بەشی هەرە زۆری وەرگێڕەکانمان کۆکن لەسەر ئەوەی کردەی وەرگێڕان کارێکی نەک هەر ئاسان نییە بەڵکو قورسیشە لەو سۆنگەیەوەی جارێکی تری نوسینەوە یان داڕشتنەوەی تێکستەکانە.
هاوکاتی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە عێراق بۆتە مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان، خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایی دەربڕینیش بەردەوامن.
هەر تەنها چەند ڕۆژیک پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی قودس، سەر بە پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، تاران ژمارەیەک موشەک دەگرێتە دوو بنکەی سەربازی لەناو خاکی عێراقدا.
جەنەڕاڵ ئەعیاد تۆفان، شیکەرەوەی لەشکری و پـسپـۆڕی ستراتیژی لە لێدوانێکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی زۆربەی موشەکەکان هەڵدرابوون بۆ بنکەی عەین ئەلئەسەدی پارێزگای ئەنبار
دوابەدوای زیاتر لە 3 کاتژمێر دواخستن پەرلەمانی عێراق دانیشتنە نا ئاساییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی کرد.
هەردوو ڕەهەندی ڕەسەنایەتی و هاوچەرخی بوون بەشێکی سەرەکی بیرکردنەوەی هونەرمەندانە لەگەڵ دەستپێکردنیان بە هەر کارێکی نوێی هونەرییاندا.
دواجار ئێران، عێراق دەکاتە مەیدانێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەی عێراقی لە چنگی دیکتاتۆری دەرهێنا.
شیعر لە ویژدانی هەموو شاعیرێکی زیندوودا بەشێکی دانەبڕاوە لە ڕۆح، لەگەڵ ئەوەشدا کە هێشتا نازانرێت و ناشتوانرێت هاوڕاییەک لەسەر پێناسەی شیعر دروست ببێت.
"ئەنجومەنی باڵای میدیا" ئەو پڕۆژەیەیە وەک دەگوترێت ژمارەیەک کەسی ئەکادیمی دایانڕشتووە بە مەبەستی ڕێکخستن و بەرەوپێشبردنی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
پرسیارگەلێکی زۆر هەن لەسەر هونەری گێڕانەوە و سەبارەت بەوەی ئایا گێڕانەوەکان چەندێک کاریگەرییان دەبن لەسەر ڕهەندەکانی ژیان.
سەرۆک دانۆڵد ترامپ بووە سێهەمین سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەوە بڕیاری لەکارلادانی بدرێت پاش لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیدا، لەو پرۆسەیەی لە ئەمریکادا بە ئیمپیچمێنت ناودێر دەکرێت.
شیعر ئەو ژانرە فەرهەنگیەیە کە هەمیشە و لە قۆناغە جیاوازەکانی تەمەنیدا دەخوازێت هەست و نەست و بیرۆکەکان بخاتە بەردەست خوێنەران و بیسەرانی.
لە نێوەندەکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەدا پرسیارە هەرە سەرەکییەکەی دەربارەی عێراق دەکرێت ئەوەیە ئایا ئەم ڕەوشە، عێراق بەرەو کەنارەکانی سەقامگیری دەبات یان لە لێواری ئاشوبێکی بێ وێنەدا و خراپتر لە ڕەوشی پێشووی لەنگەری پێدەگرێت.
هێزە ئاسایشیەکان لە شاری بەغدا خرانە بارێکی تەواوەتی ئامادەباشییەوە وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ خۆپیشاندانی چەند ملیۆن کەسی.
ئەگەر هەر کەسێک تەنها بە یەک شیعری موحەمەد عومەر عوسمان ئاشنابووبێت، دڵنیام لەوەی زانیویەتی کەتۆتە بەردەم چ دنیابینیەکی شیعریەوە.
خۆپیشاندەرانی عێراقی لە مەیدانی خەلانی و پردی سنەک خەڵتانی خوێن کراون و سەرچاوە تەندروستییەکان ئاماژە بە کوژرانی زیاتر لە 20 کەس دەکەن و هەروەهاش برینداربوونی سەدان کەسی تریش.
هەڵبژاردن و پرۆسەکانی هەڵبژاردن لە وڵاتانی جیهانی سێهەمدا و بە تایبەتیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوام مشتومڕیان لەسەر بووە.
قەیرانی سیاسی عێراق بەردەوامە و پێشدەچێت دەست لە کارکێشانەوەی سەرەک وەزیری وڵاتەکە لەم کاتەدا کێشەکانی تری عێراق قوڵتر بکاتەوە.
عێراقییەکان بە وردی لە قۆناغی پاش دکتۆر عادل عەبدولمەهدی، سەرەک وەزیر دەڕوانن و دەخوازن بزانن چی لە وڵاتەکەیاندا دەگوزەرێت.
دوابەدوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی سەرک وەزیری وڵاتەکەی پەسەند کر، شیکەرەوە بە دووری نازانن بۆ لەمەودوا ڕۆڵ و دەسەڵات و کاریگەری لایەنە سیاسییەکان کەمتر ببێتەوە.
زیاتر نیشـان بده