بەرپرسان پشتڕاستیان کردووەتەوە سیاسەتمەدارانی ئەفغانی لەم هەفتەیەدا ئامادەی کۆبوونەوەیەکی دوو ڕۆژی دەبن لەگەڵ تاڵیبان لە مۆسکۆ
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت گروپە چەکدارەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئەوانەی تورکیا پاڵپشتیان دەکات بەردەوامن لە دزین و تاڵانیکردنی عەفرین
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی هەوڵ نادات ڕژێمی ئێران بگۆڕێت و تەنیا دەیەوێت ئەو وڵاتە نەبێتە خاوەن چەکی ناوکی
وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان دەڵێت وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنی دیکە هەوڵی هێورکردنەوەی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدەن
وەک پـێشبینی دەکرا، سەرۆک وەزیری بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی ڕۆژی دەست لەکارکێشانەوەکەی ڕاگەیاند و گوتی لە 7 ی مانگی شەش دەبێت
سەرۆک وەزیری هیندستان سەرکەوتنی پارتەکەی (بهاراتیا جاناتا) ڕاگەیاند لە هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی وڵاتەکەی، پاش ئەوەی ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان نیشانی دا ئەم پارتە نەتەوەیـیە نزیکبووەتەوە لەوەی ببێتە زۆرینە لە پەرلەماندا
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت دوو کاربەدەستی ئەمەریکایی گوتوویانە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا تاووتوێی داوایەکی لەشکری وڵاتەکەی دەکات بۆ ناردنی 5 هەزار سەربازی دیکە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هیندستان دەڵێت خێراترین موشەکی کروز لە جیهاندا، سەرکەوتووانە لە تاقیکردنەوەیەکی گرنگدا دەرچووە و لە ئامانجەکەی خۆی لەسەر زەوی داوە پاش ئەوەی لە ڕێگەی فڕۆکەیەکەوە هەڵدرابوو
کاربەدەستێکی وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلحوڕە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە چاودێری جموجۆڵەکانی ڕژێمی سوریا دەکەن
پـۆلیس لە هەرێمی ڕاین- وێستفالیای ئەڵمانیا ڕایگەیاند هێزەکانی پـۆلیس لە چەند شارێکی وڵاتەکە هەڵمەتێکی پشکنینیان ئەنجامداوە بۆ ماڵ و شوێنی ئەندامانی گروپـێکی عێراقی ناسراو بە "AL Salam 313".
وەزیری بەرگری تورکیا جەختی کردەوە وڵاتەکەی لە بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 ڕووسیایی پاشگەزنابێتەوە، ئەمەش سەرەڕای ناڕەزایی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ
سەدان ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا داوایان لە سەرۆک ترامپ کردووە وڵاتەکەیان بەردەوامبێت لە ڕۆڵی خۆی لە ناو سوریا، ئەمەش بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندیـیەکانی ئەمەریکا و دۆست و هاوپەیمانە نزیکەکانی، لەوانە ئیسرائیل
پـۆلیسی نیوزیلاند دەڵێت تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی تێرۆرستی ئاڕاستەی ئەو کەسە کراوە کە لە ناوەڕاستی مانگی سێ لە شاری کرایس چێرچ بە چەکەوە هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت و دەیان کەسی کوشت و بریندارکرد
لایەنێکی سەرەکی ناڕەزایـیە سیڤیلیـیەکان لە سودان داوای لە خەڵکی کردووە خۆیان بۆ مانگرتنێکی گشتی ئامادە دەکەن، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر شکستهێنانی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەنجومەنی لەشکری لە بارەی ڕادەستکردنی دەسەڵات بۆ خەڵکی سیڤیل
دەسەڵاتدارانی تاجیکستان دەڵێن لە یاخیبوونێکی کۆنە ئەندامانی داعشدا لە ناو بەندیخانەیەکی نزیک دوشەنبەی پایتەخت 32 کەس کوژراون
کۆمکاری وڵاتانی عەرەب لەسەر داوای پادشای سعودیـیە بانگهێشتی ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەبی کردووە بۆ کۆبوونەوەیەکی بە پەلە لە شاری مەککە بە مەبەستی تاووتوێکردنی دوا پـێشهاتەکانی ناوچەکە
ئەو فەلەستینیـیەی لە تورکیا دەستگیرکرا، ئێستا ئەندامانی خێزانەکەی دەڵێن تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە ئەشکەنجەیەکی دڕندانە دراوە
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی هەڵە 17 پـۆلیس کوژراون لەو کاتەی لە شەڕدابوون لە دژی چەکدارانی تاڵیبان لە دەرەوەی شاری لەشکرگای ناوەندی پارێزگای هێلمەند لە باشوری وڵاتەکە
سەرچاوەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا گوتویانە کاربەدەستان لە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ هەفتەی داهاتوو لە دانیشتنێکی داخراودا زانیاری بە یاسادانەرانی ئەمەریکا دەدەن لە بارەی دۆخەکە لەگەڵ ئێراندا
کۆمپانیاکانی بیمەی هاتوچۆی دەریایی لە لویدزی لەندەن ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆدەبنەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی ڕەوشەکە لە کەنداوی فارس، ئەمەش پاش زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران
زیاتر نیشـان بده