حکومەتى عێراق بریارى بۆ بەقەزا کردنى ناحیەى ئامرلى سەربە قەزاى خورماتو دەرکرد بەبێ ئەوەى بۆچونى ئیدارەى خورماتو وەربگرێت ، هەروەک بەرپرسانى کوردیش دەڵێن پلانى بە پارێزگا کردنى خورماتوش لەئارادایە
ئەو چەکدارانەى داعش کە لە مانگى 10 ى ساڵى ڕابردوو هێرشیانکردە سەر شارى کەرکوک و کوژران ، کەس و کارەکانیان ئامادەى وەرگرتنەوەى تەرمەکانیان نەبوون ، بۆیە تەرمەکان لەلایەن ئیدارەى کەرکوکەوە بەخاک سپێردران
شەوى ڕابردوو لە ناوچەى نەفتخانەى سەربەقەزاى خانەقین ى پارێزگاى دیالە ، ئەبو كەرار خانەقینى فەرماندەى لیواى 110 ى حەشدى شەعبى كە كوردە كەوتوەتە بۆسەى ژمارەیەك چەكدارى داعشەوە و كوژراوە.
فڕۆکەکانى هاوپەیمانان بۆردومانى چەکدارەکانى داعشیان لە دەوروبەرى قەزاى حەویجەى ڕۆژئاواى کەرکوک چڕتر کردووەتەوە و بەپێى وتەى بەرپرسانى پێشمەرگە، ئەمڕۆ چوارشەمە 5 بارەگاى داعش لەلایەن فڕۆکەکانەوە کراونەتە ئامانج
وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ، رایدەگەیەنێت نزیکەى یەک ملیۆن هاوڵاتى سڤیل لە ناوچەکانى نەینەوا و حەویجە لە ژێر دەسەڵاتى داعشدا ماونەتەوە و لە بارودۆخى مرۆیى سەختدان
بەپێى ئامارێكى ئاسایش و بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان ، 517 كەس لەقەزاى خورماتوى سەربە پارێزگاى سەڵاحەدین تۆمەتبارن بە بازرگانى كردن و بەكارهێنانى مادە هۆشبەرەكان و نزیكەى 40 كەس لەوانە دەستگیر کراون.
دواى ڕفاندنى لەلایەن گروپێک چەکدارى نەناسراوەوە لە ڕێگەى عوزێمى پارێزگاى دیالە ، ئەمڕۆ تەرمى عەبدولقادر قەیسى پارێزەرى دۆسیەى تاریق هاشمى جێگرى سەرۆک کۆمارى پێشوى عێراق دۆزرایەوە
هێزەکانى پۆلیسى داقوق لە باشورى کەرکوک 7 چەکدارى داعشیان دەستگیرکرد، کاتێک دەیانویست لە ڕێگەى ئاوارەکانەوە خۆیان بگەیەننە نێو شارى کەرکوک و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
بەتۆمەتى بازرگانیکردن لەگەڵ داعش و هەوڵدان بۆ گەیاندنى کەرەستەى ئۆتۆمبێل بەدەست هێزەکانى داعش لە دەوروبەرى حەویجە، تا ئێستا 9 ئەفسەر و پێشمەرگە لە باشورى کەرکوک دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامى هەیە
زۆربەى ئەو چەكدارە عەرەبانەى كە چوونە ڕیزەكانى داعشەوە و لەجەلەولا شەڕى دژ بە پێشمەرگەیان كرد و بەچەكدارە كرویەكان ناسراو بوون ، لەئێستادا ڕیزەكانى ئەو رێكخراوەیان بەجێهێشتووە و لەشارى بەعقوبەى ناوەندى پارێزگاى دیالە نیشتەجێ بوون.
فەرماندەى رۆژئاواى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەکات هەندێک لە بەرپرسانى بەرەى تورکمانى دەیانەوێت لەژێر ناوى پاراستنى ئەمنیەتى کەرکوک دا سوپاى عێراق بهێننەوە ناوچەکە، دەڵێت"جارێکى تر مەحاڵە رێگە بەسوپا بدرێت بگەرێتەوە دەوروبەرى کەرکوک
داعش لە باشورى قەزاى خورماتوى سەربەپارێزگاى سەڵاحەدین هێرشیانکردوەتە سەر چەند ڕەبیەیەکى هێزەکانى حەشدى شەعبى و پێشمەرگەش لەرۆژئاواى کەرکوک خراوەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە ، بەهۆى کۆکردنەوەى هێز لەناوچەکە لەلایەن داعشەوە
فەرماندەیەکى باڵاى هێزى پێشمەرگە ، ئاماژە بەوەدەکات سوپاى عێراق لە موسڵ زیانى زۆرە و هۆکارەکەشى بۆ زۆرى ژمارەى ئۆتۆمبێلە بۆمب ڕێژکراوەکان و چەکدارە قەناس بەدەستەکانى داعش دەگێرێتەوە
دواى بڵاوبونەوەى هەواڵى كشاندنەوەى هێزەكانى پۆلیسى پاسەوانى سنور لەناوچە سنووریەكانى نێوان عێراق و ئێران ، فەرماندەیەكى پۆلیسى سنوور ئەو هەواڵە ڕەتدەكاتەوە و ئاماژەبەوە دەكات عێراق هێز لەناوچە سنووریەكان ناكێشێتەوە.
لە کاتێکدا نزیکەى دوو سال بەسەر دەرهێنانى ناحیەى سلێمان بەگ ى سەربە پارێزگاى سەڵاحەدین دا تێپەردەبێت لەبن دەستى داعش ، بەڵام هێشتا رێگە بە دانیشتوانەکەى نەدراوە بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان
شەوى سێشەممە فڕۆکەکانى هاوپەیمانان ژمارەیەک بارەگاى داعشیان لە ناوچەکانى باشورى کەرکوک بەچڕى بۆردومانکرد و بە پێى وتەى فەرماندەکانى پێشمەرگە، بۆردومانەکان بووەتە هۆى لەباربردنى هێرشى داعش بۆ سەر سەنگەرەکانیان
چەکدارەکانى داعش لە رڕێگەى ئاوارەکان و قۆستنەوەى بۆشایى ئەمنى لەدەوروبەرى کەرکوک ، هەوڵى ناردنى چەکدار و دزەکردنە نێو ئەو شارە دەدەن ، بەڵام تائێستا پلانەکانیان لەلایەن پێشمەرگەوە شکستیان پێهێنراوە
حكومەتى عێراق پلانى داڕشتووە بۆ ئەوەى لیوایەكى نوێى حەشدى شەعبى بۆ كوردانى ناوچە دابڕاوەكان دروست بكات ، لەئێستاشدا ژمارەیەكى زۆر گەنج خۆیان ناونوسكردووە و لیواكە پێكهێنراوە.
داعش لە قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک هەڵمەتى لەسێدارەدان و گولـلەبارانکردنى ئەو کەسانەى دەستپێکردووە ، کە پێشتر لە سلکى سوپا و پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکاندا کاریانکردووە
فەرماندەکانى پێشمەرگە، دەڵێن داعش هێزێکى زۆرى لە ناوچەکانى نێوان کەرکوک و قەزاى حەویجەى رۆژئاواى ئەو شارە کۆکردووەتەوە
زیاتر نیشـان بده