"قه‌هوه‌چی:گه‌ر ده‌مانه‌وێت پشتگیری قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێم بین ده‌بێت بڕوامان به‌و ڕاستیانه هه‌بێت كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه باس ده‌كرێت"
"داوا دەکەین بە لایەنی کەم بۆ دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت, بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئاستێك بوهستێنیین ئه‌وه بۆ هه‌مووان سودی ده‌بێت. "
"خۆیان شاهێدی ئه‌وه‌یاندا كه ئاسایشی شاری هه‌ولێر زۆر گونجاوه و سه‌رسامن به‌و ئه‌منیه‌ته و پێشكه‌وتنه‌ی "
"من پێنج ساڵه لێره‌م یه‌ك داواكاری له‌و بابه‌ته نه‌هاتووته پارێزگاره‌وه بۆئه‌وه‌ی ئێمه بیگهییهنیین "
"به‌ستنی ماسك پێویسته هه‌روه‌ها له فه‌رمانگه‌كانیش هه‌ركه‌سێك كه سهردانیكاره/مراجعه ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت ڕێگه‌ی پێ نادرێت بێته ژووره‌وه "
" 900 گوندمان هه‌یه له‌هه‌موو سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا كه ئینته‌رنێتیان ناگاتێت "
"كاتێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پۆست وه‌كو منه‌ت ، وه‌كو قه‌رزارباری و منه‌تباری وه‌كو خێر كردن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات به‌ڕاستی ئه‌و كاته ماڵی قه‌ڵب سه‌ر ساحێبی خۆیه‌تی "
"براده‌رانی یه‌كگرتوو له‌بادینان وتیان بۆ ئێمه‌ش موفاجه‌ئه بوو چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌مان نه‌ده‌كرد كه ئێمه هه‌ڵوێستێكی واتوندمان هه‌بێت به‌رامبه‌رییان "
" نازانم كامێرا له‌و شوێنانه هه‌یه یا نا ئه‌وه كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و ئاسایشه به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی سوتاندنی ئه‌و دره‌ختانه جا ئه‌گه‌ر وابێت مرۆڤ ده‌توانێت تاوانی گه‌وره‌ی کوشتنیش بکات و که‌س نه‌یبینێت."
" كێ ده‌وڵه‌تی كوردی ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟! ئه‌وه به‌شێكی زۆری كوردستان توركیا داگیری كردووه كه‌س نییه پێی بڵێت له پشتی چاوت دوو برۆ هه‌یه "
"عێراقی شه‌ق و شڕی ئێستا ناتوانێت به‌م پینه‌و په‌ڕۆیه درێژه‌ی پێ بدات،ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته به‌رپرس بوومایه، دوو سێ كارتی به‌هێزم به‌كارده‌هێنا "
" ئێمه كه كابینه‌كه‌مان وه‌رگرت ،27 ملیار دۆلار قه‌رزی له‌سه‌ر بووه، واته كابینهیهكمان وه‌رگرتووه قه‌رزاره نه‌ك پاشه‌كه‌وتی هه‌بێت و داهاتی له‌به‌رده‌ستدابێت "
"كێشه‌ی پارتی و یه‌كێتی زۆرن، كێشه‌ی كۆنن هی ده‌ساڵ و بیست ساڵیش نییه.. نه ئه‌وه‌ی له‌دڵی پارتیدایه كه به‌سه‌ر یه‌كێتی بێت جێبه‌جێ ده‌بێت، نه ئه‌وه‌ی كه له مێشكی یه‌كێتی دا كه به‌سه‌ر پارتی بێت جێبه‌جێ ده‌بێت "
" من پێم وانیه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داوای ئه‌وه‌بكه‌ن ڕاسته‌وخۆ به‌غداد مووچه‌یان بچێته‌سه‌ر به‌غداد ئه‌مه كه‌یسی سیاسییه، كه‌یسی پاره نییه، خه‌ڵك ڕاپه‌ڕینی بۆ كه‌رامه‌تی كرد. "
"له‌هه‌مان كاتدا ئێمه هه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی موچه له ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمدا نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستێكی ئه‌مین نییه ده‌ستێكی "تاڵانكه‌ره "
"په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی تریشدا بێت به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران له‌سه‌ر حیسابی كوردی توركیا و ئێران نه‌بێت. "
" گۆڕستانه نوێیه‌كه 20 كۆشكی-یشی تێدایه، شوێن دروست ده‌كرێت بۆ حه‌وانه‌وه و بیری تێدایه ..ئه‌و ڕێڕه‌وی كه هه‌رچی شاری سلێمانی و میلله‌تی كورده به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه له‌سه‌ر قهبرانێكدا."
" به‌م هه‌موو بارودۆخه سه‌خته‌ی كه‌ته‌ندروستی تێدایه به سواڵ و سه‌ده‌قه پزیشك و كارمه‌ندمان هێناوه‌ته‌وه سه‌ر ده‌وام كردن ئه‌گینا ماوه‌ی پێشوو هه‌موویان له مانگرتندا بوون "
به‌ڵام هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار گوێمان لێده‌گرن و هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه نه‌خێر گوێ ناگرن "
ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری توركیاوه بانگهێشتكرابوو، باوه‌ڕ ناكه‌م نه فه‌ڕه‌نسا و نهوڵاتێكی تر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا و توركیا هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت "
زیاتر نیشـان بده