کامه‌ران کوردی ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌مریکا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ندی من ئاگادار بم و چاودێری بار‌و دۆخی عێراقم کردبێت هه‌ر له ساڵی 2003 و ڕووخانی ڕژێمی به‌عث و هاتنه سه‌ر کاری ئه‌و هێزانه‌ی له‌و کاته‌دا له‌به‌ره‌ی ئوپوزسیۆن بوون له‌به‌ره‌ی شیعه و سوننی و کورده‌وه، مرۆڤ ده‌ێتوانی هه‌ست به‌و ناکۆکیه بکات و قووڵایی مێژوویه‌کی هه‌یه وه هه‌ر وه‌ها هه‌ڵه‌یه‌که که دووباره بوه‌ته‌وه
یاسین ئەلیاسی یەکێک لەو پەنابەرانەدایە، لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت من لە خانەوادەیەکی کوردی ئێرانیم بەڵام لە عێراق لە داێک بومە و ئێستاکەش ماوەیەکە بە شیوەیەکی نە ئاسایی لەم وڵاتەدام. ئەو دەشڵێت لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە و ئەگەر بێت و بینێرنەوە نازانی چی بەسەردێت و سەرنوشتێکی نادیار چاوەڕوانی دەکات.
عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کورستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه وه‌کو پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و پارتی سوسیاک دیموکراتی کوردستان- کۆمه‌ڵه که هاوپه‌ێمانی ئێمه‌یه وه‌کو دوو پارتی کوردی له یه‌کمین به‌یاننامه‌ی خۆماندا له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان داوامان کردووه به هیچ شێوه‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری نه‌که‌ن وه به گوێره‌ی ئه‌و زانیارانه‌ی که هه‌مانه و سه‌ردانی چه‌ن له پارته‌کانمان کردووه زۆربه‌ی پارت و رێکخراوه‌کان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکه‌ن
ڕۆژنامه‌وان دیاری موحه‌مه‌د له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دیاره پاش هه‌ڵاتنی هاشمی بۆ هه‌رێمی کوردستان باس له‌وه کرا سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا په‌ێوه‌ندی به به‌رپرسانی عێراقی کردووه و هه‌ر هوها ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوه پهێوهندیش به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه کردووه که هاشمی بپارێزن دیاره نوری مالکی لێدوانه‌که‌ی له‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتوه که په‌یامێک ئاراسته‌ی تورکیا بکات به‌ڵێ ئێمه‌ش ده‌توانین دژایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان بکه‌ێن
نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و بریاره هێشتا نه‌بوه‌ته یاسا تاکو سینات ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دات که هه‌مان کێشه له پێشدا هاتوه‌ته پێشه‌وه وه سینات په‌سه‌ندی نه‌کردووه، قازی ده‌شڵێت راسته تورکیا کێشه‌که گه‌وره کردوه‌ته‌وه که له هه‌شت خاڵدا په‌ێوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسادا ڕابگرێت، به‌ڵام له‌و بروایه‌دام په‌ێوه‌ندیه‌کانیان به‌و شێوه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا به‌رده‌وامه هه‌ر وا له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نساش به‌رده‌وام بێت
دکتۆر هیڤا په‌ناهی پرۆفیسۆری زانسته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له زانکۆی پانتیون له ئه‌ثینا که ساڵانێک خوێندکاری پرۆفیسۆر ساریس بوه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "ئه‌و مامۆستا و باوک و دۆستێک ئازیزی خۆم بوو که یانزه ساڵ و نێو پێش ئێستا وه‌ک خوێندکار چومه زانکۆ به هه‌ڵکه‌وت ناسیم ، ئه‌و هه‌سته‌ی که له ناو روحم دیار بوو فیکرم نه ده‌کرده‌وه له داهاتودا ئه‌و که‌سه‌ی که من وا هه‌ستی پێ ده‌که‌م کۆڵه‌که‌یه‌کی دونیا فکری مرۆڤایه‌تی و مرۆڤێکی دڵسۆزی کورد و پیاوێکی نیشتمان په‌روه‌ری یۆنانیه"
ڕۆژنامه‌وان شاهو کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" دهمیگه جمهوری ئیسلامی ئی پروژه دیرد ک ئه‌و ئایدیای ئیسلامی ک خوه‌ی دیردهی بخهدهنه ناو ئیران باستان وه ته‌نیا وه‌ی مه‌سه‌له‌ی درووستکردن گومبه‌ز و ئیمام زاده له ناو شوینه باستانیهکان نییه، بگره وه ناو دهرسهێل که له ناو دانشگاه و چ له ده‌بیرستان و ڕاهنمایی و یه‌ی تهرزیگیش دیرن ئه‌رای لادان علوم ئینسانی که ئه‌مانه هه‌موو بهشیگن له درووستکردن ئیران ئیسلامی".
سه‌لام عه‌بدولا سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له شاری خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی به هه‌رێمکردنی ئوستانی دیاله‌وه ده‌ڵێت به روونی پرۆژه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌یه وه ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌م پرۆژه‌دا وه‌ستاوون هێزێکن که بریتین له به‌عسیه‌کان، القاعده وه له زۆربه‌ی عه‌ره‌به شۆفینیسته‌کان له دیالی
خانم ناهید به‌همه‌نی به‌رێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی رێکخراوه‌ی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ندی من بزانم ڕه‌خنه‌و گازنده‌کان چوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ چی کۆمه‌ڵه له‌و بابه‌ته‌وه زانیاریه‌کی زۆرتری نه‌داوه به خۆێنه‌ران یان بیسه‌ران.
مه‌هین شوکرلاپور چالاکی مافه‌کانی ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه چاوه‌روانی ئه‌وه بوین کۆمه‌ڵه وه‌کو لو مانفیستهکهێدا هاتوه به‌رگری له یه‌ڵدا بکات، ده‌شڵێت ئێمه هیچ سنورێکمان نه‌به‌زاندوه و داوی روونکردنه‌وه‌مان کردووه ئه‌م رووداوه چۆن بوه و چۆن پێش هاتوه.
جه‌لیل ئازادیخواه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت به‌ڵێ هه‌ر له‌م روه‌وه کاربه‌ده‌ستانی ڕژێم خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ سازدانی سیناریۆیه کی تازه‌ی تر به ناوی هه‌ڵبژاردن و له هه‌مو ڕوبه‌ره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ئێمه ده‌بینین له ئێران‌دا تروسکه‌یه‌ک له ئومید و تروسکه‌یه‌ک له‌وه‌ی بکرێ هه‌ڵبژاردنێکی ته‌ندروست، هه‌ڵبژاردنێکی کراوه و ئازاد بکرێ نییه
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یهکگتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز گوتی که به‌هۆی ئازادنه‌کردنی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو له پارێزگای دهۆک، شاندی یه‌کگرتوو ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که نه‌بوو که بڕیار بوو له باره‌گای ئه‌میری کۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت.
ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای رۆشه‌نبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه ڤپهێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا هیچ پێش مه‌رجێک نه‌بوه بۆ ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه
کێشه‌ی گاز و نه‌وت له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ند دیاره پاش چه‌ندین ساڵ هه‌ر وا به ئاسانی کۆتایی پێ نایه‌ت و وه‌کو باس ده‌کرێت سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندی ده‌ستوره له دوزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ کێشه‌که ، به‌ڵام ناوه‌ند هه‌میشه ئاسته‌نگی دروستکردوه له به‌رامبه‌ر سه‌وداکانی نه‌وتدا.
زۆر که‌سان باس له‌وه ده‌که‌ن پاش رووداوه‌کانی ناوچه‌ی بادینان وا ده‌ر ده‌که‌وێت سه‌ره رای دامه‌زراندنی حکومه‌ت له ساڵی 1992 هێشتا پارته‌کان به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکاندا زاڵن. ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه یاسا باڵا ده‌ست بێت و دام و ده‌زگاکان یه‌کبخرێن؟
رۆژنامه‌وان مه‌هدی فه‌تاحی سلیمانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که هه‌میشه ژیانی مرۆڤه‌کانی خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه وه یاخود ژیانی مرۆڤه‌کانی به‌ر ته‌سککردوه‌ته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی نیونه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیه له جیهاندا وه جمهوری ئیسلامی ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دایه.
دکتۆر ئازاد مورادیان ڕه‌وانناس و ڕاوێژکاری کێشه‌کانی خانه‌واده‌گی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌لێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه من ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م مرۆڤ شتێک نییه که ئێمه بتوانین له نێو کهڵتۆرێکدا وه یاخود له کۆمه‌ڵگایه‌کدا چوارچیوه‌یه‌کی بۆ دابنێنن وه ئه‌و تاکه که‌سیه جیا بکه‌ێنه‌وه له هه‌مان تاکه که‌س له وڵاتانی که‌دا
کانی غوڵام سه‌رۆکی تۆری زانیاری کوردی – ئه‌مریکی له وڵاته یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت نه‌خێر هێشتا نه ئه‌ردوگان وه نه ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌و باوه‌ڕه نهگهێشتون به‌ڵکۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردوگان کردویه‌تی له به‌رامبه‌ر بهرههڵستهکهێدا بوه له پارتی جه‌هه‌په
کامه‌ران کوردی ئه‌نامێکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌مریکا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و شوێنانه هێڕشیان کراوه‌ته سه‌ر به پێ یاسا ڕێگایان پێ دراوه کار بکه‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌چن ئه‌و شوێنانه تێک ئه‌ده‌ن، واته که‌لتوری شکاندن و سووتاندن و له ناو بردن که به داخه‌وه ئه‌مه شتێکی نامۆیه به که‌لتوری کوردستان و وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌مه دیاده‌یه‌کی نوێه و له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه سیاسیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه.
مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ناوچه‌ی بادینان و هێڕش بردنه سه‌ر مه‌ی فرۆش ومهساج خانه و هوتیلهکاندایه
زیاتر نیشـان بده