دوێنێ سێشەممە لە ناحیەى لەیلان ى سەر بە شارى کەرکوک حەوت تەرمى نەناسراو دۆزرانەوە کە پێکەوە کوژرابوون و تائێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە ، ئەمڕۆش لەناو شارى کەرکوک تەقە لە پلەدارێکى پۆلیس کرا و گیانى لەدەستدا
هێزەکەى یەکێتى تا ئێستا لەنێو کۆمپانیاى نەوتى باکوردا ماوە ، وەفدێکى پەرلەمانتارانى ئەو حیزبەش لەبەغدا بۆ گفتووگۆکردن لەسەر ئەو مەسەلە سەردانى وەزارەتى نەوتى عێراقیان کرد
ناحیەى جەلەولاى پارێزگاى دیالە لەلایەن دانیشتوانەكەیەوە بەتەواوەتى ئاوەدانكرایەوە و ئاوارەكان گەراونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان ، تەنها ژمارەیەك خێزان نەگەراونەتەوە كەتۆمەتبارن بە هاوكارى كردنى داعش.
هێزێكى تایبەتى سەربە ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم بەرپرسى شانەیەكى نوستووى داعشیان لەقەزاى دوبس ى رۆژئاواى كەركوك دەستگیركرد و دواتریش كۆگایەكى چەك و تەقەمەنیان لەگوندى باجوان تەقاندەوە.
هێزێكى تایبەتى حەشدى شەعبى كە ڕاستەوخۆ ئەو هێزە بە مەرجەعیەتى باڵاى شیعەكانى عێراق بەستراوەتەوە، ڕەوانەى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین كراوە بۆ رێگرتن لە دروستبوونى كێشە لەنێوان كورد و توركمانى شیعە.
بەهۆى قەیرانى دارایى و ئاوارەبوونى هەزاران خێزان بەهۆى شەڕى نێوان داعش و هێزە عێراقیەكانەوە ، ژمارەیەكى زۆر منداڵ كە بەشێكیان ئاوارەى ناوچە جیاجیاكانى عێراقن، لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكانى هەرێم كار دەكەن و ئەركى بەخێوكردنى خێزانەكانیان لەئەستۆ گرتووە.
ئەمڕۆ پـێنجشەممە 3 ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو لە 3 بازگەى سەر رێگەى کەرکوک- بەغدا و لە سنورى قەزاى خاڵس ى پارێزگاى دیالە تەقینەوە، بەو هۆیەوە 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 14 کەسى تریش بریندار بوون
حکومەتى عێراق لەهەوڵى ئەنجامدانى رێکەوتندایە لەگەڵ وڵاتى ئێران بۆ ئەوەى نەوتى کەرکوک هەناردەى ئەو وڵاتە بکات ، ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەر ئەو مەسەلە راوێژ بەئەنجومەن و ئیدارەى کەرکوک نەکراوە
لە ماوەى 10 رۆژى رابردوودا هێزەکانى پۆلیس 84 کەسیان لە نێو کامپى ئاوارەکانى حەویجەدا لەقەزاى داقوق ى باشورى کەرکوک دەستگیرکردووە ، بەتۆمەتى هەبوونى پەیوەندى لەگەڵ داعش و هاوکارى کردنى ئەو رێکخراوە پێش ئەوەى ئاوارەبن
بەرپرسى پێشمەرگە و هێزە كوردیەكان، دەڵێن چەكدارانى داعش لە ناوچەى عوزێم و گوندەكانى سنورى حەمرین ى پارێزگاى دیالە، مەڕ و ماڵاتى ئەو گوندنیشینانە دەبەن كەگومان دەكرێت پەیوەندیان لەگەڵ هێزە ئەمنیە عێراقیەكان دا هەبێت
کۆچى بە کۆمەڵى دانیشتوانى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک بەردەوامى هەیە و بەپێى وتەى بەرپرسە ئەمنیە کوردیەکان ، فشارەکانى داعش نەبوونەتە لەمپەر لە بەردەم هەڵاتنى دانیشتوانى ئەو قەزایەدا
سەردانەكەى چەند ڕۆژى رابردووى نوێنەرى مەرجەعى باڵاى شیعەكانى عێراق بۆ قەزاى خورماتو لەسەر داواى كورد بووە، بەو پـێـیەى كورد پێیوایە توركمانە شیعەكانى ئەو قەزایە زانیارى هەڵەیان لەسەر كێشە و ئاڵۆزیەكانى ناوچەكە بە مەرجەعیەت داوە
تا ئێستا ناسنامەى ئەو كچە كوژراوە نەدۆزراوەتەوە و بكوژەكەى ئاشكرا نەبووە، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر تەرمەكەى لەقەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە دۆزرایەوە ، بەڵام بەرپرسانى پۆلیس دەڵێن"كچەكە بە بەرد و بلۆك كوژراوە
تیرۆرکردنى کەسایەتیە سیاسى و ئەمنیەکانى کەرکوک بەردەوامى هەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئیحسان عیرفانى ئەفسەرى پۆلیسى لێکۆڵینەوەى تاوانەکانى کەرکوک لە کاتى رۆیشتنیدا بۆ سەر کارەکەی لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە تەقەى لێکرا و تیرۆرکرا
بەرپرسانى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژە بەوەدەکەن قەزاى حەویجەى ڕۆژئاواى شارى کەرکوک کە تا ئێستا لەژێر کۆنترۆڵى چەکدارەکانى داعشدایە خەڵکێکى زۆر کەمى تێدا ماوە
جێگرى پارێزگارى دیالە، هۆشدارى دەدات لە خراپ بوونى دۆخى ئەمنى پارێزگاکەى و زیادبوونەوەى ژمارەى چەکدارەکانى داعش ، ئەگەر هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە هەماهەنگى نەکەن بۆ دوورخستنەوەى چەکدارە گەڕاوەکانى ئەو رێکخراوە
بەرپرسانى ناوچە کێشە لە سەرەکانى نێوان هەرێم و بەغدا، باس لەوە دەکەن حەشدى شەعبى رێگرە لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەى ژمارەیەک ناوچەى عەرەب نیشنى سونەى پارێزگاى دیالەى نزیک لە سنورى وڵاتى ئێران
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەى نەفتخانەى سەر بە قەزاى خانەقینى پاریزگاى دیالە، ژمارەیەک چەکدارى داعش هەڵیانکوتایە سەر کۆمپانیایەکى رێگەوبان و کرێکارێکیان کوشت و 3 کرێکاریشیان رفاند
شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە نێوان ناحیەکانى جەلەولا و سەعدیەى سەربە پارێزگاى دیالە، دوو تاوەرى کارەبا لەلایەن ژمارەیەک چەکدارى نەناسراوەوە تەقێنرانەوە
لایەنى کوردى مەترسى دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکى هەیە ، لەکاتێکدا حکومەتى عێراقى رۆژى 16 ى ئەیلولى ئەمساڵى دیاریکردووە بۆ ئەوەى هەڵبژاردنى پارێزگاکانى عێراقى تێدا ئەنجام بدرێت
زیاتر نیشـان بده