ئامینه قادری و ئیقبال مورادی داێک و باوکی زانیار و لوقمان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێن کوره‌کانیان بێ تاوانن وهیچ پهێوهندیهکیان به‌م تاوانه‌وه نییه و له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ئه‌م تاوانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندون، ده‌شڵێن ئه‌وان هیچ بهڵگهێیکیان به ده‌سته‌وه نییه.
ژیار گوڵ ده‌رهێنه‌ر و په‌یامنێری BBC که خۆی به فیلمی "داستانی دوو سه‌رباز" له‌و فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری ده‌کات له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م فیستیڤاله هه‌ره گه‌وره‌ترین فیستیڤالی کوردی بیت به تاێبه‌تی ده‌ستپێکردنی فیستیڤاڵه‌که زۆر ڕازاوه بوو و به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابوردودا سینه‌مای کوردی زۆر گه‌شه‌ی کردووه وه به‌ره‌و ئاستێکی زۆر باش پێش ده‌چیت و ئومێدێکی زۆره
ده‌رهێنه‌ری لاو سه‌ربه‌ست گه‌رمیانی به فیلمی "بریشک" وه له‌و فیستیڤاله‌دا به‌شداری ده‌کات له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌رهه‌می فیستیڤاله ده‌بێت نوێ بن واته ساڵی 2010 و ده‌بێت کوردی بن به ژێر نویسی ئینگلیسیه‌وه وه ئه‌گه‌ر بێت و کوردیش نه‌بن ده‌بێت له باره‌ی کورده‌وه بێت. گه‌رمیانی ده‌ڵێت فیستیڤاله به‌سه‌ر سێ به‌شدا دابه‌شکراوه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی22:19 خوله‌که.
ره‌حمان جه‌وانمه‌ردی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت باری مرۆڤ له ئێران قه‌ت له ئێستادا به‌ددتر نه‌بوه له‌وه‌ی له 10 – 12 ساڵی ڕابوردوودا، له نێو کوردستانی ئێران‌دا ئه‌وه‌ی چالاکی ڕامیاری وه یاخود کۆمه‌ڵایه‌تی بێت مافه‌کانیان پێشێل و سه‌رکۆت ده‌کرێت وه یاخود له ژێر فیشاردا کپ کراوون وه یاخود بگره له سه‌ر ئه‌نجام یان ده‌ستگیر ده‌کرێن وه یاخود هه‌ڵدێن.
سیراون جه‌لال به‌رپرسی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری لوڕ له میانه‌ی ئه‌م گفت و گۆیه‌دا باس له ئاههنگوزاریهکانی ساڵیادی شاری سلێمانی ده‌کات ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی12:16 خوله‌که.
ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێگومان هه‌ر جۆره دانشتنێک له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌که و خه‌ڵکی کوردستان و گه‌لی کوردا بیت ئه‌وه باشه وه به قازانجی وه هه‌مو لایه‌که، بۆیه ئه‌م جۆره نزیک بۆنهوانه ناکرێ ئێمه باسی که‌ێن ئه‌گه‌ر به‌و ڕابوردوا نه‌چین. کاک شوان ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی له حکومه‌تی کاک به‌رهه‌م دا ده‌رکه‌وت گۆڕان فیشارێکی زۆری بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌که درووست کردووه پارتی له‌وه تێگه‌یشتوه هه‌ر حکومه‌تێک له ئاینده‌دا درووست بێت به بێ گۆڕان وه یا به بێ ڕه‌زامه‌ندی گؤڕان ناچێته سه‌ر وه ئه‌م حکومه‌ته داهاتوه توشی کێشه‌ی گه‌وره ئه‌بێ .
قادر عه‌زیز سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێگومان دوای ئه‌وه‌ی له‌شکه‌ری ئه‌مریکا ده‌کشێنه‌وه، عێراق بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی خۆی چ له ده‌ره‌وه وه یا خود له ناوه‌وه ده‌بێ پشت به خۆی ببه‌ستێت
شلێر شبلی یه‌کێک له په‌نابه‌رانی کوردی ئێران و له چالاکانی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بار‌و دۆخێکی زۆر ناخۆشه، ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌موو به ئومێدیکه‌وه له شاری وان دانیشتبون که زه‌وی له‌رزه‌که به کۆتایی ده‌گات، به‌ڵام پاش 18 ڕۆژ زه‌مین له‌رزه‌یه‌کی به هێزتر هات هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن 5.6 بوه به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵکه‌که ده‌ڵێن ئه‌مه له‌وه‌ی پێشووتر به‌هێزتر بوه. شلێر خانم ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی کارشناسان پشت ڕاستی ئاسایشی ماڵ و ساختمانه‌کانیان کرد هه‌موو گه‌ڕانه‌وه شوێنی خوێان، وه‌لی پاش ئه‌م زه‌وی له‌رزه هه‌موو جارێکی تر گه‌ڕاونه‌ته ده‌ره‌وه.
ڕۆژنامه‌وان هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه چاوی لێبکه‌ێن له سه‌ده‌کانی 18، 19 و 20 دا به ڕاده‌ستکردن وه یاخود به ده‌سته‌وه‌دان وه یاخود ده‌سته‌مۆکردنی سه‌رانی جۆڵانه‌وه کوردیه‌کان، ئه‌و جۆڵانهوهانه ئیتر تێدا ده‌چون، هه‌مان سیناریۆ له سه‌ر به‌رێز ئۆجه‌لان دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان پیاده کرا، به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌و سیناریۆه له‌گه‌ڵ سیناریۆهکانی پێشوودا سه‌رکه‌وتوتر نه‌بوه و ئه‌و هه‌وڵانه هه‌ر به‌رده‌وام بوه، به‌ڵام به‌و ئازمایش و تاقیکردنه‌وانه‌ی که پارتی کرێکارانی کوردستان به تاێبه‌تی سه‌رانی هه‌یه‌تی زۆر ئه‌سته‌مه بۆ له‌شکه‌ری تورکیا له کارێکی وه‌هادا سه‌رکه‌وتو بیت.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ئیستوکهۆڵم له سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی تازه بێ تێدا بریتیه له کۆمه‌ڵێک Facts راستیه‌کان له په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وورده کاریه‌کانی به‌رنامه‌ی ئۆتۆمی ئێران، یه‌کێک له‌و ئه‌و وورده کاریانه ئه‌وه‌یه ئێران کۆمه‌ڵێک سیستمی کۆمپیوته‌ری هه‌یه که ئه‌م سیستمه کۆمپیوته‌رانه نه بۆ به‌رنامه‌ی نیزامی(له‌شکه‌ری) ئاسایی به کار دێت وه نه بۆ به‌رنامه‌یه‌کی سڤیل. که وابوو ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که مرۆڤ ده‌توانێ IAEA یان ئاژانس بۆ خۆی وێ ده‌چێت که شیانی زۆر هه‌یه ئه‌مه گوزارشتێک بێت له نیازی ئێران بۆ به کاربردنی له په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئۆتۆمی.
ڕۆژنامه‌وان سامان ره‌سوڵپور له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا چه‌ند هه‌فته له‌مه‌و پێش ئه‌و ده‌نگ و باسه له لایه‌ن خودی پ.ک.ک وه پشت ڕاستکرابووهوه، به‌ڵام هاوکات له ناو خودی تورکیاشدا به تاێبه‌تی له ناو خودی کوردستانی تورکیادا کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی هه‌بوه و چالاکان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤێش له ڕووی ئه و لاشانه‌ی که بینراوون و ده‌گوترێت گریللاکانی پ.ک.ک ن ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که لاشه‌کانیان شێواهو له ناو چووه وه ئه‌و شیانه هه‌بوه به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو و ئه‌و ڕه‌وشانه‌ی له شه‌ڕدا قه‌ده‌غه‌یه و له لایه‌ن ڕێکخراوه‌کان و یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به تاوان پێناسه ده‌کات به کار هێنراوون و که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتون.
دکتۆر هیڤا په‌ناهی پروفیسۆری زانسته ڕامیاره‌کان له زانکۆی پاندیۆسی ئه‌ثینا له یۆنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باری جیوپولیتیک، به تاێبه‌تی گرفتی ئابوری ناوخۆ وه هه‌ر وه‌ها بۆ هه‌ندی گرفتی ئه‌وروپیش و ئه‌وانه‌ی که ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له ئه‌وه‌روپا داده‌ڕێژن وه‌کو ئه‌ڵمان و فه‌ره‌نسا و وا دیاره سیاسه‌ت به گشتی له ئه‌ورووپادا تێکچووه
سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه ئه‌و جۆره کارانه تاوانبار ده‌که‌ێن و له دڕهندایهتیهکانی فاشیسته‌کانی ئه‌ڵمان،نه‌ته‌وه په‌رست و ڕاستڕه‌وه‌کانی فه‌ره‌نسا، تالیبان و القاعده له ئه‌فغانستان و ئه‌نسار اڵاسلام له کوردستان جیاوازیان نییه و که‌متر نیین
ره‌فیق حوسه‌ێن په‌ناهی وته بێژی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه له‌و کاته‌ش که جیا بوینه‌وه له‌و بڕوایه‌دا بوین جیابونه‌وه زیان به‌گه‌لی کورد ده‌گه‌ێنی و به زیانی کۆمه‌ڵه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه وه ئێستاکه‌ش له‌و باوهڕهداێن ماڵی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵه جز مه‌حاڵاته بۆ یه‌کگرتنه‌وه
ڕۆژنامه‌وان سه‌لاح باێزیدی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌ڵێت پێ ده‌چێت هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه هه‌ندێک جیاوازتر بن، چونکه کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه کردوه ئێران له چالاکیه ناوکیهکانێدا گه‌یشتوه‌ته ئاستێکی به‌رز و هه‌ڕه‌شه‌کان توندترن و پیان وایه ئێران له شه‌ش مانگی ئاێندهدا ببێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی و بۆیه له جێهان داوا ده‌که‌ن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
عومه‌ر پاچاڵ یه‌کێک له چالاکانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له ئه‌مریکا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت حکومه‌تی ئه‌ردوگان و ئاکه‌په له ساڵی 2008 ووتیان ئه‌م کێشه، کێشه‌ی ئێمه‌یه و ده‌بێت چاره ڕێگایه‌ک بۆی بدوزینه‌وه به‌ڵام ئێستاکه ده‌یانه‌وی گه‌لی کورد هه‌مو بخه‌نه زیندان پاشان له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌دا سه‌ودا بکه‌ن
ڕۆژنامه‌وان کاوه قورێشی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ منیش وه‌کو که‌ماسیه‌کی به‌رچاوی دیپلوماسی ده‌ێبینم، به پێ ڕه‌فتاری دیپلوماسی له‌سه‌رانسه‌ری دونیا که‌سێک که سه‌ردانی وڵاتێکی دوه‌م ده‌کات ئه‌بێ ئه‌و ئاڵایه‌ی له‌گه‌ڵا بێت وه ته‌شریفاتێکی تاێبه‌تی هه‌یه. قورێشی ده‌شڵێت ئه‌مه به‌شێک له درێژه‌ی ئه‌و ڕێبازه کۆنانه‌ی کۆماری ئیسلامی دایه له دژی گه‌لی کورد
سۆران خدری چالاکی کار‌و باره‌کانی ڕامیاری و مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌ماشای شوڕشی گه‌لی کورد بکه‌ێن له باکۆری کوردستان هه‌ر له ده‌می سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه له ساڵه‌کانی 70 و هاتنه بواری پراکتیکئ ڕاسته‌و خوه‌وه له ساڵی 1984 له هه‌مو بوارێکی شوڕشه‌وه هیچ کاتێک تورکیا به هێڕشکردن بۆ سه‌ر گه‌لی کورد نه‌ێتوانیوه ئامانجه سیاسیه‌کانی خۆی به‌روه پێشه‌وه ببات.
شلێر شلبی یه‌کێک له په‌نابه‌رانی کوردی ئێران و چالاکێکی مافه‌کانی ژنانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بلێم ده‌وڵه‌ت به هانای مهدومهوه نه‌گه‌ێشتوه ڕاست نییه به‌ڵام له‌و ئاسته‌دا نییه و وه‌ڵامده‌ری پێداویستیه‌کان نه‌بوه . شلێر ده‌شڵێت ئێمه وه‌کو په‌نابه‌ر هێچ یارمه‌تیکمان پێ نه‌دراوه وه به خه‌ڵکه‌که‌شی به تیر و ته‌سل یارمه‌تی ناده‌ن.
ئیبراهیم گوچلوو پارێزه‌ر و ڕامیار زان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند که‌م و کۆری له هه‌ردوو لا هه‌بوه، چ له لایه‌ن شارداری وان وه یاخود ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام شاره‌وانی وان له‌وه‌دا به‌رپرسه که به ده‌ستی هه‌ڤاڵانی پارتی ئاشتی و دیموکراسیه. گوچلوو ده‌ڵێت له هێچ زه‌وی لهرزهیهکدا له تورکیا وا نه‌بوه که به‌رپرسان وا به په‌له بگه‌نه شوێنی رووداوه‌که، ئه‌ردوگان هه‌ر له یه‌کمین ڕۆژ به‌ڵێنی دا‌و و له‌گه‌ڵ 7 وه‌زیردا گه‌ێشته وان.
زیاتر نیشـان بده