پـیاوێکی ئەمەریکایی کە کاریگەری بیروباوەڕی داعشی لەسەر هەبووە و هەوڵی ئەنجامدانی هێرشێکی تێرۆرستی لە نزیک واشنتنی پایتەخت دابوو، ئەمڕۆ دووشەممە دەبرێتە بەردەم دادگا لەسەر تاوانێکی فیدراڵی
هێزی دەریایی ئەمەریکا دەڵێت ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی ئێران بڵاویانکردوونەتەوە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی گرتوونی لەو کاتەی بەسەر کەشتیـیەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکا دەفڕێت، دەگەڕێتەوە بۆ چەندان ساڵ لەمەوبەر
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا دەڵێن پـۆلیسی وڵاتەکەیان 115 سەرباز و ئەفسەری لەشکریـیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی پەیوەست بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016
ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە IEA مەزەندە دەکات عێراق هەتا ساڵی 2030 ببێتە چوارهەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا
بەرپـرسی تایبەتی ئەمەریکا بۆ دۆسێی ئێران دەڵێت سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێران وایکردووە حکومەتی ئەو وڵاتە نزیکەی 10 ملیار دۆلار لە داهاتی هەناردەی نەوتی کەم ببێتەوە
پـۆلیسی تورکیا ڕێگەی نەدا گردبوونەوەیەک لە ئستەنبوڵ ئەنجامبدرێت بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لە ساڵی 1915 بە دەستی عوسمانیـیەکان
تەقینەوەیەکی بەهێز شاری جسر ئەلشغوری پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریای هەژاند و لە ئاکامدا دەیان کەس کوژراون یان برینداربوون
دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی میسر ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، دەڵێت 88.83% ی دەنگدەران ڕازیبوون دەستور بە شێوەیەک هەمواربکرێت کە ڕێگە بە عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی وڵاتەکە بدات هەتا ساڵی 2030 لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودیـیە دەڵێت سزای مەرگی جێبەجێکردووە بەسەر 37 کەسی وڵاتەکەیان کە تاوانبارن بە کاری تێرۆرستی
وەزارەتی گواستنەوەی سوریا دەڵێت قایلبووە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی قەتەر بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕببن، ئەمەش پاش ئەوەی دەستەی فڕۆکەوانی سیڤیلی قەتەر ئەو داوایەی کردبوو
دەستەی دەستپاکی عێراق (هيئة النزاهة العراقية) دەڵێت چارەنووسی دەیان ملیار دیناری بوجەی پارێزگای موسڵی بۆ ئاشکرابووە کە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار دەکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆتایی بەو لێخۆشبوونە هێنا کە بە هەشت وڵاتی بەخشیبوو لە کڕینی نەوتی ئێرانی بەبێ سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا بەسەریاندا
سەدان هەزار کەس لە جادەکانی جەزائیری پایتەخت گردبوونەتەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر حوکمڕانی عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە سەرۆکی وڵاتەکەیان
دەیان هەزار کەس لەگەڵ نوێنەرانی 59 وڵات لە شاری کرایست چێرچی نیوزیلاند بەشداریـیان لە مەراسیمێکدا کرد بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی نێو دوو مزگەوتەکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لەلایەن کەسێکی ڕەگەزپەرستەوە هێرشیان کرایە سەر
بزوتنەوەی شەبابی سەر بە ئەلقاعیدە بەرپـرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەو هێرشە تێرۆرستیـیەی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی مەگادیشۆی پایتەخت ڕوویدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی بە لایەنی کەم 16 کەس
ڕۆژنامەیەکی بنکە لە ئەبو زەبی دەڵێت وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوە گوتویەتی ستراتیژیەتی بایکۆتکردنی ئیسرائیل لە لایەن وڵاتانی عەرەبەوە هەوڵەکانی گەیشتن بە چارەسەر بۆ کێشەی عەرەب- ئیسرائیلی ئاڵۆزکردووە
یاسادانەرێکی عێراق دەڵێت دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ پارێزگاری پـێشووی موسڵ دەرکردووە، ئەمەش پاش ڕووداوی قەیاغەکە کە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەست دا
دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئوردن دەڵێن تەرمی کوڕی باڵیۆزی لیبیا لە عەممان دۆزراوەتەوە و گولـلەیەک لە سەری دراوە
دەسەڵاتدارانی نەمسا دەڵێن عێراقیـیەکیان دەسـتگیرکردووە کە گومانی لێدەکرێت هەوڵی هێرشی تێرۆرستی بۆ سەر شەمەندەفەرەکانی ئەڵمانیا دابێت لە ساڵی ڕابردوودا
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەو هێرشەی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە کرایە سەر خاڵێکی پـشکنین لە دەروازەیەکی شاری مەنبج و لە ئاکامدا 7 شەڕڤانی هێزکانی بەرگری خۆسەری گیانیان لەدەست دا
زیاتر نیشـان بده