لەگەڵ هەر باسکردنێکی ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێکی سەرەکی ئەو باسکردنانەیە.
شەڕەکان و جموجۆڵە لەشکرییەکان لە سوریادا کاریگەری خۆیان هەیە لەسەر بەرەنجامە سیاسییەکان.
وەرگێڕانی دەقە ئەدەبییەکان ڕایەڵێکی گرنگی ئاشنابوونی فەرهەنگە جیاوازەکانە.
لەگەڵ ئەوەشدا بایکۆتکردنی پۆلەکانی خوێندن مامۆستایانی زانکۆشی گرتۆتەوە لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و هەروەهاش دەڤەرەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامێکی ئەرێنی داواکانیانی نەداوەتەوە.
لە بەرنامەی ئەمڕۆی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن. یەکەم پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێم. دووهەمیش بڕیاری دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی پەیەدە و سەردانەکەی سەرەک وەزیری کابینەی هەشتی هەرێم بۆ تورکیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نوێترین پەیامیدا لەسەر ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت ژمارەیەک لە کەسایەتیە سیاسی و ئەکادیمییەکان لەوبڕوایەدان پێویستە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێی بارزانی خۆیەوە چارەسەر بکرێن.
یەکێک لە خاڵە سەرەکییە گرنگەکان بۆ هونەرمەندێکی شێوەکار ئامادەبوونی بینەرانن لە پێشانگا تایبەتەکاند بۆ دروستکردنی دیالۆگێکی بابەتیانەی هونەریی لە دەمێکدا کە دەگوترێت ڕەخنە نەیتوانیوە ببێتە یەکێک لەو فاکتەرە بنچینەییانەی بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم ژانرە هونەرییە.
لە کاتێکدا خەڵک داوای خۆیان هەیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایی دەربڕین لە هەندێک بەشی ئەم هەرێمەدا کە گیرۆدەی قەیرانی سیاسی و دارایی هاتووە بەردەوامن.
لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن. یەکەمیان دانۆڵد ترامپ و شەڕی دژی تێرۆر، دووهەمیشیان ناجێگیری سیاسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و کاریگەرییەکانی.
جێگرە کوردەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پشتیوانی لە داواکانی مامۆستایان دەکات و داواش دەکات داهاتەکانی هەرێم بگەڕێندرێنەوە بۆ بەغدا و حکومەتی نێوەندی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات و پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت ئەم هەوڵە دەچێتە خانەی خیانەتەوە.
لهم شهرحی دهردی غوربهته، لهم سۆزی هیجرهته دڵ وهخته بێ به ئاو و به چاوما بکا عوبور نالی
لەگەڵ ئەوەشدا کە هێلەری کلنتن بەپێی دەنگی گشتی دەنگی زیاتری بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی سێشەممەی ئەمریکادا بەڵام بەپێی سیستەمی ئێلکترۆڵ کۆلیج دۆناڵد ترەمپ بووە چل و پێنجهەمین سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
لەوەتای ئەم ئۆپەراسیۆنەی ڕەقە پایتەختی دیفاکتۆی دەوڵەتە خەلافەتیەکەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی دەستیپێکردووە ڕوانینی سیاسیانەی جیاوازی لەسەر هاتوونەتە ئاراوە.
(دکتۆر نهوزاد ئهحمهد ئهسوهد) میوانی بهرنامهی ئهم ههفتهیهی (ژیان له فهرههنگدا) دهبێت بۆ باسکردن له چهمک و له ڕهههندهکانی شار.
دەوڵەتە خەلافەتییەکەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی هەروادێ و ناوچەی زیاتر لە دەست دەدات لە عێراق و لە سوریاشدا و بەتایبەتیش پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە عێراق.
لەگەڵ باسکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵدا لە تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی ناکرێت باس لە ڕەهەندە سیاسییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە نەکرێت.
وەک لە بەرەکانی جەنگەوە دەبینرێت هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک یەک هێز شەڕ دەکات بەبێ گوێدانە ئەوەی سەر بە چ لایەنێکە.
زۆرێک لە شارەزایانی بواری فەرهەنگی لەوبڕوایەدان شیعری کوردی لە قەیراندایە لە ژمارەیەک ڕوانگەوە لەوانە زمان و شێوازەکانی دەربڕین و دووبارەبوونەوە و ونبوونی ئیستاتیکا لە وێنە شیعریەکانیشدا.
(بەختیار عەلی) نوسەر و ڕوناکبیر لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکادا، باس لە ژمارەیەک دۆسێی گرنگ و هەستیاری ڕۆژ دەکات وەک شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی و هەروەهاش قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
هاتنی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی هەر تەنها نومایشتی هێزێکی تێرۆریستی نەبووە لە عێراقدا بەڵکو ئاماژەی ترسناکی سیاسیشی لەگەڵدا بووە.
زیاتر نیشـان بده