هەروادێ و فشارەکان لەسەر شانشینی عەرەبستانی سعودیە زیاتر دەبن بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی نوسەر و ڕۆژنامەوان جەمال خاشقچی
بڕیارە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەیەک سزای تری قورستر لەوانی پێشووی بسەپێنێت بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا.
لێکدانەوە و ڕاڤەکردنێکی زۆر و جۆراوجۆریش هەن بۆ سینەما.
بەر لە هەڵبژاردنەکان هاوڕاییەک هەبوو لە نێو عێراقییەکاندا تا دەموچاوی نوێ بهێنرێنە نێو شانۆی سیاسی وڵاتەکەیان.
جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەوانی ناودار لەسەر ئاستی جیهان ڕۆژی 2 ی مانگی دەی ئەمساڵ دەچێتە ناو کونسوڵخانەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە ئەستانبوڵ و هەر ئەو چوونە ژوورەوەیەیە و تا ئێستا نەهاتۆتە دەرێ.
بۆ هونەرمەندێکی وەک سمکۆ، ئەگەر بێتو پەیامی هونەرمەند وەک خۆی دەڵێت پەیوەندی بە پرسە مرۆڤایەتییەکان و ماناکانی ئازادی و یەکسانییەوە نەبێت، ئەوا دەروازە مێژووییەکان هەرگیز ناکرێنەوە.
نادیە موراد، خانمە ئێزدی ڕزگاربوو لە دەستی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی و باڵیۆزی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی بە هاوبەشی پێدەبەخشرێت.
سوریا لە ماوەی ئەم زیاتر لە حەوت ساڵەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا قۆناغێکی هێوربوونەوەی بە خۆوە نەدیوە و ڕۆژ بە ڕۆژ قەیرانی سوریا ئاڵۆزتر و قوڵتریش دەبێتەوە.
دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی هەرێمەکەیان.
دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی هەرێم.
دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن دەکات تا بکەونە کارکردن لەگەڵ ئەمریکادا بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ناوکی.
لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە شیوەیەکی بەرچاو هونەری شێوەکاری پەرەی سەندووە، وەلێ هێشتا ماویەتی بگوترێت لە کۆمەڵگەدا بەهایەکی گرنگی هەیە و ئەم ژانرە هونەرییە لە شوێنە جیاوازەکاندا ئامادەیی هەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا کە زیاتر لە چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقدا تێپەڕیوە، هێشتا لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئەوەی کامە هاوبەندی دەبێتە گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمان.
میدیا لەم سەروەختەی ئێستاماندا بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیانی تاکەکانی نێو کۆمەڵگە. ئەڵبەت کە دەگوترێت بەشێکی دانەبڕاو، لەو ڕوانگەیەوەیە کە بەشدارییەکی بەرچاوی هەبێت لە دروستکردنی ڕای گشتی و هەروەهاش بوونی میدیا بە دەسەڵاتی چوارهەم.
ئەگەرچی ڕێبەرانی سیاسی عێراق داوای هێنانە ئارای سەقامگیری و جێگیریی سیاسی دەکەن لە وڵاتەکەیاندا بەڵام چاودێر لەوبڕوایەدان بەشی سەرەکی کێشەکانی عێراق لایەنە سیاسییەکان خۆیانن.
یەکێک لەو پرسیارانەی کە دەکرێت بگوترێت تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت عێراقییەکان بە شوێن وەڵامێکدا بۆی دەگەڕێن ئەوەیە، ئایا وڵاتەکەیان سەقامگیر دەبێت؟.
زۆر جار کاتێک سەرسامی خۆمان بەرامبەر کارێکی هونەری دەردەبڕین، دەستبەجێ ئەو پرسیارەشمان لا دروست دەبێت ئایا چ شتێکە ئەم هونەرمەندەی بردووە بەرەو ئەم کارە هونەریەی.
لەگەڵ ئەوەشدا کە بڕیارە ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و دەستەی نوێی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت بەڵام وەک دەگوترێت هێشتا دیارنییە ئایا کورد بەشدار دەبێت لەو دانیشتنەدا یان نا.
کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک موشەک دەگرێتە بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) هەروەهاش بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا).
بێگومان زۆر جار کە باس لە شیعر دەکرێت و بەتایبەتیش ئەو شیعرانەی پێیان دەگوترێت جوان و نایاب، ئەوا پێویستە لە پێش هەموو شتێکدا هەست بکرێت بە تام و چێژ و بۆن و بەرامەی ئەو تێکستە شیعرییە.
زیاتر نیشـان بده