جه‌واد کازم عه‌لی مه‌لکشاهی به‌رێوبه‌ری رادیو شه‌فه‌ق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له نامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه باس له دوو خاڵ ده‌کات گوایه به پێچه‌وانه‌ی یاسا کاریان کردوون، یه‌کێک ئه‌وه‌ی گوایه به فه‌رمی رێگای کارکردن پیان نه‌دراوه وه ئه‌وه‌ی تر تاوه‌ر وه یاخود ئهنتینهکه گوایه شوێنه‌وارێکی به‌دی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و که‌سانه‌ی له نزدیکی ئێزگه‌که‌دا ده‌ژێن
فه‌ریبا بۆکانی یه‌کێک له چالاکانی ڕێکخراوه‌ی ژنان له پهێوهندیهکدا له بۆکانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت خه‌ڵکێکی زۆری بۆکان به کوڕ و کچ و ژن و پیاوانه‌وه بۆ به‌شداربون له‌م بێزاری ده‌ربرینه هاتبون وه له کاتی ڕوێشتن له پارکی ساحلی وه بره‌و فولهکهی فه‌رمانداری مأموران ده‌یانویست ڕێگامان لێ بگرن به‌ڵام پیان نه‌ده‌کرا
رۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 22 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی کوردی دوای ئه‌وه‌ی له شاخ گه‌ڕانه‌وه بۆ شار و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست به ئاڕاسته‌یه‌کدا هاتوون تاکو رۆژی ئه‌مرۆ پرسێکی زۆر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و له‌سه‌ر به ده‌ستدانی سامانی گشتی و زۆر که‌ێسی شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ و زیندانیانی سیاسی و چه‌ندین که‌ێسی جۆراوجۆر هه‌یه ئه‌مانه هه‌موو له ژێره‌وه‌ن و هیچی نه‌هاتوه‌ته سه‌ره‌وه و هیچی به دواچونی بۆ نه‌کراوه
هۆزان مه‌حمود چالاکی کار‌و باری رامیاری و ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ منیش وه‌کو هه‌مو که‌سێکی تر به گومانه‌وه سه‌ێری ئه‌م کهێسه ئه‌که‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێستا ساغ نه‌بوه‌ته‌وه ئه‌و پیاوه به‌و جۆره کوژراوه وه یاخود خۆی کوشتبی و بگره به پێ لیکولینهوهیهکی لیژنه‌ی په‌ڕله‌مان خۆی ئه‌مرۆ که سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان کردوه که ئه‌م پیاوه‌ی تێدا بوه له ژوری زیندانه‌که، ئه‌وانێش گومانیان هه‌یه.
هه‌ڤال ئه‌بوبه‌کر مامۆستای زاکۆی سلێمانی به‌شی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بون به‌و چاوه‌ی که رووداوه‌کان له هه‌ر روو ئه‌دا ڕۆماڵی ئه‌که‌ن وه ئه‌رکیان ئه‌بێت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌وێ نیین یان له‌وێن دیمه‌نه‌کان وه‌کو خۆی بگوێزنه‌وه نه‌بن به‌شێک له رووداوه‌کان، نه‌بن به‌شێک له هۆکاره‌کانی وه نه‌بن به‌شێک له ئه‌نجامه‌کانی.
عه‌لی مه‌حمود ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی کورد‌و ساێد/ چاک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هۆیه‌که‌ی له‌وه ده‌بینین که ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر ئاستێکی پرۆفیشناڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو له‌وه‌ی که وا دادگایه‌کی ئازاد بێت و رۆژنامه نووسانی دیاری بتوانن ئاماده‌ی بن وه چاودێری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ره‌وه بێت
له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌مان کاک قادر عه‌زیز سکرتێری حیزبی ئایندهی کوردستان و دکتۆر رێبوار که‌ریم مه‌حمود مامۆستای زانسته رامیاریه‌کان له زانکۆی سلێمانی باس له گرژیه‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حکومتی هه‌رێمی کوردستان وه هه‌ر وه‌ها لێدوان و ده‌رکه‌وته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ده‌می سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ واشنتن ده‌که‌ن.
شاهروخ خوسره‌وی رۆژنامه‌وان و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی که‌ڵهوری نه‌ورۆز TV که هه‌ر وه‌ها یه‌کێک له به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌که بوو له هه‌ڤپه‌ێڤینیکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و کونفرانسه که بێجگه له که‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان و فه‌ره‌تر له 250 که‌س تێدا ئاماده بونه به سرودی ئه‌ی ره‌قیب به سازی تهمیوره(ته‌نبور) و راوه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستیپێکردبوو که له رۆژی یه‌کم باسی پرسه سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگای یارسان تاوتوێکراوه و باسی له‌سه‌ر کراوه وه له رۆژی دوه‌م هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی کۆنگره که و به شوێندا باسی به‌رنامه و ئه‌ساس نامه کراوه و له ئه‌نجامی کۆنگره‌که هه‌ردو یه‌کیان گرتون
ئاوێزان نوری نووسه‌ر، چالاکوانی ژنان و به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری په‌ناه له که‌رکوک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه وه‌کو سه‌نته‌ری په‌ناه که ههڵساێن به‌م کاره که دیاره ئه‌مه به هاوکاری رێکخراوه‌ی WADI ئه‌ڵمانی بوو، چونکه ئه‌وان چه‌ند ساڵێکه له کوردستان ئیشیان کردوه و چه‌ندین خه‌ڵکیان هوشیار کردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه و نه‌مانی ئه‌و دیارده‌یه وه توانیان دوای حه‌وت ساڵ بیکه‌ن به یاسا، وه چونکه ئه‌وان ئامارێکیان بۆ که‌رکوک له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بو وه‌کو که‌رکوک ئیش بکه‌ن و به هه‌رێمی کوردستان بیبه‌ستنه‌وه، بویه ئێمه‌یان هه‌ڵبژارد بۆ هه‌ڵسان به‌و ئیشه، وه که‌رکوک به‌و پیه‌ی فه‌ره ئایین و فه‌ره نه‌ته‌وه‌ی تێدایه دیاره ئیشه‌که زۆر زه‌حمه‌تره
به‌فرین حوسه‌ێن خه‌لیفه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ر به پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له راستیدا ئێستا عێراق له گێژاوێکی سیاسی‌دا ده‌ژێت و گرفته‌کان که‌ڵه‌که بون وه گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی شڵه‌ژاوی و ململانی سیاسی پێه‌وه دیاره وه پێویسته هه‌مو لایه‌ک به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و خه‌مخۆریه‌وه له ئاستی پرسیارهتیدا بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی که تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراوون له پێناوی یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌گی خاکی عێراقدا.
نیگار عنایه‌تی یه‌کێک له مانگرتوان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له نه‌خۆشخانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ بار‌و دۆخی ته‌ندروستیمان هه‌ر رۆژ به‌ددتر ده‌بێت و هه‌ندێکمان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوین و من له رووی ته‌ندروستیه‌وه بڵێم باشم یان باش نییم ده‌مه‌وێ ته‌نها ئه‌وه‌تان پێ بڵێم ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ئیش و ئازاردا ڕا هاتوین
عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "دیاره وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خاوه‌نی زۆرتر له 55 میلون سه‌رژمێر بێت له ئاستی جیهاندا، خاوه‌نی مێژوی هه‌زاران ساڵ بێت که به پێ به‌ڵگه‌نامه‌کانی میسوپوتامیا و قه‌ڵای هه‌ولێر و ده‌یان که‌تیبه‌ی بیستونی کرماشان و هه‌زاران مێژوی دیکه، ئهێسهڵمێنی که ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌نی هازاران ساڵ مێژوی کوردین له وڵاتی خۆماندا و خاوه‌نی که‌ڵتور و زمان و ناسنامه‌ی تاێبه‌تی به خۆمان هه‌یه، بوێه به پێ جاڕنامه‌کانی مافی مرۆڤ، به پێ هه‌مو یاساکانی جیهانی ، ئاێنی، مرۆڤی، کورد ده‌بێت خاوه‌نی کیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆێ هه‌بێت.
کاک حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له راستیدا ئه‌و ده‌نگ و باسانه به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌مانبیستوه،وه ئێمه هه‌م له لیژنه‌ی ئاسایشی بهرگریداێن و هه‌م له ناوچه ناکۆکی لهسهرهکانین واته ئه‌گه‌ر شتێک هه‌بێ ئاگاداری ئێمه ده‌که‌نه‌وه
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له راستیدا سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له کاتێکدایه توند و تیژیه‌کان له نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدادا ده‌گاته ئاستێکی قووڵ http://d2bx1imge2jl4v.cloudfront.net/MediaAssets2/kurdish/dalet/kamaran_07aprl12.Mp3
میترا ئاریان یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵیت دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له پێکیێنانی ئه‌م رێکخراوه‌دا هه‌یه : په‌ره‌پێدانی دیموکراسی له سه‌رانسه‌ری ئێران و یه‌کسانی هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه ئه‌وه‌ی تر به‌شداریکردنی ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا به شیوه‌یه‌کی 50%،
کانونی نووسه‌رانی کوردسـتان ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌باره‌ت به مانگرتووانی نووسه‌رانی کورد له ستاسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا بڵاوکردۆته‌وه
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شاره‌زای کاروباری ڕامیاری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ بارودۆخه‌که به ده‌وروبه‌ری هه‌مو لایه‌نه‌کانی هه‌ڵسه‌نگێنی من پێم وا نییه شتێک وا له ئارادا بێت، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد ئه‌وه‌نده خه‌به‌رێکی گرنگه وه ئه‌وه‌نده روداوێکی گه‌وره‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که ناتوانی کاری تاکه که‌س بێ با ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بی
سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بایه‌خی ئه‌م کۆنگره له ئێستادا له‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه که ئه‌م وڵاته پێویستی به بونیادنانی سیاسی، ئابوری، فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت دیپلۆماسیش هه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیراده سیاسیه‌ی که له عێراقدا هه‌یه نا‌توانیت به ئاسانی زاڵ بێت به‌سه‌ر قه‌ێران و گرفته‌کاندا
حوسام ده‌ستپێش مامۆستا زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وه‌کو ساێکۆلوژی مرۆڤی کورد چاوی ڵێبکهێن، به ڕاستی به‌دڵی مرۆڤی کورد بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌روازه‌ی سیاسیه‌وه چاوی لێبکه‌ێن وه‌کو ده‌ڵێن "ریال پالسێ"Real Policy که به راستی له ئاستی سیاسه‌تی واقعیدا تا چه‌ند ئه‌م قسانه ده‌توانێت کاریگه‌ریان هه‌بێت وه یان کاریگه‌ریان نه‌بێت
هێمن سه‌یدی لێکۆله‌ری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه هه‌ر به‌و جۆره‌ی له په‌ێوه‌ندی به هاوڵاتیانی ناوه‌وه سه‌رکه‌وتو نه‌بونه، له پهێوهندیش له‌گه‌ڵ دیپلوماسی جیهانی و دامه‌زراندنی په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و وڵاتانی رۆژئاوادا سه‌رکه‌وتو نه‌بونه
زیاتر نیشـان بده