عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی ڕەخنە لە پەرلەمانی كوردستان دەگرێت و دەڵێت نەدەبوو پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەكەی ڕۆژی 19ی ئەنجامبدایە ئەگەرچی نەیتوانی ڕێژەی یاسای تەواو بكات.
سەبارەت بە کۆبونەوەکەی پەرلەمان ئامادە نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت بەداخەوە ئیرادەی سیاسی زاڵ بوو بەسەر ئیرادەی پەرلەمان و یاساکە وای کرد کۆبوونەوە نائاساییەکەی پەرلەمان دووا بخرێت.
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،وەک كۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنەكانی كوردستان لەگەڵ نوێنەری وڵاتاندا كۆدەبینەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری و شارەزایی و دانای ئەو وڵاتانە بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان.
لە گردبوونەوەیەکدا ڕۆژی چوارشەممە ژمارەیەک پارێزەری سلێمانی لە بەردەم دادگای سلێمانیدا ڕوونکردنەوەیەکیان ئاڕاستەی ڕای گشتی کرد لەسەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردسـتان
دەڵێت لە ڕووی یاسایییەوە ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان بۆی نیـیە بڕیاری مانەوەی سەرۆكی هەرێم لە پۆستەكەیدا بدات. هەروەها دەڵێت ئەنجومەنی شورا كەوتۆتە هەڵەوە كە دیارە بڕیارەكەیان پەلەكردنی پێوە دیارە
جەعفەر ئیمنكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا باس لە هەڵوێستی فراكسیۆنەكان
هێشتا لایەنە سیاسیەكان لەهەرێمی كوردستان نەگەیشتونەتە ڕێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و لەبری كۆبونەوەكان لە ئێستادا بە بەیاننامە لهگهڵ یەكتر دەدوێن و پەیام بۆ یەكتر دەنێرن.
ئهندامانی فراکسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی کوردستان ڕایدهگهیهنن له کاتی گهڕانهوهی پهرلهمانتارهکانیان بۆ ههولێر لهلایهن بازگهیهکی ئاسایشییهوه ڕێگایان لێگیراوه بچنه ناو شارهکهوه.
کانتۆنهکانی ڕۆژئاوا ئۆفیسی نوێنهرایهتی خۆبهڕێوهبردنی دیموکراتی کوردستان له شاری سلێمانی دهکهنهوه.
عەلی عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،بەئومێدین لەگەڵ لایەنەكان بگەینە ڕێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەنجامی دڵخۆشكەرییان لە كۆبونەوەی ژووری عەمەلیاتی پێنج لایەنە سیاسیەكەی كوردستان بەدەستنەهێناوە
دیوسف محەمەد سادق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكادا باس لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكان و فڕاكسیۆنەكان لەسەر ئەو پرسە دەكات.
یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمهریكا داوای كرد هەموو لایەنەكان هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی تیرۆر.
هێشتا لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق وەڵامی پێشنیازەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان نەداوەتەوە لە بارەی مانەوەی مەسعود بارزانی لە پـۆستی سەرۆکی هەرێم هەتا كۆتایی ئەم خولەی پەرلەماندا
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و كەمی ئاو و كارەبا و كەمی بەنزین و چەندان داواكاری ترەوە، بەشێک لە هاوڵاتیان لە سەرای ئازادی سلێمانی كۆبوونەوە، ئهمه جگە لەوەی له چەند قەزا و ناحیەیەكی سلێمانیش