شەوى سێشەممە لەسەر چوارشەممە، چەکدارەکانى داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە، لە ناوچەى زەرگەى نزیک قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین و پاش شەرێکى دوو کاتژمێرى هێرشەکەى داعش تێکشکێنرا
کێشەى نێوان باڵەکانى یەکێتى بەتەواوەتى دۆخى ئەمنى قەزاى چەمچەماڵى شڵەقاندووە ، کێشەکان گەیشتونەتە ئاستى هێز جوڵاندن بۆ یەکترى لەلایەن باڵەکانەوە
لایەنى عەرەبى و تورکمانى دژى ئەنجامدانى ریفراندۆمن لە ناوچە کێشەلەسەرەکان ، کە لەکۆبونەوەى نێوان مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێم و لایەنە کوردیەکان دا ، بریاردا لە 25 ى ئەیلولى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت
ئەمڕۆ بەبڕیارى دادوەرى لێكۆڵینەوەى كەلار ، ئاوات عەلى بەرێوەبەرى كەناڵى ئێن ئار تى دەستگیركراو ئارام بەختیارى پەیامنێرى كەناڵەكەش ، دوای14 ڕۆژ لەدەستگیركردنى ئازاد كرا.
شەوى سێشەممە سەرۆکى ڕێکخراوى بەدر لە ناوچەى قەرەتەپەى پارێزگاى دیالە کە لەلایەن داعشەوە بۆمبى چێنراوى بۆ دانرابوو ، کوژرا و کوڕێکیشى کە لە کاتى ڕووداوەکەدا لەگەڵى بوو بە سەختى برینداربووە
ماوەى نۆ رۆژە پەیامنێرێکى کەناڵى NRT لەلایەن پۆلیسى گەرمیانەوە و بە بڕیارى دادوەر دەستگیرکراوە ، هۆکارى دەستگیرکردنەکەشى بۆ بڵاوکردنەوەى راپۆرتێک دەگێڕدرێتەوە کە پەیوەندى بە حوکمدانى تاوانارێکەوە هەبووە لەلایەن دادگاوە
داعش تەقاندنەوەى 9 بیرە نەوتى لە سنوورى قەزاى دوبسى ڕۆژئاواى کەرکوک و لەژێر دەسەڵاتى پێشمەرگە ڕاگەیاند ، بەڵام بەرپرسانى پێشمەرگە ئەو زانیاریانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن "تەنها بیرە غازێکى لەکار کەوتوو تەقێنراوەتەوە"
درەنگانێكى شەوی شەممە ژمارەیەكک چەكدارى داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە لەگوندى حلێوەى سنورى قەزاى خورماتو ، پاش شەرێكى دوو كاتژمێرى و برینداربوونى فەریق عەبدوڵا بۆرى فەرماندەى میحوەرەكە، هێرشەكەى داعش تێكشكێنرا.
بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى لەپارێزگاى دیالە، دەڵێت داعش هێزێکى زۆرى رەوانەى پارێزگاى دیالە کردووە و بەپێویستى دەزانێت حکومەتى عێراقى مەترسیەکانى داعش بۆ سەر ئەو پارێزگایە بەهەند وەربگرێت
حەشدى شەعبى هەندێک ناوچەى عەرەبى سونەیان لەپارێزگاى سەڵاحەدین کردوەتە ناوچەى سەربازى داخراو و رێگە بەدانیشتوانەکانیان نادەن بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان ، یەکێک لەو ناوچانە ناحیەى سلێمان بەگ ى سەربە قەزاى خورماتوە
ئەو هێزەى کە ساڵى ڕابردوو لەلایەن مەرجەعیەتى باڵاى شیعەکانى عێراقەوە ڕەوانەى قەزاى خورماتو کرا ، بۆ ڕێگرتن لە سەرهەڵدانى گرژى لە نێوان کورد و تورکمانى شیعەدا لەو قەزایە کشایەوە
هاوکات لەگەڵ رۆیشتنى وەزیرى ناوخۆى عێراق بۆ شارى بەعقوبەى ناوەندى پارێزگاى دیالە ، ئەمڕۆ دووشەممە داعش چەندین هێرشى لەو پارێزگایە ئەنجامدا کە گەورەترین هێرشیان بۆسەر سەربازگەى کەرەکوش بوو لە نزیک ناحیەى مەندەلى
بەرەبەیانى ئەمڕۆ پـێنجشەممە داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشى کردە سەر هێزەکانى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى و سوپاى عێراق لە ناوچەى زەرگەى خورماتو ، دواى شەڕێکى قورسى 3 کاتژمێرى هێرشەکانى داعش تێکشکێنران
فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى کەرکوکى پێشمەرگە ، دەڵێت داعش بەدواى بەدیلى موسڵ دا دەگەرێت ، بەو پێیەى هێزە عێراقیەکان لە کۆنترۆڵکردنى تەواوى ئەو شارە نزیکبونەتەوە
بەرپرسانى شارى کەرکوک ، وەڵامى راپۆرتێکى رێکخراوى چاودێرى مافەکانى مرۆڤ کە هێزە کوردیەکانى بەدەرکردنى ئاوارە تورکمانەکان لەو شارە تۆمەتبارکردبوو ، دەدەنەوە و دەڵێن ئاوارە لەکەرکوک دەرنەکراوە
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە مەفرەزەیەکی پێنج کەسی چەکدارای داعش هێرشیان کردە سەر بارەگای میحوەری باشوری هێزی پێشمەرگە و پاش ڕووبەڕوو بوونەوەیەی قورس سەرجەم چەکدارەکان کوژران و خۆیان تەقاندەوە.
تیرۆرکردنى کەسایەتى و بەرپرسان لەکەرکوک بەردەوامى هەیە، محەمەد یونس ى جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى نەوتى باکور دوا بەرپرسى تیرۆرکراوە کە هەفتەى رابردوو تەقەى لێکراو کوژرا
سزادانى پیاوێكى دانیشتوى قەزاى كفرى ناوچەى گەرمیان بە 11 ساڵ زیندانى كردن بەتاوانى دزینى شیر و دایبى بۆ منداڵەكانى لەلایەن دادگاى تاوانەكانى كەركوك/گەرمیان كاردانەوەى لێكەوتوەتەوە
تەرمى ئەو كچەى كەسێ مانگ لەمەوبەر لەقەزاى خانەقین ى پارێزگاى دیالە دۆزرایەوە ، تا ئێستا لەپزیشكى دادوەریە و كەس و كارەكەى نەرۆیشتوون بۆ بردنەوەى
فەرماندەیەکى حەشدى شەعبى لەپارێزگاى دیالە، دەڵێت داعش لەوپارێزگایە تەواو لاواز بووە و دەیەوێت لەرێگەى هاوپەیمانێتى کردن لەگەڵ رێکخراوى قاعیدە و بەرپاکردنى حەملەى راگەیاندن خۆى بەهێز بکاتەوە
زیاتر نیشـان بده