لەشکری ئیسرائیل دەڵێت یەکەیەکی نهێنی حزبوڵڵای لوبنانی ئاشکراکردووە کە بەنیازە لەسەر هێڵی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و سوریا کاری دوژمنکارانە ئەنجام بدات
دادگاییکردنی کوردێک لە ئەڵمانیا دەستیپـێکرد کە تاوانبارە بە لاقەکردن و کوشتنی کچێکی نەوجەوانی ئەڵمانی لە مانگی پـێنجی ساڵی 2018 لە شاری ڤیسبادنی ئەڵمانیا
سەرۆکایەتی تورکیا ڕەخنەی لە بەنجامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل گرت و بە ڕەگەزپەرست تاوانباری کرد پاش ئەوەی گوتبووی ئیسرائیل تەنیا وڵاتی گەلی جووە
تورکیا ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر بڕیاری دادگایەکی فیدراڵی بەلجیکا کە پارتی کرێکارانی کوردستانی بە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی دانەناوە
سەرۆکی عێراق دەڵێت وڵاتەکەی نایەوێت ببێتە گۆڕپانی شەڕی لایەنە ناکۆکەکانی جیهان و هەروەها نایەوێت ببێتە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی
ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنای نیمچە فەرمی ئێران دەڵێت بڕیاری زیندانی 7 ساڵ بۆ نەسرین ستودەی نووسەر و چالاکوانی ئێرانی دراوە
زیاتر لە 1000 دادوەری جەزائیری دەڵێن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمساڵدا ناکەن ئەگەربێت و عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە سەرۆکی وڵاتەکە جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە
بەریتانیا پارێزبەندی دیپـلۆماسی بە ژنێکی بەریتانی بە ڕەچەڵەک ئێرانی بەخشی کە نزیکەی 3 ساڵە لە نێو زیندانەکانی ئێراندایە
هەزاران خۆپـیشاندەر ڕژانە سەر جادەکانی جەزائیری پایتەخت بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر خواستی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆکی وڵاتەکەیان کە بە نیازە بۆ گەڕی پـێنجەم لە پـۆستەکەیدا بمێنێتەوە
سەرۆکی تورکیا هەڕەشەکانی واشنتنی ڕەتکردەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 ی ئەمەریکایی بە تورکیا ئەگەربێت و سووربێت لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری S-400 لە ڕووسیا
ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات 400 چەکداری داعشیان دەسـتگیرکردووە لەو کاتەی هەوڵیان دابوو لە گوندی باغوز هەڵبێن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەر بێت و تورکیا سووربێت لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی جۆری S-400 ی ڕووسیایی، ئەوا شیانی هەیە ئەمەریکا سزای بەسەردا بسەپـێنین
ئەمەریکا پارتی کرێکارانی کوردستانی لە لیستی تێرۆردا هێشتەوە و دەڵێت هیچ گۆڕانکاریـیەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە تاوەکو لە لیستی تێرۆردا لاببرێت
وەزیری بازرگانی تورکیا ڕەخنەی لە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ گرت سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە کۆمەکێکی ئابوری ئەمەریکا بۆ تورکیا
هۆڵەندا دەڵێت باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگهێشت کرد پاش ئەوەی ئێران دوو دیپـلۆماتی هۆڵەندی دەرکرد لە بەرامبەر دەرکردنی دوو دیپـلۆماتی ئێرانی لە چوارچێوەی کەیسی کوشتنی دوو ئێرانی
بڕیارە فەرماندە باڵاکانی هەردوو لەشکری ئەمەریکا و ڕووسیا لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆببنەوە بۆ تاووتوێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سوریا، ئەمەش پاش ئەوەی ئەمەریکا بڕیاری دا هێزێکی بچوکی خۆی لەوێ بهێڵێتەوە
کاربەدەستان لە ویلایەتی ئەلەبامای باشوری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێن لە ئاکامی بە لایەنی کەم 2 زریانی بەهێزی تۆرناندۆ کە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژهەڵاتی ویلایەتەکەی دابوو 23 کەس گیانیان لەدەستداوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات دوایـین هەڵمەتی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەیان لە دژی داعش لە ناوچەی باغوز دەسـتپـێکرد، ئەمەش پاش ئەوەی هەوڵەکانی ڕزگارکردنی خەڵکی سیڤیل لەو ناوچەیە بە کۆتایی گەیشتن
وەزارەتی ناوخۆی تونس دەڵێت دەزگای ئاسایشی وڵاتەکەی دەستیگرتووە بەسەر 19 نامەی پـۆست کە ماددەی ژەهراویـیان تێدابووە و لە لایەن کۆمەڵێکی تێرۆرستەوە ئامادەکرابوون بۆ ئامانجکردنی کەسایەتیـیەکانی وڵاتەکە
داواکاری گشتی میسر فەرمانی کردووە 6 کەس دەستگیربکرێن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ڕووداوی شەمەندەفەرەکەی قاهیرەی پایتەخت کە بەهۆیەوە بە لایەنی کەم 25 کەس گیانیان لەدەست دا
زیاتر نیشـان بده