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی لەشکری تورکیا دووپاتکردەوە، هەرچەندە پلانەکانی تورکیا، لە ئێستاوە لە هەرێمەکەدا ڕووبەڕووی بەرەنگار بوونەوەیەکی زۆر بووەتەوە
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بۆردومانی کۆمەڵێک چەکداری گروپی شەبابی سەر بە ئەلقاعیدەی لە سۆماڵ کردووە و لە ئاکامدا 35 چەکداری تێرۆرست کوژراون
دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ 110 کەسی دیکە دەرکرد بە تۆمەتی پەیوەست بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کۆدەتاکەی ساڵی 2016 تاوانباری دەکات
حکومەتی بەریتانیا دەڵێت پـرۆژە بڕیارێکی ڕەوانەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە بە مەبەستی دانانی هەردوو باڵی سیاسی و لەشکری حزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ دوو گروپی دیکە لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکاندا
وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند ڕێبەری باڵای گروپـێکی تێرۆرستی سەر بە ئەلقاعیدە لە ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە وڵاتی مالی کوژراوە
هاوسەرۆکی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو ڕاگەیاندنەی لە لایەن کۆشکی سپی ئەمەریکاوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا باس لە هێشتنەوەی 200 سەربازی ئەمەریکایی لە سوریا دەکرێت
دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتێکی نوێی گرتنیان دەسـتپـێکرد و بڕیاری دەسـتگیرکردنیان بۆ نزیکەی 300 کەسی دیکەی لەشکری دەرکرد بە تۆمەتی گومانی هەبوونی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تاوانباری دەکات
زیاتر نیشـان بده