سه‌رۆک ئۆباما ڕاده‌گه‌ێنێت هێشتا له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی سوره تا کار له‌گه‌ڵ کۆنگرێسدا بکات بۆ گۆڕینی یاسای باج، ئه‌و یاسایه‌ی که له سه‌ر حیسابی چینی مام ناوه‌ند سود به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌گه‌ێنێت.
پۆلیسی هندستان له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند سکاڵای دژ به که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی هندستان تۆمار کردووه که وتووێژێکی له‌گه‌ڵ دۆسته کوڕه‌که‌ی ئه‌و کچه ته‌مه‌ن 23 ساڵانه بڵاو کردووه‌ته‌وه که له هه‌فته‌ی ڕابوردوو پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ده‌سدرێژی سیکسی کرایه سه‌ری گیانی له‌ده‌ست دا.
ئۆفیسی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی عێراق، که ئێستا له ئه‌ڵمانیا له نه‌خۆشخانه‌یه پاش دووچاربوون به جه‌ڵده‌ی مێشک، باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات.
زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌نگی گه‌نجان له ئاستی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بیسترێت، به‌ڵام له کاتێکدا که ڕێژه‌ی گه‌نجان به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات کۆنفرانسێکی نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بالی ئه‌نده‌نوسیا ده‌نگێک ده‌دات به گه‌نجه‌کان که کاربکه‌نه سه‌ر ڕێبه‌رانی جیهان.
هه‌مو ساڵێک له جیهاندا نزیکه‌ی 250 ملیۆن که‌س دووچاری نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌بن. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ساڵی 2007دا ڕۆژی 25ی مانگی چواری ده‌ستنیشان کرد وه‌ک ڕۆژێک بۆ دانپیانان
له یه‌کی مانگی پێنج‌دا پارتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی کرد به به‌ستنی شه‌شه‌م کۆنگره‌ی پارته‌که‌ی. له دووه‌م ڕۆژی کۆنگره‌که‌دا ئه‌مینداری نوێی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان هه‌ڵبژێردرا و جێگای سه‌لاحه‌دین به‌هادینی گرته‌وه که له‌وه‌تای دامه‌زراندی یه‌کگرتووی ئیسلامی و ساڵی 1994 وه سه‌رۆکی پارته‌که بووه.
کۆکردنه‌وه‌ی مێژوی ئه‌سته‌نبوڵ له میانه‌ی کاتێکی ناخۆشی ساڵانی 1960 کان و 1970کاندا ناوه‌ڕۆکی کتێبێکی ڕۆماننوس و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نو‌بڵ ئۆرهان پامۆکی تورکیایه، که له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و کتێبه‌ش مۆزه‌خانه‌یه‌کی دامه‌زراندووه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌کرێته‌وه.
ژیانی سه‌ره‌تای منداڵی زۆر گرنگه بۆ فێر بوون و گه‌شه کردن. له‌و ته‌مه‌نه‌دا زۆر گرنگه منداڵان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانیان یاری بکه‌ن. به‌ڵام زۆر که‌س ئه‌مه په‌یڕه‌و ناکات.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌کات جگه‌ره‌ی مێنسۆڵ واتا ئه‌و جگه‌رانه‌ی به عاره‌قی نه‌عنا بۆندار کراون ڕه‌نگه مه‌ترسی زیاتری هه‌بێت بۆ توش بوون به جه‌ڵده‌ی مێشک به به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌ی ئاسایی به تایبه‌تی زیانه‌کانی بۆ ژنان زیاتره.
یه‌کێتی ئه‌وروپا سزا نوێی سه‌پاندووه به‌سه‌ر سوریادا که کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت و بانکی ناوه‌ندی وڵاته‌که ده‌گرێته‌وه. سزا نوێیه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا دووابه‌دووای کۆبونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی تونس بوو که به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی یارمه‌تی سیاسی و مرۆڤایه‌تی بۆ گه‌لی سوریا ئه‌نجام درا، هاوکات فشارێکیش بوو بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
ڕۆژی 21 ی مانگی 2 ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکه. له 17 ی مانگی 11 ی ساڵی 1999دا یونسکۆ به‌فه‌رمی ئه‌م ڕۆژه‌ی دیار کرد وه‌ک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک.
ڕۆژی سێشه‌ممه خزم و دۆسـتانی جاکسن له شـاری لۆس ئه‌نجلسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا کۆبوونه‌وه و له پـرسه‌یه‌کی تایبه‌ت و گشـتیدا دوا ڕێز