"ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ده‌ڵێ من ئه‌وه‌نده‌م كڕی وه ئه‌وه‌نده‌م فرۆشت واته نابێت ئێمه ببینه هۆكارێك بۆ كارێكی بازرگانی."
"ئه‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕان ده‌ڵێن یه‌كێتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان جێ به‌جێ ناكات ئەوە گۆڕان نیە ئەوە کاردانەوەی ئەو کێشانەی ناوخۆی گۆڕانە هەندێک لەگۆڕان وادەڵێن هەندێک واناڵێن جا "بەنیسبەت یەکێتی "زۆر ئەوە نیە قسەی لەسەر بکەین"
"ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه وه‌ك "ڕههینهیهك" بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م باڵه و ئه‌و باڵه.خۆزگه مام جه‌لال هێشتا ساغ بووایه و له‌ژیاندا بووایه،یاخود سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌ك بۆچوون بونایه."
"پارتی ناتوانێت و بۆی ناكرێت وه‌نابێت ڕێگه بدرێت سه‌رده‌می تاكه حیزب و حیزبی پێشڕه‌و دیسانه‌وه زیندوو بكاته‌وه "
" ئێمه ئێستا زیاتر به‌لای ئۆپۆزسیۆنداین به‌ڵام هه‌ركات ئه‌وكه‌سه‌ی ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ردانی كردین ئه‌وكات قسه‌ی خۆمان ده‌بێت."
"من خۆم یه‌كێك ده‌بوم له‌وانه‌ی كه ئاماده‌بووم خۆم كاندید بكه‌م، ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ناو په‌رله‌مانیه وه به‌تام و ناوهڕك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جارانه، ئه‌وه چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه"
" عەیبە بۆ ئەوانەی کە پێێان خۆش بێت "نەجمەدین "بێت یا هەر کوردێکی تری عیراق بەوشێوەیە بگیرێت، " ئەگەر ڕیفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان تاوان بێت ئەوا ئێمە و هەموو کوردە بەشەرەفەکان تاوانبارین با بێن دادگایمان بکەن لەگەڵ د.نەجمەدین کەریم"
" ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌نێوان ماڵی مام جه‌لال و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بووه هه‌ر به‌رده‌وام بووه تا ئێستاش هه‌ر هه‌یه وه په‌یوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش هه‌رهه‌یه"
" له ئێستادا گفتوگۆی ژێر به‌ژێر هه‌یه به‌نێوانگیری به‌رهه‌م ساڵح-ه وه ماڵی تاڵه‌بانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، داواکاری سەرکردایەتی ئێستای گۆڕانیش ئەوەیە "کە لە هەردوو بەرەکە بخوات وە مامەڵەکە زیاتر ئێستا لەسەر پارەیە."
" حکومەتی عیراق له ساڵی 2019سێ موچه‌ی ناردووه كه بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش كراوه، یه‌ك موچه بۆ مانگی 12 ی 2018 به‌بێ پاشه‌كه‌وت دراوه، بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ش كه ئێستا موچه دواكه‌وتووه واته پێدانی موچەی ئەو سێ مانگە پێویستی بە دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن" دینارە کە موچەی سێ مانگەکەی پێ بدرێت."
"بوون بە ڕۆژنامەنوس لە هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر ئاسانە بەبێ ئەوەی هیچ ڕەزامەندی ئاڵۆزی هەبێت هەتا مۆڵەتیشی پێویست نیە وە خوێندەواری باش-یشی پێویست نیە "
"نەک کاردانەوە بەڵکو هیچ بۆچونێکی جیاوازییان نەبووە، بەهیچ جۆرێکیش لەلایەن هیچ لایەنێکی حوکمی و وەزارەتی پێشمەرگە هیچ ڕەخنە یان گللەییەکیان لینەکردووم لەسەر ئەو لێدوانە ."
" هیچ بەلامەوە گرنگ نیە چەند دەنگ دەهێنم، سەردەکەوم یا نا، چونکە دەزانم "خودا دەردێکی دیکەیان بۆ دەنێرێت لە غەیری فەرهاد پیرباڵ لەناویان دەبات ئیشەڵا "
"ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی داوای به‌ڵێن له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كه‌ن كه هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌نگ بده‌ن به كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم و كاندیده‌كانی تریان، ئومێد خۆشناو وتی" له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان هیچ قسه‌یه‌كمان نه‌بووه به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه گفتوگۆ و قسه‌مان ده‌بێت."
"نه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌و شاره نه یه‌كێتی قبوڵی ناكات پۆستی پارێزگار بۆ كاندیدی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بێت"
"كاتێك ڕۆژنامه‌نوسێك سه‌رپێچی ده‌كات به‌هۆی كاری ڕۆژنامهوانیهكهیهوه" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڵێنی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن"
"له‌بری ئه‌وه‌ی ئێمه بیر له‌و شته "بهسیتانه" بكه‌ینه‌وه من پێم وایه ده‌بێت داوا له‌به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی بكه‌ین كه ژیانی خه‌ڵك خۆش بكه‌ین بكه‌ن نه‌ك ئه‌م شته "ڕۆتینات و بهسیتانه"
"ئه‌سڵه‌ن"سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت كه‌واته نه جێگره‌كانی نه وه‌زیری پێشمه‌رگه له پێش ئه‌ودا نایه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان لای سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت."
"وە هێزی حەفتا و هەشتا ناوییان نامێنێ دەبنە هێزێکی نیشتمانی کۆکراوە،ناکرێت هێزێکی سیاسی هێزی نەبێت بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی هێزێکی سیاسی تر بدات"
" دوێنێ-ش لەکۆبونەوەکەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پارتی جەختی کردەوە کەئەو بەڵێنەی نەداوە وە بەو داواکاریەی یەکێتی ڕازی نەبووە، تەنها بەزیادکردنی جێگرێک بۆ یەکێتی ڕازی بووە، وە تە ئکیدییان لەوە کردەوە کە قسەکەی ئێمە "مەنتق" و ڕەوایی تێدایە"
زیاتر نیشـان بده