وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراق کۆبووەوە و جەختی کردەوە کە دەبێت حکومەتی عێراق سەلامەتی ئەمەریکایـیەکان و هاوپەیمانان لە وڵاتەکەیدا مسۆگەربکات
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 152 هەزار کەس لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای سوریا ئاوارەبوون، پاش ئەوەی هێرشە ئاسمانیـیەکانی حکومەتی سوریا و ڕووسیای هاوپەیمانی بۆ سەر ئەو ناوچانە زیادیانکردووە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە دوایـین ساتدا بەرنامەی گەشتەکەی بۆ ئەڵمانیا هەڵوەشاندەوە، لەبەر چەند بابەتێکی گرنگ کە هێشتا ڕانەگەیەندراوە
ڕێبەری پەرلەمانتارانی جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئستەنبوڵ بڕیارێکی نایاسایییە
ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵوی تورکیا دەڵێت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گوتویەتی وڵاتەکەی تاکە ئەندامی ناتۆیە کە لە سوریا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی داعش بووەتەوە و شکستی پـێهێناوە
دەسەڵاتدارانی تورکیا لە پاش 8 ساڵ بۆ یەکەم جار ڕێگە دەدەن پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵڵا ئوجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆببنەوە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەشتیـیەکی فڕۆکە هەڵگر و فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەمەش پاش ئەوەی وەک کاربەدەستێکی ئەمەریکا دەڵێت ئێران ئاماژەی جێی نیگەرانی داوە
کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامداوە و تیایدا باسیان لە کۆمەڵێک بابەت کردووە، لەوانە ڕەوشی ڤەنزوێلا
کۆمپانیای فەیسبوک هەڵمەتێکی نوێی دەسـتپـێکردووە بۆ سڕینەوەی فەیسبوکی ئەو کەسانەی بیروباوەڕی توندڕەو و ڕەگەزپەرستی لەسەر فەیسبوکەکانیان بڵاودەکەنەوە
پـۆلیسی تورکیا لە شاری ئامەد ڕێگری کرد لە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەکی دایک و هاوسەری ئەو زیندانیکراوانەی لە بەندیخانەکانی وڵاتەکەدا مانیان لە خواردن گرتووە
ژمارەیەکی زۆری سودانیـیەکان ئەمڕۆ پـێنجشەممە بەشداری لە خۆپـیشاندانێکدا دەکەن بە مەبەستی فشارخستنە سەر لەشکری وڵاتەکەیان تاوەکو دەسەڵات ڕادەستی خەڵکی سیڤیل بکات
سەرۆک وەزیری ژاپـۆن دەڵێت ئامادەیە بەبێ هیچ مەرجێک لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور کۆببێتەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەیەک و باشکردنی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ ئامادەیە کردەیەکی لەشکری ئەنجام بدات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ڤەنزوێلا
دادگایەکی ئوسترالیا کەسێکی لوبنانی بە تاوانکار دانا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئیتیحادی ئیمارات لە ساڵی 2017 ، کاتێک فڕۆکەکە لە گەشتێک بوو لە شاری سدنی بەرەو ئەبو زەبی
پـۆلیسی هیندستان دەڵێت ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ئەندامی هێزی تایبەتی وڵاتەکەی بەهۆی تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای هیندستان کوژراون
ئەو کەسەی لە تورکیا دەستگیرکرا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیمارات و پاشان ڕۆژی دووشەممە هەواڵی مەرگی ڕاگەیەندرا کە گوایە خۆی لە ناو زینداندا کوشتبوو، ئێستا کەسوکاری داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکەن
داواکاری گشتی شاری ئێکس ئێن پرۆڤێنسی باشوری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا ئەمڕۆ سێشەممە ڕازیبوو ئەندازیارێکی ئێرانی ڕادەستی ئەمەریکا بکات بە تۆمەتی هەوڵی گەیاندنی تەکنەلۆجیای ئاست بەرز بۆ ئێران تاوەکو لە بواری لەشکریدا بەکاربهێنرێت
دادگای باڵای فیدراڵی ئیمارات بۆ ئاسایشی دەوڵەت سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر کەسێکی تورک پەسەندکرد کە تاوانبارە بە پـرۆپاگەندە و کۆکردنەوەی پارە بۆ دوو گروپی تێرۆرستی ناو سوریا
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت هەر ڕێبەرێکی داعش لە ژیاندا مابێتەوە، ئەوا بە سزای خۆی دەگات
نەهەنگێکی سپی لە باکوری نەرویژ بینراوە کە پشتێنێکی دروستکراوی ڕووسیای لێبەسترابوو، ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی کاربەدەستانی نەرویژ لەوەی لە شوێنێکی لەشکری ڕووسیاوە هاتبێت
زیاتر نیشـان بده