دادگاییکردنی فەرمانبەرێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئستەنبوڵ دەسـتیپـێکرد بە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی تورکیا
هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرکەوتنیان بەسەر داعش ڕاگەیاند و دەڵێن لە تەواوی خاکەکەی، ئەوەی ناوی لێ نابوو خەلافەت لەناوبراوە
لێکۆڵەری تایبەت بە کەیسی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ڕاپـۆرتی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ڕادەستی ولیەم باڕ وەزیری داد کرد
پـیۆنگیانگ کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لەو ئۆفیسی پەیوەندیکردنەی لەگەڵ کۆریای باشور لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو لە شاری کایسۆنگی کۆریای باکور کردبوویانەوە
خۆپـیشاندەرانی توڕە لە ئاکامی ڕووداوەکەی دوێنێ پـێنجەشممەی موسڵ، ئەوەی بەهۆیەوە 100 کەس گیانیان لەدەست دا، پەلاماری کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سەرۆکی عێراق و پارێزگاری موسڵیان دا لەو کاتەی سەردانی شوێنی ڕووداوەکەیان کرد
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری تورکیا و یەکێتی ئەوروپا دەڵێت مەسەلەی ڕاگرتنی پـێدانی فڕۆکەی جۆری F-35 بە تورکیا شیانی هەیە ڕووبدات
کاربەدەستانی عێراق دەڵێن لە ئاکامی هەڵگەڕانەوەی قەیاغێک گەشتیاری لە ناو ڕووباری دیجلە لە پارێزگای موسڵ بە لایەنی کەم 60 کەس خنکاون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بەپـێی چەند سەرچاوەیەکی بڕواپـێکراو، گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئەنکەرە لە عەفرین ژمارەیەک گەنج و پـیاویان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و کردنەوەی ئاگر
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت فەرماندەی ئاسایشی تورکی و ئێرانی ڕێکەوتوون لەسەر درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ماوەیەک
کاربەدەستێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بۆ ماوەی 3 مانگی دیکە مۆڵەت بە عێراق دەدات وزەی کارەبا لە ئێران بکڕێت، ئەمەش لەبەر پـێداویستیـیە زۆرەکانی عێراق
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن گروپـێکی سەر بە داعشیان دەستگیرکردووە کە پـێدەچێت لە پشت تەقینەوەکەی مانگی یەکی ناو ڕێستورانتەکەی شاری مەنبجەدا بن
داواکاری گشتی و پـۆلیسی هۆڵەندا دەڵێن ئەگەری هاندەری تێرۆرستی لە پـشت ڕووداوەکەی دوێنێ دووشەممەی شاری ئوتریخت زیاتربووە، پاش ئەوەی نامەیەکیان لە ناو ئەو ئۆتۆمبیلەدا دۆزیوەتەوە کە گومانلێکراوی سەرەکی پـێی هەڵهاتبوو
هێزەکانی پـۆلیسی تورکیا لە نزیک گۆڕستانی یەنی کۆی ئامەد ڕووبەڕووی خزم و کەسوکار و لایەنگرانی زولکوف گەزەن بوونەوە، ئەوەی شەوی یەکشەممە لە زیندانی تەکیرداغ گیانی لەدەست دا.
پـۆلیسی هۆڵەندا بە دوای کەسێک دەگەڕێت و دەڵێت گومانبارە بە هێرشەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی شاری ئوتریخت کە کرایە سەر شەمەندەفەرێکی جۆری ترام و بووە هۆی کوژرانی 3 کەس و برینداربوونی 9 کەسێکی دیکە
سەرۆک وەزیری نیوزیلاند لە رۆژی دووشەممە وتی کابینەتەکەی لە بارەی چاکسازی لە یاسانی چەکەوە چەندین بریاری وەرگرتووە ، پاش کۆمەڵ کوژیەکەی رۆژی هەینی لە دوو مزگەوتدا لە کرایست چرچ.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی کردەوە سەر پشـتیوانی وڵاتەکەی بۆ عەرەبستانی سعودیـیە لە شەڕی یەمەن، ئەمەش سەرەڕای ناڕەزایی یاسادانەرانی ئەمەریکا
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خەڵکی نیوزیلاند کرد لە پاش ئەو هێرشە تێرۆرستیـیەی کرایە سەر دوو مزگەوتی ئەو وڵاتە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 49 کەس کوژران
فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت چەکداری زیاتری داعش لەگەڵ خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان کردووە، ئەمەش هاوکاتی ئەو ناوچەیەی لە ژێر دەستی داعشدا ماوەتەوە هەتا دێت بچوکتردەبێتەوە
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل جارێکی دیکە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیای دایەوە کە ئیسرائیلی بە پـێشێلکردنی مافی فەڵەستینیـیەکان تاوانبارکردووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوکردەوە کە تیایدا باس لەو پـێشێلکاریـیانە دەکرێت لە ماوەی ساڵی 2018 ڕوویانداوە
زیاتر نیشـان بده