یه‌كڕیزى ناوماڵى كورد و لێكتێگه‌یشتنى ته‌ندروست گره‌نتیه بۆ ئه‌وه‌ى كورد له به‌غدا په‌راوێز نه‌خرێت.
"هه‌ڤاڵانی ئێمه پێیان ڕاگه‌یاندین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقین بۆیه بڕیارماندا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین."
"ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌قی لهمامۆستكهی هه‌ولێر هه‌ڵدا هاوڵاتیه‌كی ئاسایی بوو""چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سه ئێستا له‌زیندان نیه و ئازادكرا، داواكه ڕاوه‌ستێنراوه چونكه هیچ سكاڵایه‌ك تۆمارنه‌كراوه له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌وه."
"حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ئاگاداری و ڕێكه‌وتنێكی له‌هاتنی سوپای توركیا یا ئێران نیه بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان وه تا ئێستا هاتنی ئه‌و سوپایانهش پشت ڕاستنهكراوهتهوه"
"ئه‌گه‌ر سوربێت له‌سه‌ر بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌وا فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق به‌ڕووی گه‌شته‌كانی ئه‌و هێڵه ئاسمانیانه‌ی توركیا دابخات."
"هه‌رچیمان نوسیووه له‌پڕۆژه و به‌رنامه‌كانمان هه‌مووی نوێیه هیچ شتێكمان كۆپی هیچ حیزبێكی ته‌قلیدی نیه و له‌حیزبه‌كانی تره‌وه نه‌مان هێناون."
ئاماده‌نین هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بكه‌ین وه ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه ناكه‌ین كه ده‌چنه بن شانی پارتی و یه‌كێتی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌یان."
"پێم باش بوو بەم شێوازی هەڵبژاردنە کورد بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق نەکات، چونکە ئەوە زیانێکی زۆر لە ڕێژەی دەنگەکانی کورد دەدات"
"كه‌سێك ئه‌وه‌نده ئازابێت جا په‌رله‌مانی عیراقی بۆچیه بۆ دێت ده‌بێته ئه‌ندام،یا ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات بابێت له‌به‌غداد له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بڵێت،بڕوام به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق نیه."
"ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی سوێند خواردنه ده‌ستوریه‌كه له‌من ده‌گرن،خۆیان پاشكۆی وڵاتانی ده‌ره‌كی و بێگانه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركه‌س ئه‌و قسانه بۆ من ده‌كات با بۆخۆی بكات نه‌ك من."
"پەیامنێر و ڕۆژنامەنوس هەبووە لە ئیشەکەی خۆی دەرچووە و بۆتە بەشێک لە خۆپیشاندەران، لە هەمان کاتدا ئێمە بە دواداچونمان کردووە و دەستنیشانمان کرد کە هەندێک لە خۆپیشاندەران بە چەک و چەقۆوە هاتبونە خۆپیشاندانەکان."
ئەم فرە لیستیەی کورد بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عیراق دیاردەیەکی تەندروست نیە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەک گەورەترین حیزب هەوڵ دەدات لە دوای هەڵبژاردنەکان هەموو لیستە کوردییەکان لە یەک لیستدا یەک بگرن
"لایه‌نه كوردییه‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان نه‌كرد چونكه پارتی و یه‌كێتی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانیان وا تێكداوه هه‌لومه‌رجێكی وایان هێناوه‌ته ئاراوه كه‌ناكرێت هه‌مووان به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین"
"لیستی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی به‌ناوی ئه‌لوه‌ته‌نه،مه‌به‌ستیان وه‌ته‌نی عیراقه،هیوادارین بتوانن خزمه‌تی وه‌ته‌نی عیراق بكه‌ن،ناوه‌كه‌ش دوركه‌وتنه‌وه‌یه له‌شوناسی كوردایه‌تی و كوردستانی بوون"
"یەکێک لەو کەسانەی باس دەکرێت و ناوی دەهێنرێت منم، بەڵام ئەو کەسەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر من پێکدێنێت سەری باوکیشی لە تاشە بەردی دا لەبەر ئەوەی من یەکێتیم، وە هیچ کەس هێزێک ناتوانێت من لە یەکێتی دەربکات"
جموجۆڵی گوماناویش هەیە کە لە ناو یەکێتیدا خەڵکانێک هەن کە کار بۆ بەرهەم دەکەن، بۆیە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهاتووە لەسەر ئەو کەسانە،دوای لێكۆڵینه‌وه لیژنه‌كه بڕیارده‌دات."
"هه‌موو كاتێك دادگا كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه،له دادگا كاری زۆر كراوه و ڕێ و شوێنی توندیش به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه گیراوه‌ته به‌ر كه پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران یا هه‌ركه‌س پێشێلكاری كردبێت گرتۆته به‌ر به‌ڵام دادگا كاره‌كانی خۆی ناداته ڕاگه‌یاندنه‌كان."
"لە ئێستادا مەترسی گەورە ڕاستەقینە لەسەر شەنگال بەتەنها گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ ناو شەنگال،خەڵكی ڕاستەقینەی شەنگال و ئێزیدی نایانەوێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە دەیانەوێت سوپای عیراق لەناو شەنگال بێت "
" ئه‌وه ڕاست نیه و كه‌س بۆ ڕۆیشتنی په‌كه‌كه نه‌گریاوه، بەڵکو کۆمەڵێک خەڵکی"شه‌لاتی" خۆیان بوون كه مێشكیان شۆراوه و ده‌رزی و حه‌بیان پێدراوه ئه‌وانه ته‌مسیلیان ده‌كرد و پێده‌كه‌نین."
"له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییه‌دا خه‌ڵكی شه‌نگال زۆر بێزاربوون له په‌كه‌كه،چونكه وه‌ک وتم،به‌سه‌دان كوڕ و كچی ده‌ساڵ و دوانزه سالان بردووه لهمهقهڕهكان كردویانه به‌چه‌كدار،وه له خانه‌سور خه‌ڵك ده‌ڵێن ماڵ و كه‌لوپه‌لمان براوه."
زیاتر نیشـان بده