له ساڵی 2003 به دواوه کورد له به‌غدا به‌شداره له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و هاوکات هه‌ندێک له چاودێران وه‌ک ده‌ڵێن به‌ڵام هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قینه نییه له ده‌سه‌ڵاتدا.
له ژماره‌یه‌ک شاری تورکیادا خۆپیشاندان دژی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ده‌ستی پێکردووه پاش ئه‌وه‌ی تۆمارێکی ده‌نگی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی بڵاوبووه‌وه.
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی مانگی چواری عێراق گۆڕانێکی ئه‌وتۆ له ڕووی سیاسیه‌وه له وڵاته‌که‌دا ناهێنێته ئاراوه.
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی ده‌یانه‌وێت له ڕێی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه سزای هه‌رێم بده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که قه‌یرانی ئێستای دارایی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر کاریگه‌ریه‌کی ڕاسته‌وخۆی نه‌رێنی کردۆته سه‌ر ژیانی خه‌ڵک له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، به‌ڵام کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی خه‌ڵک نابینرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌غدا.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به ڕوودانی شه‌ڕ کردووه له نێوان یه‌که‌کانی له‌شکری تورکیا و گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا و باسیش له‌وه کراوه زیانی گیانی له هه‌ردوو لا هه‌بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وه‌ک باسده‌کرێت هه‌نگاوه‌کان خێراتر کراون بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام هێشتا ئه‌م حکومه‌ته هه‌ر پێکنه‌هێنرا.
هێشتا موچه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق دابه‌ش نه‌کراوه و باس ده‌کرێت که وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دابینکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه.
هاوکاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مان له ئۆکرانیا، هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان دا تا ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ سه‌رۆکی کاتی وڵاته‌که له ده‌سه‌ڵات لابدرێت و هه‌روه‌هاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که له ڕۆژی 25 مانگی پێنج‌دا بکرێت.
ڕاپه‌ڕ عوسمان عوزێری، دانیشتووی کیڤی پایته‌ختی ئۆکرانیا له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی هه‌تا شه‌وی پـێـنجشه‌ممه ژماره‌ی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی گیانیان له‌ده‌سـتداوه گه‌یشـتووه‌ته زیاتر له 100 که‌س
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دژ به گه‌نده‌ڵی و نا دادوه‌رییه‌کان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به تایبه‌تیش له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێ‌کرد.
قه‌یرانی ئۆکرانیا هه‌روادێ زیاتر په‌ره ده‌سه‌نێت. خۆپیشانده‌ران سورن له‌سه‌ر داواکانیان بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌که.
هێشتاش ئاڵۆزیه‌کان له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامن و زۆرێکیش له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان ئاسۆی چاره‌سه‌رکردن هێشتا دیار نییه.
شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی عێراقدا له به‌غدا به‌بێ گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن یانیش هاتنه ئارای به‌ره‌وپێشچونێکی به‌رچاو گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
شه‌پۆلێکی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌ستیان پێکردووه دژی درامایه‌کی ته‌له‌فزیۆنی وه‌ک خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن سوکایه‌تیه‌کی ئاشکرا به که‌مایه‌تیه‌کی ناو وڵاته‌که کراوه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵیت هه‌رچییه‌کی له توانادا بێت ده‌یکات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی سوریا.
3 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی 17 شوباتی ساڵی 2011 ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ڕه‌ت ده‌بێت و وه‌ک ئاماژه‌شی پێده‌کرێت هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه هێشتا هه‌ر ماون.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی جزیره له کوردستانی سوریا ده‌ڵێت ته‌گه‌ره‌کان هه‌رچیه‌ک بن و گرفته‌کانیش چه‌ندێک بن و ئه‌گه‌ریش پێویست به قوربانی دانیش بکات له پاراستن و درێژه‌پێدانی بڕیاری خه‌ڵک پاشگه‌ز نابنه‌وه.
بڕیاره له کۆتایی مانگی چواردا له عێراق هه‌ڵبژاردنی گشتی بکرێت و وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی عێراق ده‌کرێت وه‌ک به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی دیموکراتی له وڵاته‌که‌دا سه‌یربکرێت.
پازده ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیرکرنی ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستاندا ڕه‌ت ده‌بێت و له زۆرێک له شار و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و هه‌ڵکردنی دروشمی ئازادی بۆ ئۆجه‌لان به‌شداری له مه‌ڕاسیمه‌کانی ئه‌و یاده‌دا کراوه.
زیاتر نیشـان بده