"هەوڵ دەدەین دەنگەکانمان زیاتر بکات، بەڵام ناتوانین بڵێین لەسەدا سەد ئەم هەڵبژاردنە خاوێن دەبێت، بەڵام دەڵێن هەوڵ دەدەین ئەم هەڵبژاردنە خاوينتر بێت لەوانی تر جا بابزانین چۆن دەبێت؟"
"خۆیان جەختیان لەوە کردۆتەوە ئامادەن بەشداری بکەن لە حکومەتی داهاتووی عیراق ، هەڵوێستیان و پێگەیان ئۆپۆزسیۆن نابێت لەحکومەتی داهاتووی عیراقدا.'
لەسێدارەدانی سێ گەنجی کوردی ئێڕان پەیوەندی بە ئێـمەوە نیە، ئەوە کاروباری ناوخۆی ئێڕانە، ئەوەی لەبەیاننامەکەی سوپای پاسداران هاتبوو وەک قسەکانی ئيێمە بوو کە پێشتر کردبومان."
هەرێمی کوردستان پێویستی بە قۆناغێکی گواستنەوه و حكومه‌تێكی "ئینتقالی"یه ئەگەرنا من پێم وایە هەڵبژاردن بە تەنها بەس نیە"
"جا پڕۆژه یاسا چیه من به‌نیو كاتژمێر ئاماده‌ی ده‌كه‌م" ئەگەر هەڵبژاردنیش دوابکەوێت ، ده‌بت حكومه‌تێكی ڕه‌شیق دروست بكرێت.
"حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته به‌رده‌وام بێت هیچ مانایه‌كی تر هه‌ڵناگرێت، ئایا هیچ واتای تری هه‌یه من له‌وان ده‌پرسم؟"ئه‌ی چی جوابی خه‌ڵكی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه تا دوێنێ ده‌یانوت حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆره بابڕوخێت."
"یا هەر بژاردەیەکی تر بۆ زامنکردنی پاکی هەڵبژاردنەکان، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه یه‌كێتی و پارتی به‌جیا سه‌ردانی ئه‌م لایه‌نانه (چوار لایه‌نه‌كه) یان كردووه"
" قسەکردن لەسەر کاندید کردنی د.بەرهەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تەنها بۆ بازاڕ خۆشکردنە بۆ لەدەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت واتە چی قەوماوە؟ ئێمە کاندیدمان لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق "
" ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری به‌رده‌وام بێت زۆرینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه نابێت كاندیده‌كان بخه‌ینه به‌رده‌می ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ری دۆخێكه‌وه كه نه‌خوازراو و ناڕه‌حه‌ت بێت وه دهنگدهرهكانیشمان ئیحراج و ناڕه‌حه‌ت بكه‌ین و ده‌نگه‌كانیان بچێت بۆ شوێنی تر"
"قه‌له‌قی ئێمه و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره لایه‌نێك بیه‌وێت ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی (٥٠+١) بهێنێت تا بۆ خۆی به‌زۆرینه حوكمه‌تی داهاتوی هه‌رێم پێكبهێنێت وه ده‌ستور بنوسێته‌وه"
"چۆن هەموو جارێک مرڤێکی ئیماندار ئیمانەکەی نوێ دەکاتەوە و دەڵێت" لاالە الا اللە" ئێـمەش هەمیشە دەبێت بڵێین یەکڕیزی کوردستانیەکان بەتایبەتی و کوردەکان."
"پشتیوانی ئەمەریکا و وڵاتانی تر بۆ کورد پەیوەندی نەبوو بە هیچ کەسایەتی سیاسی و سیناتۆر بەڵکو پەیوەندی بە بەرخۆدانی کورد خۆیەوە بوو به تایبەت لە کۆبانی."
كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر "شه‌هید كردنی" زه‌كی شه‌نگالی كاری حكومه‌تی عیراقه بابه‌تی ئه‌منیه وه‌ك ئیداره‌ی شه‌نگال ناتوانین لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین به‌ڵكو كاری حكومه‌تی عیراقه لكۆڵینه‌وه بكات."
"(د.تاریق نوری ) ئێستا فرمانی ده‌ستگیركردنی له‌سلێمانی هه‌یه ئه‌گه‌ر بڕوای به‌سه‌روه‌ری یاسا هه‌یه بابێته به‌رده‌م دادگا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی منی كرد و پێش دادگا به‌سه‌رمدا ساغی كرده‌وه با له‌به‌رده‌م دادگا بیسه‌لمێنێ."
"ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی بێ مۆڵه‌ت یا جام ڕه‌ش یاخود ژماره ساخته ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه‌تێكڕای ده‌كاته (١٢٠) ئۆتۆمبێل "
" ئه‌و لایه‌نانه به ئەندازه‌ی یانزه كورسیه‌كه‌ی خۆیان كاریگه‌ریان ده‌بێت هه‌تا ئه‌گه‌ر كورد پۆست باڵاكانیش وه‌ربگرن ئەوە بهڕێكەوتنی پێش وه‌خته‌ی سیاسی نێوان لایەنه‌كان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ناو په‌رله‌مانیش نه‌بن كاریگه‌ری نابێت."
" لەپێناوی یەکڕیزی ئێمە هیچ بێزار نابین ئەگەر دەرگاکانیان داخرابێت لە پەنجەرەوە بچینە ژوورەکانیان."
" هۆكاری خاوبونەوەی چوار لایەنەکە به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میله‌ته‌كه‌مانه چونكه ناوچه‌كه و عیراق خۆی ڕوبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت بۆته‌وه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه."
" بەلایانەوە سەیر نەبێت کە دەنگدەر و چالاکوانی کەرکوک سکاڵایان لەسەر تۆماربکەن و بیانهێننە بەردەم دادگا لەسەر ئەو تۆمەتانەی دەیانوت ساختەکاری کراوە وە کۆمەڵێک وشەی نەشیاوی تر. "
" له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیەوە وه‌فدی كوردی یاخود لانی کەم پارتی و یەکێتی ئاماده‌كاریان كردووه له‌زوترین كاتدا بچنه به‌غداد بۆ گفتوگۆ."
زیاتر نیشـان بده