جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا ڕاگەیاند.
هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا واتە ڕۆژئاڤا لەوە دەرچووە کە بگوترێت تەنها ڕەهەندی ئاسایشییان هەیە، بەڵکو لە ئێستادا خوێندنەوەی جۆراوجۆری سیاسیانەشی بۆ دەکرێت.
تورکیا بە هێرشی ئاسمانی و تۆپباران دەستی بە کردە لەشکرییەکانی کانی ئاشتی کرد و دواتریش لەشکر و هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیان هێرشی زەمینیان دەستپێکرد.
لەبەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باس دەکرێن. تەوەری یەکەم: هێرشی تورکیا بۆسەر کوردستانی سوریا تەوەری دووهەم: خۆپیشاندانەکانی عێراق
"هەشتا و پێنج ساڵ تەمەن و نوسینی زیاتر لە نەوەت کتێب و هەزاران وتاری ڕوناکبیری و ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی" دەشێت ئەمە بکرێتە سادەترین پێناسە بۆ ئەو نوسەر و ڕوناکبیرەی مەرگ ناتوانێت لە ئێمەی داببڕێنێت.
سەیرکردنی تابلۆ هونەرییەکانی ڕاستگۆیانە لەگەڵمان دەدوێن، وەک بەشدارییە لە کەرنەڤاڵی ئەو ڕەنگانەی لە هەر پانتاییەکدا دابنرێن مانا پیرۆزەکانی خۆیان لەدەست نادەن.
دادگاییکردنی تێرۆریستانی داعش و بەتایبەتیش داعشە بیانییەکان دەشێت وەک ئەرکێکی قورس بۆ عێراقیەکان لێی بڕوانرێت
ئێران لە قەیرانێکی ئاڵۆز و قورسدایە. سزاکانی ئەمریکا سەپاندونیەتە سەر ئێران کاریگەری زۆری کردۆتە سەر وڵاتەکە، بە ئەندازەیەک سەرۆکی ئێران لە وتارەکەیدا لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دانیناوە بەو ڕاستیەدا.
پێشەوا کاکەیی، یەکێکە لە شاعیرە دیارەکانی نەوەی خۆی و جێی سەرنجێکی وردی نەوەی پێش خۆشیەتی و دەخوازێت جیاواز لە هاوتەمەنەکانی بزێوتر بێت و سەرکێش تریش بێت.
ئەمە یەکەمین جار نییە لەو بازگانەی لە دەڤەری زەردن ڕێگری لە کەسایەتییەکان بکرێت لەوەی بچنە ناو شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە.
لە هەلومەرجی ئەمڕۆی عێراقدا ئەوەی نکوڵی لێناکرێت ئەوەیە حکومەتی عەبدولمەهدی لەژێر فشارێکی قورسی ناوخۆییدایە و بەشی سەرەکی فشارەکانیش پەیوەندییان بە دۆسێی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداوە هەیە.
27 ساڵ بەسەر کوژرانی سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا تێپەڕ دەبێت.
بەرهەمە شیعرییەکانی دڵشاد عەبدوڵا لە ئاکامی ڕامان و بیرکردنەوەکانە لە وێنەکان و بەکارهێنانی زمانە، بە شێوەیەک بارە باو و نەریتییەکان فەرامۆش دەکات
پێدەچێت لە وەرزی داهاتووی پەرلەماندا بەرنوسێک بۆ کشانەوەی ئەو پێنج هەزار سەربازەی ئەمریکا ئامادەبکرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.
سەرەک وەزیری عێراق فرمانی داوە هێزەکانی حەشدی شەعبی ببنە بەشێک لە دامەزراوە ئاسایشیەکانی عێراق بەڵام وەک باس دەکرێت تەگەرەی زۆر لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو فرمانەدا هەن.
هەرێم هادی، بەلایەوە گرنگە خوێنەرەکانی میتۆدی گەیشتن بە بەرەنجامەکان لە کتێبەکەیدا هەڵگرنەوە و داواشیان لێدەکات بە بەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکانی قایل نەبن ئەگەر بێتوو ئەو قایل بوونەیان بەرەنجامێک نەبێت بۆ بیرکردنەوەی قوڵ.
چاودێر لەوبڕوایەدان بوونی هێزی میلیشیایی و پەیوەندییان بە وڵاتانی ترەوە بەشێکی گەورەی ئەو گرفتانەن کە حکومەتی عێراق ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
هەوڵی زۆر لە ئارادان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی کوشتن و توندوتیژیەکانی تر بەرامبەر بە بە ژنان، بەڵام هێشتا ئەم دیاردەیە لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە ئاشکرایی دیارە و ژمارەی قوربانیانیش هەروادێ و زیاتر دەبن.
پارتی داد و گەشەپێدان فەرمانڕەوای تورکیا لەسەر ئاستی وڵاتەکە و لەسەر ئاستی ناوخۆیی خۆیشی ڕووبەڕووی ژمارەیەک قەیرانی ئابوری و سیاسیش بۆتەوە.
پشێویەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران هەروادێ و زیاتر دەبن و دواترین پەرسەندنیش لەم دۆسێیەدا، لێدانی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانە لە لوبنان و لە عێراقیشدا.
زیاتر نیشـان بده