دوورکەوتنەوە لە کاری هونەری هیچ شتێک لە شکۆ و بەهرەی ئەو هونەرمەندە کەم ناکاتەوە، بەڵام دەشێت پرسیاری هەواداران و خەڵکیش زیاتر بکات لەسەر ئەو دوورکەوتنەوەیە جا بە هەر هۆکاریک بێت.
ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژێکە بۆ داواکردنی گۆڕانکاری و بەرز ڕاگرتنی ئازایەتی و سوربوونی ژنان لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە کۆمەڵگە و لە وڵاتەکانیانیشدا.
هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارە ڕۆژی 12 ی مانگی 5 ی ئەمساڵ بکرێن بەڵام هێشتا دیار نییە ئایا لە هەرێم هەڵبژاردن دەکرێت یان نا.
کاتێک باس لە سینەما دەکەین، دەشێت یەکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان سەبارەت بە ئەو ئەزموونانەبن کە لەم بوارەدا کار دەکەن و هەوڵ دەدەن کورد بکەنە خاوەنی سینەما، یانیش دەتوانرێت ئەو پرسیارە زۆر سادەبکرێتەوە و بگوترێت ئایا ئێمە سینەمامان هەیە.
توندوتیژییەکان و بە تایبەتیش ئەوانەی دژ بە ژنان دەکرێن، پێویستی بە پێناسەکردن هەیە بەو شێوەیەی هەموو شێوازێکی پێشێلکاریەکان لە خۆ بگرێت.
سەرکردەیەکی پێشووی لایەنێکی سەرەکی کوردی سوریا لە پایتەختی وڵاتێکی ئەوروپا لەسەر داوای تورکیا دەستگیردەکرێت، لە نێوەندی قەیرانی سوریا و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین و ئەو ئاگربەستەش کە یوئێن بڕیاری داوە.
دەسەڵاتدارانی کۆماری چیک هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدەی دەستگیرکردووە و سەرۆکی تورکیاش هیوا دەخوازێت پراگ ساڵح موسلم ڕادەستی تورکیا بکات.
کەمن ئەوانەی ڕەسەنایەتی و هونەری ڕژد بە هێند وەردەگرن و دەیکەنە زەمینەیەک بۆ پەلهاویشتن بە ئاڕاستەی هاوچەرخی بووندا.
دوابەدوای شەڕەکانی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕاگەیاندنەکانی سەرەک وەزیری عێراق بەوەی شکست بە داعش هێنراوە لە وڵاتەکەیدا، ئێستا عێراق لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ هەڵبژاردنێکی گشتی.
هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت نە حکومەتی هەرێم و نە پەرلەمان و نە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمیش ڕاگەیاندنێکی ئەوتۆیان نەداوە سەبارەت بەوەی لە چ ڕۆژێکی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی کوردستاندا دەکرێت.
هونەرمەند زاهیری عەبەڕەش گەشتێکی دوور و درێژی دەستپێکردووە و لەو گەشتەشیدا هەر شتێکی نوێ دەدۆزێتەوە، لەگەڵ خۆیدا دەیباتەوە بۆ نیشتمان و تەختی شانۆکانی پێ دەبوژێنێتەوە.
بۆ زۆرێک لە چاودێر لەوانەیە سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ تورکیا قورسترین وێستگەی سەردانەکەی بێت بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زۆرێک لە شیکەرەوە کاتێک باس لە هێرشەکانی تورکیا دەکەن بۆ سەر شاری کوردنشینی عەفرین لە سوریادا دەڵێن بەشێکی سەرەکی ئەو پەلامارە لەشکریانە پەیوەندی هەیە بە ڕەوشی سیاسی تورکیاوە.
هونەرمەند زاهیر سدیق، یەکێکە لەو هونەرمەندە دەستڕەنگینانەی هەمیشە لەو بڕوایەدایە گرنگیدان بە هونەر بەشێکە لە ئاوەدانکردنەوەی نیشتمان، هەر بۆیەشە هونەر دەکاتە شا ڕیگەی ژیانی لە پێناو هونەردا نەک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان.
پارتی داد و گەشەپێدان فەرمانڕەوای تورکیا هەوڵەکانی خۆی چڕ کردۆتەوە تا پشتیوانی سیاسی لە ناو پەرلەمانی وڵاتەکەیدا بەدەست بێنێت بۆ ئەو هێرشانەی لەشکری تورکیا دەیکاتە سەر شاری کورد نشینی عەفرین.
ڕەئوف بێگەرد، مرۆڤ دۆستانە و ژیان دۆستانە چیرۆک و نوسینەکانی دادەڕێژێت، لەگەڵ ئەوەشدا ژیانی خۆی پڕ بووە لە هەڵکشان و داکشان بەڵام لە هەموو داکشانێکدا چاوی لەو ڕێیە بووە بەرەو هەڵکشانی دەباتەوە.
نزیکەی دوو هەفتە بەسەر هێرشەکانی تورکیادا بۆسەر ناوچەی عەفرین لە کوردستانی سوریادا تێدەپەڕێت و هیشتاش شەڕ قورسە.
"کاتێک جەنگ هەموو شتێک وێران دەکات" ناونیشانی ئەو پێشانگا هونەریە فۆتۆگرافیەیە کە هەر نەک فۆتۆگرافەر بەڵکو نومایشتکاریش تیایدا بەشدارن.
لەشکری تورکیا بۆ شەشەم ڕۆژی لەسەر یەکە بەردەوامە لەتۆپباران و بۆردومان و هێرشەکانیدا بۆسەر شاری کورد نشینی عەفرین لە سوریادا.
لە چەند بۆنەیەکدا لەم ماوەیەی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی و هاوسۆزی خۆی دەردەبڕێت بۆ کورد لە عێراق و لە سوریاشدا.
زیاتر نیشـان بده