ڕێکخەرانی خۆپـیشاندانە ناڕەزایـیەکانی سودان ڕەتیانکردەوە دەستبکەنەوە بە دانوستاندن لەگەڵ ئەنجومەنی لەشکری وڵاتەکەیان، دەڵێن لەشکر لە بانگەشەکەی بۆ دەستپـێکردنەوەی وتووێژەکان ڕاستگۆ نیـیە.
بەڕێوەبەرایەتی کوردی سوریا دەڵێت لەسەر داوای حکومەتی ئەمەریکا 2 ژن و 6 منداڵ لە خێزانەکانی داعش کە هاوڵاتینامەی ئەمەریکایان هەیە گەڕێندراونەتەوە ئەمەریکا
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەڵێن هەردوو وڵات کۆکن لەسەر ڕێگەنەدان بە ئێران لەوەی ببێتە خاوەن چەکی ناوکی
کاربەدەستانی ئەمەریکا و فلپـین تاووتوێی بەرنامەیەکی نوێـیان کرد بۆ یارمەتیدانی حکومەتی فلپـین لە نەهێشتنی توندڕەوی ئیسلامی کە بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارە بوونی سەدان هەزار کەسی دیکە لەو وڵاتە
کاربەدەستانی ئاسایشی لوبنان دەڵێن لە ئەنجامی هێرشی چەکدارێکی توندڕەو لە شاری تەرابلوسی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە 4 کەس لە هێزەکانی ئاسایش و لەشکر کوژراون
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە یەکەم ڕۆژی سەردانە سێ ڕۆژیـیەکەی بۆ بەریتانیا، پـێشوازیـیەکی گەرمی لێکرا لە کۆشکی بەکینگهامی پادشایەتی وڵاتەکە
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی سوریا 5 منداڵی ڕادەستی وڵاتی نەرویژ کردووە کە باوک و دایکیان هاوڵاتینامەی نەرویژیان هەبووە و لە سوریا پەیوەندیـیان بە داعشەوە کردبوو و کوژراون
مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کرد و پـیرۆزبایی لێکرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان
چالاکوانانی سودانی دەڵێن لەو هێرشەی لەشکر کردیە سەر مانگرتووان لە بەردەم بارەگای فەرماندەیەتی گشتی لەشکر لە خەرتومی پایتەخت بە لایەنی کەم 13 کەس کوژران
ڕۆژنامەیەکی کۆریای باشور دەڵێت کۆریای باکور نێردراوی تایبەتی خۆی بۆ ئەمەریکا کوشتووە پاش ئەوەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام لە مانگی دوو شکستی هێنا
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ئەنکەرە لەسەر داوای واشنتن خشتەی کاتی وەرگرتنی سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 ی ڕووسیایی دوادەخات
ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەب دەگەنە شاری مەککەی عەرەبستانی سعودیـیە بۆ بەشداریکردن لەو کۆنگرە بە پەلەیەی سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستانی سعودیـیە لە هەفتەی ڕابردوو پـێشنیاری کرد
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نامەیەکی پـێگەیشتووە و تیایدا هەڕەشەی لێکراوە بەهۆی هەڵوێستی سیاسی لە بەرامبەر گرژیـیەکانی نێوان واشنتن و تاران
ژمارەیەکی زیاتری دیموکراتەکان داوای لێپـرسینەوە لە سەرۆک ترامپ دەکەن، ئەمەش پاش ڕاگەیاندنەکەی دوێنێ چوارشەممەی ڕۆبەرت مۆلەر لێکۆڵەری تایبەت لە دەستێوەردانەکانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت بەپـێی زانیاری کەشتیـیەکانی گواستنەوە و دوو سەرچاوەی پـیشەسازی، هەناردەی نەوتی خاوی ئێران زۆر کەمی کردووە و لە مانگی پـێنجدا بووە بە 400 بەرمیل لە ڕۆژێکدا
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی پـێیوایە ئێران لە پشت ئەو هێرشەوە بووبێت کە لە 12 ی ئەم مانگەدا کرایە سەر چوار کەشتی لە بەندەری فوجەیرەی ئیمارات
گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت دەیان منداڵی خێزانە تورکەکانی ناو داعشی ڕادەستی تورکیا کردووە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومی هەردوو وڵات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیـیەکان
دادوەری عێراق ماوەی سێ ڕۆژە بڕیاری سزای لە سێدارەدان بۆ ئەو فەڕەنسایـیانەی داعش دەردەکات کە لە سوریاوە گواسترانەتەوە بۆ عێراق، فەڕەنساش دەڵێت هەوڵ دەدات لە سێدارە نەدرێن
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژارد، سەرەڕای بەشداری نەکردنی هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نەوەی نوێ
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی گۆڕستانی ئەرلنگتنی نیشتمانی کرد بە بۆنەی ڕۆژی یادەوەری Memorial Day کە ڕۆژێکە بۆ یادکردنەوەی ئەو سەربازانەی گیانی خۆیان بەخت کرد لە پـێناو وڵاتەکە و ئەو بەهایانەی ئەمەریکایـیەکان بڕوایان پـێی هەیە
زیاتر نیشـان بده