وەزیری دارایی بەلجیکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی 6 منداڵ دەهێنێتەوە کە لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی کوردی سوریادان و باوانیان هاوڵاتینامەی بەلجیکایان هەبووە و پەیوەندیان بە داعشەوە کردبوو و کوژراون
وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت لە خاڵێکی چاودێری هێزەکانی دراوە لە ناوچەیەکی باکوری ڕۆژئاوای سوریا و لە ئاکامدا 3 سەرباز برینداربوون
دوو کەشتی بارهەڵگری سووتەمەنی لە کەنداوی عومان کەوتوونەتە بەر هێرش و لە ئاکامدا زیانیان بەرکەوتووە و کارمەندی یەک لە کەشتیـیەکان بە سووکی برینداربووە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای سەپاندە سەر کۆمپانیایەکی عێراقی و دوو کەسی عێراقی بە تۆمەتی بە قاچاخبردنی چەک و تەقەمەنی بە بەهای ملیۆنان دۆلار بۆ ئەو ملیشیا عێراقیـیانەی سوپای پاسداران پشتیوانیان لێدەکات
مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە ستراتیژیەتێکی سەرۆک ترامپ بۆ ژنان و ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا
دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت حکومەتی مۆلدۆڤا ڕێکەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی پـێشێلکردووە لە کەیسی ڕادەستکردنی 5 مامۆستای تورک بە دەسەڵاتدارانی تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن
بۆ سێـیەم ڕۆژە بازاڕ و فرۆشگەکانی خەرتومی پایتەختی سودان داخراون وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەنجومەنی لەشکری، ئەوەی لە پاش لادانی عومەر حەسەن ئەلبەشیر لە دەسەڵات حوکمڕانی وڵاتەکەی گرتووەتەدەست
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن ڕێکەوتنێک لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و فەڕەنسا کراوە بۆ گۆڕینی سزای لەسێدارەدانی دەستگیرکراوە فەڕەنسایـیەکانی داعش ئەوانەی لە عێراق دادگاییکراون
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیارێکی پەسەندکرد کە تیایدا داوای لە تورکیا کردووە دەستبەرداری بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 ی ڕووسیایی بێت
یاسین محێدین عارف کە ئیمامی مزگەوتی مەسجد ئەلئەقسا بوو لە شاری ئەلبانی ویلایەتی نیویۆرک، لە ساڵی 2004 لەگەڵ کۆچبەرێکی بەنگلادیشی دەسـتگیرکرا
کاربەدەستێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە ئەگەربێت و شەڕ و پـێکدادانەکان لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا قورسترببن، ئەوا ڕەنگە سەدان هەزار کەس ئاوارەببن و ڕوو لە تورکیا بکەن
بەڕێوەبەرایەتی کوردی سوریا 14 منداڵ لە خێزانەکانی داعش کە هاوڵاتینامەی فەڕەنسا و هۆڵەندایان هەیە، بە فەرمی ڕادەستی وڵاتەکانیان دەکاتەوە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای سەپاندە سەر گەورەترین کۆمپانیای پـترۆکیمیایی ئێران بەهۆی پشتیوانی دارایی لە دەزگایەکی سوپای پاسداران کە لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانی ئەمەریکادایە
بەرگری شارستانی لە عێراق دەڵێت لە ماوەی یەک مانگدا 236 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە نێو دەغڵ و دانی جوتیارانی چوار پارێزگای وڵاتەکە ڕوویانداوە کە بوونەتە هۆی سووتاندنی بەروبومی جوتیاران
فەرماندەی باڵای لەشکری ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت پـێدەچێت ئێران لە هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەمەریکایـیەکان پاشگەزبووبێتەوە پاش ئەوەی هێزی زیاتری لەشکری ئەمەریکا بۆ ناوچەی کەنداوی فارس ڕەوانەکران
بەڕێوەبەرایەتی پـزیشکی دادوەری لە بەغدا دەڵێت کاردەکرێت بۆ زانینی ناسنامەی 141 تەرم کە لە نێو چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لە ناوچەی شەنگال دۆزراونەتەوە
گوتەبێژی حکومەتی ژاپـۆن دەڵێت شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری وڵاتەکەیان سەردانی ئێران دەکات بە ئامانجی هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی گرژیـیەکانی نێوان تاران و واشنتن
هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و فەڕەنسا ستایشی ئەو سەربازانەیان کرد کە بەشداریـیان لە هێرشەکەی نۆرماندیدا کردبوو، ئەوەی لە 6 ی مانگی شەشی ساڵی 1944 کرایە سەر نازیـیەکان لە کەنارەکانی باکوری ڕۆژئاوای فەڕەنسا
ژمارەیەک سیناتۆری کۆماری و دیموکرات لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ڕێکەوتن لەسەر هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵێک گرێبەستی فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات، سەرەڕای ڕەزامەندی سەرۆک ترامپ لەسەر جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە
وەزارەتی ناوخۆی میسر دەڵێت 5 چەکداری تێرۆرستیان کوشتووە پاش ئەوەی هێرشیان کردبووە سەر هێزەکانی ئاسایش لە ڕۆژئاوای ناوچەی ئەلعەریشی سینا
زیاتر نیشـان بده