ناکرێت نکوڵی لەوە بکرێت کە شار یەکەیەکی ئاڵۆزە و ژمارەیەک یەکەی جیاواز پێکیدەهێنن وەک فەرهەنگ، جوگرافیا، سروشت، کولتور، مێژوو، سیما و تانوپۆی تایبەت، بەڵام بەشێکیش بڕوایەکی تۆکمەیان هەیە کە دانیشتوان بەشێکی گرنگە (ئەگەر گرنگترین بەش نەبێت) لە پرۆسەی دروستکردنی شاردا.
ئەوەی چاودێر و شیکەرەوە نکوڵی لێناکەن ئەوەیە مێژووی دیموکراسی و دەستوریی تورکیا لەبەردەم وەرچەرخانێکی گەورەدایە.
وەزیری بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەر لەوەی بگاتە بەغدا بە پێچەوانەی ڕای دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاوە دەڵێت ئەمریکا مەبەستی نییە دەستبگرێت بەسەر نەوتی عێراقدا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆکی ئێران سەردانی دوو وڵاتی کەنداوی کرد (کوێت و عومان) وەک هەوڵێکی تاران بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداودا.
لە هەموو کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوودا میدیا هەمیشە ڕۆڵێکی ئەرێنی هەبووە لە ژیانی هاوڵاتیان و لە ئاڕاستەکردنی ڕای گشتیدا.
ئەو بێ متمانەیی و بێزارییەی ڕای گشتی لە هەرێم نەبوونەتە ڕێگر لەبەردەم هەوڵی تری خەڵکدا. ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ جێگیرکردنی پڕۆژەیەک بۆ مۆرکردنی پەیماننامەیەکی نیشتمانیانە لەسەر ئاستی هەرێم.
لە دەمێکدا لە عێراق تەواوی پۆستەکان لەسەر بنەماکانی سیاسی و تایفەیی نەژادی دابەش دەکرێن بەڵام ئێستا داوا هەن تا ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەسەر بنچینەی بێلایەنی هەڵبژێردرێن.
بەلانی کەم پێنج خۆپیشاندەر و دوو ئەفسەری پۆلیس کوژراون لە خۆپیشاندانەکانی بەغدادا کە لایەنگرانی کەسایەتی شیعە ئاینزا موقتەدا ئەلسەدر ڕۆژی شەممە کردیان.
(دواهەمین هەناری دنیا) ڕۆمانەکەی گەورە نوسەر و ڕوناکبیری کورد (بەختیار عەلی) یە بۆ فیستڤاڵی سینەمایی بەرلین یان بەرلینالە هەڵبژێردرواە.
جارێکی تریش شاندێکی هاوپەیمانێتی شیعەکانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و بە جیا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمدا کۆ دەبێتەوە بۆ دوو مەبەست.
شوان عەتوف وەک یەکێک لە هونەرمەندە داهێنەرەکان بەردەوام ڕچە شکێن بووە، دنیابینییەکی تایبەت بە خۆیی هەیە لە زۆرێک لە کارە هونەرییەکانیدا جا هەر ڕۆڵێکی هەبێت تیایدا ئەکتەر بێت یانیش دەرهێنەر.
سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فرمانی داوە بە سەرکردە لەشکرییەکانی وڵاتەکەی تا لە ماوەی تەنها 30 ڕۆژدا ڕاپۆرتی بدەنێ لەسەر ستراتیژیەتێکی نوێ بۆ لەناوبردنی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی.
بڕیارە سەرۆکایەتییەکەی دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە پەنابەران لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەییش کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە.
ئەو کاتەی گوێ لە سۆزی (حەمید بانەیی) دەگرم، دەنگێکە لێوان لێوە لە خەم، بەڵام خەمێکی پڕ لە شادی و چێژ، هەست دەکەم لەگەڵ یادەوریەکانمدا دەستی یەک دەگرین و هێدی هێدی پیاسەیەک بە ئێوارانی نیشتماندا دەکەم.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەک کاتدا جێی بایەخ هەروەهاش نیگەرانی ڕێبەرانی ئەمریکا بووە بەهۆی پێگە ستراتیژیەکەی لە نەخشەی جیهاندا و هەروەهاش زۆری ئەو ڕێژە نەوتییەی لەو ناوچەیدا هەیە.
بۆ یەکەم جارە نوێنەرانی سەرهەڵداوانی سوریا و نوێنەرانی حکومەتی ئەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووە ڕوو بە ڕوو لە پایتەختی کازاخستان کۆببنەوە وەک دەگوترێت بە مەبەستی تۆکمە کردنی ئەو ئاگربەستە لەرزۆکەی لە کۆتایی مانگی 12 ی ڕابردوودا مۆرکرابوو.
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی بەلایەوە باشە دید و بۆچوونەکانی بەڕێوبەرایەتی نوێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بزانێت سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چیرۆک یەکێکە لە ژانرە گرنگەکانی بواری فەرهەنگیی کوردی. وێڕای کورتی تەمەنی چیرۆک بەڵام هەمیشە پێویستی بە لێوردبوونەوە و لێکۆڵینەوە هەیە بە ناساندنی.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی 20 مانگ سوێندی یاسایی دەخوات وەک چل و پێنجهەمین سەرۆکی ئەمریکا.
دوای زیاتر لە سەد ڕۆژی ڕاگەیاندنی بایکۆت، مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند و بڕیاریان دا بگەڕێنەوە بۆ پۆلەکانی خوێندن.
زیاتر نیشـان بده