“ حەقە ئەم بەراوردەی خەڵک و ئەم پرسیارە لە دەوڵەتێکی وەک عێراقیش بکرێت“
“ ئێمە نەمانبینیووە و کەس نازانێت ئەم ڕێککەوتنە بۆ ساڵێکە یاخود تا هاتنی پڕۆژە یاسای بودجەی داهاتووی عێراقە، کەس نازانێت ئەم ڕێککەوتنە چۆنە لەنێوانی چەند کەسێکە لە چوارچێوەیەکی تەسکدا کراوە“
” کشانەوەی هاوپەیمانان و ئەمەریکا لە عێراق ڕۆژێک لە ڕۆژان کارەساتێکی گەورەیە بۆ عێراق بە گشتی ”
” لهو سنورانهی پۆڵەندا شهوان سەرما دهبێت بە خوار( -10 ) پله واته هیچ كهس ناتوانێت بهرگهی ئهو سهرمایه بگرێت، حهزناكهم دوژمنیشم بگاته ئهو بارودۆخه له ڕهزالهتێكی وهها بوون كه باس ناكرێن ”
” هۆکاری سەرەکی ئەو بۆشاییە ئەمنیە بۆ ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر دەگەڕێتەوە ”
” کاری ئێمە گرنگی و مەترسی هیچ کەمتر نیە لە گرنگی ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر ”
”عێراق لە بری ئەوەی هێزەکانی عێراق بێن ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە بەڵام هاتوون هێڵێکی بەرگرییان بەرامبەر پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان داناوە”
" داوامان کردووە ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە بە هێزێکی هاوبەش لە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقەوە پڕبکرێنەوە"
”بەپێی دەستوری عێراقی دەسەڵاتەکانی دادگای فیدراڵی دیاریکراوە، لە ئێستادا دەسەڵاتی ئەم دادگایە پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکانە”
“بەردەوام قسە لەگەڵ کونسوڵی پۆڵەندا دەکەین، بەڵام کونسوڵی پۆڵەندا لێرە و لەوێ هەندێک پۆزش دەهێنێتەوە“
” ئەو خوێندکارەی بۆ داواکاری ڕەوای مافی خۆی چۆتە سەر شەقام بە کەسوکاری خۆمانی دەزانین ”
”بیست ساڵ لەمەوبەر کەس ناوی کوردی نەدەزانی بەڵام ئێستا کورد بۆتە بابەتێکی سەرەکی...ئەمڕۆ بە بێ هەرێمی کوردستان هیچ سەقامگیرییەک نەک لە عێڕاق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەنجام نادرێت.”
” ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیوەرنادەینە کاروباری ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی دێنە ئەو وڵاتانە”
”تا ئەم ساتەی من قسەی تێدا دەکەم ، وای بۆ دەچم ئەمساڵ پڕۆسەی خوێندن بە ڕێکوپێکی بڕوات، بەتایبەت ئەگەر هەموو مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن و ئەو پەتا وەرزییەش نەمێنێت بەتەواوی دڵەڕاوکێ نامێنێت. ”
” ئەوەی ئێمە بەدواداچونمان کردووە بەهیچ جۆرێک هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەستوەردانیان نەکردووە بەڵکو ئەوەی کە دەستوەردان هەبووە لەلایەن پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکانەوە بووە ”
” لە گەڵ لایەنەکانی ئەوروپی دەمێکە باسی ئەوە دەکەین ئەگەر بیانەوێت خەڵک ڕووییان تێ نەکات پێویستە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن”
"ئێمە داوامانکردووە هاوکاری ماددی ئەو هاوڵاتیە کۆچبەرانە بکرێت تا بتوانن ژیانی خۆیان جارێکی تر ڕێکبخەنەوە و بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا چونکە زۆربەیان هەرچییان هەبووە پێش ڕۆیشتن فرۆشتوویانە و لەو ڕێگایە دایانناوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەوە نەکراوە"
” ئەوەی لە ناوچە ئازادەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کۆچ دەکەن زیاتر بەپێی بڕیار و (declaration- ڕاگەیاندنی ) ی ئەنجومەنی ئاسایش زیاتر ئارەزومەندانەیە، حەزدەکەن، هۆکارەکەی زیاتر نادیارە، خۆ دەوڵەمەندکردنە یاخود چاولێکەری، یا هۆکاری دەرونیە. ” ”
"زۆرم بۆ گرنگ نیە کە بە حەماسەوە باسی پۆستەکان بکەین چونکە خەڵکی کوردستان کێشەی تری هەیە "
” لەسەر پرسی ڕێگەگرتن لە کۆچبەران، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات”
زیاتر نیشـان بده