هەرچەندە لەچەند هەفتەى رابردوودا ژمارەیەک پەرلەمانتارى تورکمان و عەرەب ژمارەیەک ئیمزایان بۆ سەندنەوەى متمانە لەپارێزگارى کەرکوک و ئەنجومەنى پارێزگا لەسەر هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان کۆکردەوە
بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى، دەڵێت ژمارەیەک لە چەکدارە کوردەکانى حەشدى شەعبى پەیوەندیان پێوە کردوون و ئامادەیى خۆیان نیشانداوە تا ببنە پێشمەرگە، بەڵام حکومەتى هەرێم هاوکاریان ناکات
چەکدارەکانى داعش لەرۆژئاواو باشورى کەرکوک هەڵمەتێکیان بۆ چاندنى بۆمب لەو ناوچانە دەستپێکردووە کە تا ئێستا لەژێر کۆنترۆڵیاندایە، بەرپرسانى پێشمەرگەش هۆکارەکەى بۆ ئامادەکارى ئەو رێکخراوە بۆ شەڕى حەویجە دەگێڕنەوە
بە تیرۆریست ناوبردنى حەشدى شەعبى لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان ى سەرۆک کۆمارى تورکیاوە، تورکمانە شیعەکانى عێراق نیگەران دەکات ، هەروەها کوردەکانیش داواى سنوردانان بۆ ئەردۆغان دەکەن لەبەرانبەر دەستوەردانى لە کاروبارى ناوخۆیى کەرکوک
بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک ، دەڵێت شەوى رابردوو 4 چەکدارى داعشیان دەستگیرکردووە ، کە لە حەویجە هەڵاتون و خۆیان گەیاندوەتە نێو شارى کەرکوک ، جەختیش لەسەر ئەوەدەکاتەوە چەند چەکدارێکى بکوژى پێشمەرگە دیلەکانیان دەستگیرکردووە
هەندێک لەو ئاوارانەى کە بەشێوەى قاچاخ دەیانەوێت قەزاى حەویجەى ژێر دەسەڵاتى داعش جێبهێڵن و خۆیان بگەیەننە کەرکوک لە رێگە گیان لەدەست دەدەن، بەرپرسانى کەرکوکیش دەڵێن"ژمارەیەک لەوانەى گیانیان لەدەستداوە منداڵن و بەهۆى برسێتیەوە مردوون."
بڕیارە سبەینێ پـێنجشەممە بە فەرمى یادى ئەنفال لە نێو پەرلەمانى عێراق دا بکرێتەوە و ژمارەیەک لە کەس و کارى ئەنفالکراوەکانیش بۆ ئەو مەبەستە رۆیشتونەتە شارى بەغدا
بەرپرسانى کورد لە کەرکوک ، داگرتنى ئاڵاى کوردستان لەسەر فەرمانگە حکومیەکانى کەرکوک رەتدەکەنەوە و دەڵێن ئاڵاى کوردستان لەسەر هیچ فەرمانگەیەکى حکومى لەکەرکوک هەڵنەکراوە تا دابگیرێت
ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لەدانیشتنى ئەمرۆیدا ، داواى لەحکومەتى عێراق کرد کار بۆ ئەنجامدانى ریفراندۆم لەکەرکوک بکات، هەروەها بریارەکەى پەرلەمانى عێراقیشى بۆ داگرتنى ئاڵاى کوردستان لەو شارە رەتکردەوە
بڕیارە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە کۆبونەوەى سبەینێ سێشەممە ، جارێکى تر پرسى گەڕانەوەى کەرکوک بۆ سەر هەرێمى کوردستان بوروژێنێتەوە و داواى گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست لە هەرێم بکات بۆ ئەو مەبەستە
لەدانیشتنى ئەمڕۆی پەرلەمانى عێراقدا ، بەزۆرینەى دەنگ بریار لەسەر پرۆژەیەكى پەرلەمانتارە توركمانەكان درا بۆ داگرتنى ئاڵاى كوردستان لەكەركوک ، سەرجەم كوتلە كوردیەكانیش دژى بریارەكە وەستانەوە و دانیشتنەكەیان بەجێهێشت.
وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق دەڵێت ئاوارەبوونى هاوڵاتیانى سڤیل بەردەوامى هەیە و رۆژانە خەڵکى موسڵ ماڵ و حاڵیان جێدەهێڵن. ئەمڕۆش سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ تاوتوێکردنى پرسى شەڕى داعش و ئاوارەکان گەیشتە عێراق
لەدانیشتنى لیژنەى هەرێمەکانى پەرلەمانى عێراقدا ، مشتومڕو شەڕە قسە لەنێوان پەرلەمانتارانى کورد و پەرلەمانتارانى عەرەبدا دروستبووە، لەسەر بریارەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بۆ هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لەسەر فەرمانگە حکومیەکانى کەرکوک
ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەدان تورکمانى دانیشتوى کەرکوک دژى بڕیارى هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لەسەر فەرمانگە حکومیەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان لە ئەنجومەنى پارێزگا کرد لە بڕیارەکەى پاشگەز ببێتەوە
بریارە رۆژى سێشەمە ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک پێشنیارەكەى پارێزگار پەسەند بكات سەبارەت بەهەڵكردنى ئاڵاى كوردستان لەسەر فەرمانگە حكومییەكان ، لایەنە توركمانیەكانیش لەئێستاوە فشارەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ شكستپێهێنانى هەوڵى كوتلە و لایەنە كوردیەكان.
گروپە چەكدارە توندرەوەكانى ناوچە كوردستانیەكانى پارێزگاى دیالە كە گومان دەكرێت سەربە داعش بن، هەڵمەتێكیان بۆ كوشتنى موختارى گوندە عەرەب نیشینەكان دەستپێكردووە و لەماوەى چەند مانگى ڕابردوودا چەندین موختاریان كوشتووە.
شەوى ڕابردوو چەكدارەكانى داعش لەچەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردە سەر حەشدى شەعبى لەگوندەكانى باكورى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین ، دواى پێكدادانێكى چەند كاتژمێرى شەڕەکە بەكوژران و برینداربوونى ژمارەیەک چەكدارى هەردوولا كۆتایى هات.
داواى دروستکردنى هێز بۆ عەرەبەکانى ناوچە کێشەلەسەرەکانى پارێزگاى دیالە دەکرێت ، هاوشێوەى ئەو لیوا پێشمەرگەیەى بۆ عەرەبەکانى پارێزگاى نەینەوا دروستکرا
نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق رەخنەى لەهەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لەکەرکوک گرت و ئیدارەى پارێزگاکەش سورە لەسەر بریارەکەى ، بەرەى تورکمانیش ئاڵاى خۆى لەسەر قەڵاى کەرکوک هەڵکرد
ڕۆژی شەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم دوور لە چاوی میدیاکان سەنگەرەکانی پیشمەرگەو ناوچەکانی دەوروبەری بیرە نەوتەکانی بای حەسەن و هاڤانای لە ڕۆژئاوای کەرکوک بەسەر کردەوە.
زیاتر نیشـان بده