پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە پاركی(دایک) لە شاری سلێمانی تەقە لە ژنێكی تەمەن(21)ساڵ دەكرێت و پێش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانی وتوێژێكی تایبەتدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا،باس لەناوهێنانی بژاردەكانی چوار لایەنەكە بە(سەیر) دەكات لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە
د. ڕێكەوت ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی (دەنگی ئەمریكا)دا ڕایگەیاند:هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێرا لەهەرێمی كوردستاندا تۆمار نەكراوە
لایەنە سیاسیەكانی كوردستان (بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، هەروەها كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنن چاوەڕوانی كۆبونەوەی ئایندەی پێنج لایەنە سیاسیەكە دەكەن بۆ وەرگرتنی بۆچونی ڕەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دوو بژاردەكەیان
بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت چاوەڕێی پارتی دیموكراتی كوردستانن بەفەرمی وەڵامی دوو پێشنیازەکەی چوار لایەنەكە بداتەوە.
بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت هۆكاری بەشداری نەكردنی پارتی لە كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پارتی بانگهێشت نەكراوە بۆ كۆنگرەكە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەڵێت لەسنوری سلێمانیدا ئەو كەسانەی لەڕابردوودا چونەتە ناو ڕیزەكانی داعش ناگهنە (70-75) كەس و (10-15)كەس لەوانە بەخێزانەوە ڕۆیشتونەتە ناو داعش بەڵام نیوەی ئەو ژمارەیە گەڕاونەتەوە و دهزگای ئاسایش بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا کردوون.
بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت،لەبەر بارودۆخی ئێستای باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەشداری كۆنگرەكەی(ئاكپارتی)یان نەكردووە.
ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆبوونەوە پێنج قۆڵیەكان دەڵێت"ئەولەویەت لای پارتی مانەوەی بارزانیـیە لە پۆستەكەیدا لەب ەرامبەردا ئەولەویەتیش لای ئێمە گۆڕینی سیستمی حكومڕانیە
دهشتی جهمال سهرۆكی فیدراسیۆنی سهرتاسهری پهنابهرانی عێراق ئاشكرای دەكات لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا یازدە هەزار كەس لە هەرێمی كوردستانەوە كۆچیان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كردووە
لایەنەكان زانیاری جیاواز دەدەن لەسەر دواخستنی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان ئەگەرچی پێشتر وا ڕاگەیەنرابوو كە یەكێتی نیشتمانی داوای دواخستنی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكەی ئەمڕۆ یەکشەممەی كردووە.
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت لەسەر داوای یەكیتی نیشتمانی كوردستان كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكەی یەكشەممە بۆ كاتێكی نادیار دوادەخرێت.
محەمەد تۆفیق ڕەحیم لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا لەوەڵامی پرسیارێكدا ئەگەر ئێوە سوربون لەسەر داواكاری پێشووتان و پارتیش سووربوو لەسەر داواكاری خۆی كەواتە سودی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان چیە؟
هەر چوار لایەنەکە (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشـتمانی کوردسـتان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردسـتان) بە مەبەستی دیاریکردنی یەک هەڵوێسـتیان لەسەر پـرسی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ کۆبوونەوەی یەکشەممەی داهاتوو
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانی وتوێژێكی تایبەتدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا دەشڵێت ئەم پەرلەمانە بەهۆی كۆبوونەوەكەی 23ی حوزەیرانەوە ئیرادەی خۆی تێكشكاندووە و پرۆژەی لە حیزبەكان وەرگرتووە و كاری سیاسی كردووە
عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكادا دەڵێت ئیمانم بە(سازان)نیـیە و ئیمانیشم بە ڕێككەوتن و سازانی لایەنەكان نیـیە كە لە دەرەوەی پەرلەمان بكرێت، بۆیە پێویستە لە ناو پەرلەمان ئەو پرسە یەكلایی بكرێتەوە
دکتۆر فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە دوای كۆبوونەوە پێنج قۆڵیەكە لە شاری سلێمانی، لە میانی وتووێژێكی تایبەتدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكادا باس لە خاڵە ناكۆكیەكانی نێوان پێنج لایەنە سیاسیەكە دەکات
کۆبوونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری سلێمانی کۆتاییهات.
ئێمە (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) هێچ پلانێکمان نەبوو بەڵکو بڕوامان وا بووە ئەم مەسەلەیە بە سازان چارەسەر دەکرێت
ئەندامێکی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت"لە كۆبونەوەی دوێنێ پێنج شەممە كۆبونەوەكان پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە"
زیاتر نیشـان بده