لە پازدەیەمین کۆنفرانسی خۆیدا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بێجگە لەوەی دەستەیەکی 25 ئەندامی نوێی هەڵبژاردووە، دوو هاوسەرۆکیشی هەڵبژاردووە بۆ (کەنەکە).
عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند دەستی کردووە بە ئاڵوگۆڕی زانیارییە ئاسایشیەکان لەگەڵ ڕوسیا و ئێران و هەروەها سوریاشدا وەک یارمەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشڕەویەکانی ڕێکخراوی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی.
هێشتاش ئاسۆیەک لە کۆبوونەوە پێنج قۆڵیەکانەوە دیار نییە بۆ گەیشتن بە سازان یان ڕێککەوتن و کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان بەڵام کۆبوونەوەکانیش هەر بەردەوامن وێڕای ئەوەی دەگوترێت لە پاش ئەو هەموو کۆبوونەوانەی کراویشن نەتوانراوە بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆ بێتە ئاراوە.
بە ڕای زۆرێک لە چاودێر ڕوسیا هەوڵ دەدات پێگەی سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە تایبەتیش لە سوریادا فراوان بکات و ئاماژەکانیش وەها نیشان دەدەن مۆسکۆ دەخوازێت لە عێراقیشدا هەمان ڕۆڵی هەبێت.
ئەدهەم بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک پرسیار لە بارەی پێکهێنانی بزاڤێکی سیاسی دەکات وەک هەنگاوێک بۆ گەڕانەوە بۆ کارکردن لە بواری سیاسیدا لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کەنەکە) کۆتایی بە پازدەیەمین کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی هێنا وەک شیکەرەوەیەکی سیاسیش دەڵێت هیچ گۆڕانێکی ئەوتۆ لە کۆنفرانسی ئەمساڵیشدا نەبوو بە بەراورد لەگەڵ کۆنفرانسی ساڵانی ڕابردوودا.
زۆر جار دەگوترێت شاعیرە گەنجەکانمان هەر بە دوای کۆپی کردن و لاسایی کردنەوەی ئەزموونی ترن و هێندەی ئەوە خۆیان بە ڕۆچوونەوە ناو خودی شیعرەوە سەرقاڵ ناکەن، هەر بۆیەشە کەم دەخوێندرێنەوە.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت پێویستە بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا بەشیک بێت لە دانوستاندنەکانی ئاشتی و هاوکات سەرۆکی فەڕەنساش دەڵێت ناکرێت سەرۆکی سوریا بەشێک بێت لە ئایندەی سوریا.
گلهیی زۆرن له لایهنه سیاسیهکانی ههرێمی کوردستان بهوهی بهرژهوهندی گشتییان فهرامۆش کردووه و هێندهی ئهوهی له بهرژهوهندی خۆیان کار دهکهن، بیریان ناچێت بهلای بهرژهوهندیهکانی خهڵک و کارکردن له پێناوی خهڵکدا.
پێشتر لە تورکیادا وەها لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڕوانرا کە هیوایەکە بۆ وڵاتەکە و لە توانایدا دەبێت تورکیا لە هەردوو ڕووی سیاسی و ئابوریشەوە جێگیر بکات.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیکردووە بە دانیشتنەکانی خۆی بۆ گۆڕانکاری کردن لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا.
لە دواترین کۆبوونەوەیاندا چوار لایەنەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق (گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو،کۆمەڵ) دوو پێشنیازیان خستۆتە بەردەست شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامێکی ئەم کۆبوونەوە پێنج لایەنیە دەڵێت تا ئێستا وەڵامی جۆراو جۆری پارتی هەن.
ڕووداو و بەسەرهاتەکان زۆرن و هەریەکەشیان دەکرێت ببنە بابەتی دەیان نوسین. بەڵام ناکرێت بۆ نوسینی ڕۆمان هەر تەنها سود لە ڕەگەزی گێڕانەوە وەربگیرێت.
قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق نەک هەر لە میدیا ناوخۆییەکاندا بەڵکو لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش باس و خواسی لەسەر دەکرێت وەک تەنگژەیەکی سیاسی کە بەرۆکی ئەم هەرێمە چوار پارێزگاییەی گرتووە.
وا بۆ ماوهیهک دهچێت زۆرێک له لایهنهکان باس له ههڵبژاردنی پێشوهخت دهکهن وهک ڕێگه چارهیهک بۆ ناکۆکییهکان، ئەمەش لەو ڕوانگەیەوەی دەشێت ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختە گۆڕانکارییەک لە هاوکێشەکانی هێزدا بێنێتە ئاراوە.
ڕاو بۆچوونەکان زۆرن لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی ئاینی کە لە ڕێکخراوەکانی وەک ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی و بۆکۆ حەرامدا خۆیان نومایشت دەکەن.
هێشتا کۆبوونەوە بەردەوامەکانی 5 لایەنە سیاسیەکەی هەرێمی کوردستانی عیراق هیچ ئەنجامێکی نەبووە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش هیوای خۆی دەردەبڕێت تا ئەم کۆبوونەوانە ئەنجامێکی باشی هەبێت.
5 لایەنە سیاسیەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیاندا نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک و بڕیاریان داوە ڕۆژی 5شەممەی داهاتوو جارێکی تریش کۆببنەوە.
لە نێوەندی قەیرانەکانی نێوان کورد و حکومەتی تورکیادا پارتی داد و گەشەپێدان کۆنگرەی خۆی دەکات و شاندێکی ژمارەیەک لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەکات.
لەگەڵ تەواوی گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەو ئەگەرانەی هەن بۆ بەرەنجامەکانی ڕووداوەکان بەڵام زۆرێک لە چاودیر ڕەخنە لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم دەگرن.
زیاتر نیشـان بده