" وتم با موچەی پەرلەمانتار کەمبکرێتەوە بکرێتە لە 50% بەڵام لیژنە پەرلەمانیەکە پێم پێکەنین و د.عیزەت سابیری تێدا بوو وتیان " کاکە تۆ دەتەوێت ڕزقمان ببڕی"
"بەڵام ئەمجارە بە پێ خاوسی ناکەوینە ناو حکومەتەوە"
" ئەگەر کەسێک ئەوە عەقڵیەتی بێت هەموو جیاوازییەکانی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و پارتی و یەکێتی لەو 49 ملیۆنەدا ببینێتەوە ئەمن دەڵێم هەر شایستەی وەڵام دانەوە نیە."
بەپێی پڕۆژەکە موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران کەمکرابوەوە بۆ لە25%کە ئێستا بە لە 80% ی موچەکانیان خانەنشین دەکرێن، بۆیە خودی پەرلەمانتاران دژی پڕۆژەکە وەستانەوە."
"ڕێگریەکەش ڕەنگە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و تاک تاکەش لەدوو هێزە سەرەکیەکە هەبوبێتن کەهەڵوێستی تریان نواندبێت، ئەگەر ئەو پڕۆژەیە پەسەندبکرایە مانگانە( 100)ملیۆن دۆلار دەگەڕایەوە بۆ حکومەت"
" ئەگەر لەداهاتوشدا ڕونکردنەوەی زیاترمان هەبوو لهسهر هۆكاری چونمان بۆ پهرلهمان بێگومان باسی دەکەین."
" یەکێتی پارێزگاری کەرکوک بەمافی خۆی دەزانێت چونکە ئێـمە "سەد" به "سفر" ین لەکەرکوک لەبەرامبەر پارتی"
"ئەگەر قسەکانی ئەرشەد ساڵحی ڕاست نیە ئەی د.بەرهەم بەچی بووە سەرۆک کۆمار ."
"گۆڕان لەئەزموونی ئۆپۆزسیۆن بوون سەركەوتووتر بووە وەك لە ئەزمونی بەشداریكردن لەحكومەت، بۆچونی شهخسیم وای گۆڕان ببێته ئۆپۆزسیۆن بهڵام "واقیعی بین"دهبێت گۆڕان دیراسهی بكات."
" توركیا نهك دهست وهردهداته كاروباری ناوخۆی سوریا و ڕێگره لهبهردهم دهستورێكی دیموكراسی بۆ سوریا و دژی كورده بەڵكو تهنانهت ئاواره سورییهكانیش لهناوخۆی سوریا و سهرسنورهكانی سوریا وهك بارمته و بازرگانی بهكاردههێنێت."
" پێنج ساڵ لەمەوبەر ئەو فەتوایەمان لەسەر فەیسبووک و ئینیستگرام و ئینتەرنێت هەبوو کە بەکارهێنانیان بە شێوەی نادروست و چاتکردن و کات کوشتنی زۆر بە هەمان شێوە ئەوانیش حەرامە."
"پارتی دارێکی بەردارە بۆیە بەردی تێدەگیرێت و تۆمەتبار دەکرێت، ئێمە وەڵامی کەس نادەینەوە سهری میللهت نائێشێنین لەسەر تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەکاری چونکە ئهو دۆسیەیە لەدادگای هەڵبژاردن میللهت یەکلایی کردەوە"
"یەکگرتوو لەناوخۆی حیزب هەموو ڕێ و شوێن و لێپرسینەوەیەک دەگرێتە بەر بەرامبەر هەر بەرپرسێکی کە کەمتەرخەم بوبێت یا بوبێتە هۆی ئەم شکستەی یەکگرتوو لهههڵبژاردن "
"بەڵام جارێ لەسەر ئەنجامی تانە و سکاڵاکانی کە پێشکەشمان کردووە وەستاوین"
" لە ئێستادا پارتی و یەکێتی لهبهغداد بەجیا گفتوگۆ لەگەڵ "عادل عەبدولمەهدی" گفتوگۆی بهشداری و پێكهێنانی حكومهتی نوێی عیراق دەکەن."
"کەرکوکی دڵ و قودسی کوردستانیان فرۆشت بەچەند تەنکەرە نەوتێک، دەبێت کەسوکاری شەهیدەکان بچن سکاڵا لەسەر ئەو سەرکردانە تۆماربکەن،دەبێت دادگای خەڵک ئەو "خیانەتکارانە" دادگایی بکات."
"تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر نەکراوە،کاک مەسعود و هەموو لایەکیش دەزانن(16)ی ئۆکتۆبەر چۆن بووە، پاشەکشەی هێزەکانی(70)و(80) چۆن بووە.ئێـمە پێمان خۆش بوو لێکۆڵینەوە بکرێت"
"كاتی خۆی لەوەزارەت گەورەترین كێشەمان دابین نەكردنی بودجە بوو كە لە باشترین حالەتدا بودجەی وەزارەت لە1،8%واتە نەگەیشتۆتە لە ٢%، وە پشتیوانی كردن، ئەم دوو هۆكارە نەبوو بۆیە نەمانتوانی ئەو پلانە جێ بەجێ بكەین."
" وەک سەردەمی مام جەلال چۆن پەرلەمانتارانی گۆڕان سەرپشک کران دەنگ دەدەن یا نا ئەمجارەش لەسەر ئەو بنەمایەی پۆستی سەرۆک کۆمار مافی کوردە بۆیە پەرلەمانتارەکانمان سەرپشک کردەوە، ئەگەرنا تا ئێستاش ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ڕەتدەکەینەوە بەڵام بۆیە پەرلەمانتارەکانمان چونە پەرلەمانی بەغداد
زیاتر نیشـان بده