هێزەکانی عێراقی ڕۆژی پێنجشەممە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شارۆچکەی حەویجەی دەستپێکرد و هەتا ئێستا کوردەکان بەشدارییان لەم شەڕەدا نییە، هەرچەندە پێشتر وا بڕیار بوو پێشمەرگە لەم شەڕەدا بەشداری بکات
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنو راپرسی، ئامادەیی خۆیی نیشاندا بۆ ئەنجدانی ڕیفراندۆمو هەڵبژاردنە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە کاتی دیاری کراوی خۆی. ئەمەش لەکاتێکدایە بۆچوونی جیاواز هەیە لە سەر وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو بۆچوونەدایە کە منداڵان باشتر وایە لە بری شەش ساڵی لە 5 ساڵییەوە بچنە بەر خوێندن. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هیچ بڕیارێک لەم بارەیەوە نەدراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی چمچەماڵ ئەنجام دا و لەو کۆبونەوەیەدا چوار بڕیار دەرکرا بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لە شارەکە.
یەکێک لە کاندیدە کۆنەپارێزەکانی سەرۆکایەتی ئێران، محەمەد باقر قالیباف ڕۆژی دووشەممە کشانەوەی لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند و داوای لە پشتیوانانی کرد دەنگ بدەن بە ئیبراهیمی ڕەئیسی، کە بە کەسێکی نزیک لە ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی دەزانرێت.
لەم هەفتەیەدا ڕێوڕەسمی هونەری لە شاری نۆرم بێرگی ئەڵمانیا لە ژێر ناونیشانی " بەیەکەوە بە فرەچەشنی" بەڕێوە دەچێت کە چەندین هونەرمەندی کورد و ئەڵمانی بە میوزیک، شانۆ و فۆتۆگراف بەشداری لەم بۆنەیەدا دەکەن.
بەپـێی ڕاپـۆرتەکان شەڕی ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە داعش نزیکبووەتەوە و یەکێـک لەو بابەتانەی جێی بایەخی لایەنە پەیوەندیـدارەکانە، ڕەوشی خەڵکی سیڤیلی موسڵە لە دەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا
شەڕی هێزەکانی پێشەمەرگەو حەشدی شەعبی دژ بە داعش لە گوندی بەشیر بەردەوامە. هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی باکوری ڕۆژهەڵاتەوە پێشڕەویان کردووە و گوندەکانی مەزرەعەو ئیمامیان کۆنتڕۆڵ کردووە و ئێستا شەڕەکە لە ناو بەشیرە. و هێزەکانی حەشدی شەعبیش لە بەرەی باشورەوە هەتا ناوچەی تەلئەحمەد پێشڕەوییان کردووە.
لە کاتێکدا قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە پرۆژەی کەمکردنەوەی موچە.
کێشەی کۆچبەران هەر لەوەدا نییە کە خەڵکێکی زۆر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەو ئەورەپا دەڕۆن بەڵکو گرفتی تریش هەن لەوانە چۆنییەتی نیشتەجێکردنیان لە وڵاتانی ئەوروپادا.
لەگەڵ هەروادێ و زیاد بوونی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە لە دەریای ئیجەدا دەخنکێن بەڵام کۆچ کردنی خەڵکی لە هەرێمی کوردستانەوە بە ڕێگای دەریای ئیجە بەو هیوایەی بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە.
27 ی مانگی 1 بەلەمێک کە لە کەنارەکانی تورکیاوە بەرەو یۆنان دەڕۆشت ژێر ئاو کەوت. ئەو بەلەمە نزیکەی 50 کۆچبەری کوردی تێدا بوو کە تنها 8 لەوانە ڕزگاریان بوو.
تورکیا لە 1 ی مانگی 11 دا هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدات پاش ئەوەی پارتە ڕکابەرەکان لە پاش هەڵبژاردنەکەی مانگی 6 نەیانتوانی هاوپەیمانی دروست بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمەریکا هەلەری کلنتن ڕۆژی پێنجشەممە لەبەردەم کۆمیتەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕێبەرایەتی کۆمارییەکان ئامادە بوو بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکەی ساڵی 2012 بۆ سەر کۆنسۆڵخانەی ئەمەریکا لە بنغازی.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ستایشی هێزی پێشمەرگە دەکات بۆ سەرکەوتنەکانیان لە پاککردنەوە و ئازاد کردنی گوندەکانی باکوری عێراق لە ملیتانەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی.
له چهند ڕۆژی ڕابردوو هێزهکانی پـێشـمهرگه هێرشی گهورهیان بۆ سهر داعش کرد له ناوچهکانی باشوری شاری کهرکوک و توانیویانه داعش بشکێنن و پـێشـڕهویی باش بکهن
بهڕێوهبهرایهتی ئۆباما بڕیاریدا هێرشه ئاسمانییهکانی بۆ سهر داعش له عراق دا. ئایه ئهم هێرشانه به پێی پێویسته بۆ کۆتایی هێنان به مهترسییهکانی داعش له عێراق؟.
پاش ڕووداوهکانی شهنگال و هێرشی هێزهکانی داعش بۆ سهر کورده ئێزیدییهکان سهدان ههزار کهس ئاواره بوون. بهشێکیان ڕوویان له چیاکانی شهنگال کردووهو ئێستا له ڕهوشێکی زۆر خراپدان. بهشێکی تریشیان له کۆمهڵگاکانی خانکێ و شاریان.
وهزیری ڕۆشنبیری ئێران عهلی جهنهتی له ڕاگهیاندنێکدا ئاماژهی بهوه کردووه که کۆمهڵگای ئێران بهرهو داڕمانی ئهخلاقی دهڕوات.
زیاتر نیشـان بده