وهبڵاگنوس شاهد عه‌له‌وی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من له‌و په‌یامه هیچ شتێکی تازه بۆ گه‌لانی ئێران تێدا نابینم، هه‌ر ئه‌و شته‌یه که ساڵانی پێشووتر وتراوه که زۆرتر په‌ێوه‌ندی به به‌رنامه ناوکیهکانهوه هه‌یه نه‌ک کێشه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و سه‌رکۆتکردنی ئیتنیکه‌کان وه یاخود پاراستنی لیبرالزم له‌و وڵاته‌دا
دکتۆر فرێدون ره‌حمانی پرۆفیسۆری به‌شی کۆمه‌ڵناسی له زانکۆی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به راستی له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ژێر چه‌پۆکی رژیمه دیکتاتوریهکاندان ئه‌و جۆره په‌یامانه زۆر گرنگی هه‌یه که دڵخۆشی به گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات
عه‌بدوڵا دیمیرباش شارداری سۆرێ دیاربه‌کر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مرۆ ملێۆنان که‌سان له کۆڵانه‌کانی ئامه‌د به یه‌کگرتویی و به خۆشی و شادی قه‌ده‌غه‌کردنه‌کانی حکومه‌تیان پۆچهلکرد و به دڵ و جان و روح ووتیان ئازادیمان ده‌وێت.
ئه‌مین سورخئابی پسپۆر له بواری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت وا دیاره له سیاسه‌تی ستراتیژی گشتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وه‌ها شتێک به‌دی بکرێت و بێگومان پاش رویشتنی سوریا ئێران ده‌که‌وێته گهمارودانێکی زۆرتر و شیانی هه‌یه ئێرانیش روبه‌روی شتێکی وا بێته‌وه.
عومه‌ر موحه‌ممه‌د به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاک له کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێگومان من پێم وایه شت کراوه بۆ هه‌ڵه‌بجه، بۆ نمونه هه‌م بۆ که‌س و کاری هه‌ڵه‌بجه‌ش شت له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجام دراوه، ئه‌گه‌ر بڵێت هیچ نه‌کراوه، نه‌خێر ڕاست نییه
سه‌عید سه‌نندجی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵی من له‌و گۆمانهم شه‌ری ئێران و عێراق به مه‌به‌ست گۆزراوه بۆ کوردستان له هه‌ردو جاردا چ له ساڵی 1974 وه یاخود ئه‌م شه‌ره‌ی دوایی که به بۆمبارانی هه‌ڵبجه کۆتایی پێ هات
خانم هۆزان مه‌حمود نوێنه‌ری رێکخراوی ئازادی ژن له عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کێشه‌که ئه‌وه‌یه هه‌مو ئه‌و کهێسانهی که ئێمه له‌و به‌یاننامه‌که‌دا باسمان کردوه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه که تا ئێستاش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان یا شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان تیا به‌رێوه ئه‌برێت وه یاخود ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌هێزه
خانم نیگار عنایه‌تی چالاکی مافه‌کانی ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه له رۆژی 14 همینداێن و هێدی هێدی له باری ته‌ندروستیه‌وه هه‌ندێک قورسایی ده‌که‌وێته سه‌رمان و رۆژی سێشه‌ممه دکتۆر هاتوه و ئازمایهشێکی گشتی کرد
رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که من بینیومه 4 ملیۆن لیره‌ی تورکیه نه‌ک یورۆ بۆ 50 که‌سی یه‌که‌می گوایه سه‌رکردایه‌تی PKKو ئه‌مه پلانێکه دیاره زۆر له مێژه که ده‌وڵه‌تی تورکیا له هه‌مو چه‌شنه به‌ره‌نگاریه‌ک دژ به بزوتنه‌وه‌ی کورد که‌ڵکی وه‌رگرتوه و شه‌رێکی ساێکۆلوژیه که تورکیا ساله‌هایه ده‌ستی پێ کردوه ده‌نا ده‌ست پێ را گه‌ێشتن به سه‌رانی PKK شتێکی وا ئاسان نییه.
ته‌یمور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت رێکخراوه‌ی ئێمه که وه‌کو پردێک له نێوان رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و رێکخراوه سڤیله کوردستانیه‌کان و ئێران کار ده‌کات ئه‌و کونفراسه ئاماده ده‌که‌ێن که هاوکاته له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکردنی راپۆرتی راپۆرتێیری تایبه‌تی UN ئه‌حمه‌د شه‌هید و ده‌مانه‌وێ سه‌رنجی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ ئه‌و له سێداره‌دانانه رابکێشین که بان کی مۆن راسپێردراوه له مانگی 9 راپۆرتێک له سه‌ر له‌سێداره له جیهاندا ئاماده بکات.
له کاتێکدا ئه‌مرۆ له سه‌رانسه‌ری جیهان، رۆژی جیهانی ژنان به‌رز راده‌گیردرێت، ژنانی کورد له پشتی لوله‌کانی زینداندان و هه‌ندێک چاوه‌روانی مردن و له سێداره‌دان و ههندیکێ تریش له ناو خیابانه‌کاندا خه‌ریکی مانگرتنن و به‌شێکی تریش له‌به‌ر سه‌رما و گه‌رمای ساڵ له دۆڵ و شاخه‌کاندا چه‌ک به شانن. ئایا باری ژنانی کورد وه یاخود بزوتنه‌وه‌ی ژنان که‌م و پیش له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان وه‌کو یه‌کن وه یاخود جیاوازیه‌ک له نێوانیاندا ده‌بینرێت؟
شلێر شبلی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان که ماوه‌یه‌که وه‌کو په‌نابه‌رێکی کورد له تورکیا ده‌ژێت له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌و پیه‌ی من 3-4 ساڵه له نزدیکه‌وه له نێوانیاندا ده‌ژێم به تاێبه‌تی له نێو ژنانی کوردا که له‌و باره‌یه‌وه لێکولینهوهیهکم ئه‌نجام داوه، ژنان له تورکیا هیچ مافێک و هیچ ئازادیه‌کی نییه به تاێبه‌تی به ووردی له به‌شه کوردیهکهێدا ده‌بینرێت که شیانی هه‌یه به هۆی حکومه‌ته‌که‌وه بێت، فه‌رهه‌نگ وه یاخود ئه‌و ئایینه‌ی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌دا زاڵه
نیگار عینایه‌تی چالاکی ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " هۆکاری مانگرتنه‌که چه‌ند خاڵێکی له خۆ ده‌گرێت سه‌ره‌تا ره‌وشی باری رامیاری ئێستا له کوردستاندا به تاێبه‌تی له باکوری کوردستان که ده‌بینین رێبازێکی دان پێنهنان و سرینه‌وه له سه‌ر گه‌له‌که‌مان به شێوازێکی زۆر توند به‌رێوه ده‌چێت که ده‌بینین له‌م هێرشه‌دا زۆرتر له 9 هه‌زار مرۆڤ به پێشه‌نگایه‌تی په‌رله‌مانتاران
رۆژنامه‌وان و هه‌ڵگری بروانامه‌ی ماسته‌ر له یاسای ده‌ستوری سۆران پاڵانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به گشتی نادیموکراتیکه وه له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا نادیموکراتیک بوون هه‌بوو وه رێگا نه‌درا به ئوپوزسیون وه به بیر‌و بۆچونی ئازاد وه به‌و لایه‌نانه‌ی که به‌رنامه‌ی تریان هه‌یه به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا بکه‌ن
رۆژنامه‌وان شاهو کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌شداریه‌کی زۆر هه‌بوه به‌ڵام نه‌ک ئه‌و ئاماره‌ی که ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاندوه وه نه ئه‌وه‌ش ئوپوزسیون رای ئه‌گه‌ێنی، پێم وابێ به‌شداریه‌کی به‌رچاو بوه هه‌م له کوردستان و هه‌ر وا له به‌شه‌کانی تری ئێران
هه‌ساره نوری کرماشانی خوێندکاری ئهنیماسیونAnimation له دانشگای تاران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت نه ئه‌و و نه هیچ که‌س له که‌س وکارو ئه‌و دۆستانه‌ی که ئه‌و ده‌ناسی له ده‌نگدانه‌کاندا به‌شداریان نه‌کردون
به‌ختیار عه‌لیار نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال ده‌ڵێت به‌ڵی ئوپوزسیۆنی ئێرانی له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌ێتوانیوه خۆی رێک بخات و له نێوانیاندا کێشه‌و ململانیه‌کی زۆری هه‌بوه، وه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و کێشه و ململانیانهی که له ساڵانی رابووردوداههبوه، له یه‌ک تێگه‌ێشتنێکی زۆرتر هه‌یه له نێوان ئۆپوزسیونی ئێرانی‌دا
سوهراب که‌ریمی یه‌کێک له چالاکانی خوێندکاری کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که له‌م دواییانه‌دا ئێرانی به‌جێ هیشتوه. له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت فیشاره‌کان ئه‌وه‌نده زۆر بوو ئێدی کاتێک ئه‌مێنی تۆ ئه‌و وڵاته‌ی که له ناوی هاتوێته دونیا که له‌وێ ئاواته‌کانت،بیره‌وه‌ریه‌کانی منداڵیت،که‌س و کارت له‌وێدان له فیشاردا به‌جێ بهێلیت و روو بکه‌ێته هه‌نده‌ران ، منیش به‌شێک له‌و شه‌پوله پر زه‌بر و زه‌نگه‌ی کرداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانم
سه‌باره‌ت به کابینهتهکه کاک حوسام ده‌ڵێت من چاوه‌روانی ئه‌وه ناکه‌م گۆڕانێکی جددی له مه‌سه‌له‌ی وه‌زاره‌ت وه یاخود وه‌زیره‌کاندا رووبدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی وابڵاو بوه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌و وه‌زیرانن که له کابینه‌کانی پێشوودا بونه.
زۆر سه‌ێره وناتوانم و نازانم له مێشکی ئاغای نامجودا چی ده‌گوزه‌رێ ئایا ئامانجی ئه‌وه بوه سۆکایه‌تی به کورد بکات یان نه، به‌ڵام بگره ئه‌گه‌ر واش نه‌بێ له رووی ئه‌و نووسینه‌ی له‌سه‌ر سایته‌که‌ی بڵاو بوه‌ته‌وه به‌و جۆره چاوی لێده‌کرێت کورده‌کان تۆڕه بن و هه‌ر که‌سی لای خۆیه‌وه ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن
زیاتر نیشـان بده