حەشدى شەعبى لەشارى كەركوک بەبۆنەى ڕزگاركردنى شارى موسڵ و دەرهێنانى لەژێر دەستى داعش، ئاهەنگێكى ڕێكخست و تیایدا دژایەتى خۆیان بۆ ئەنجامدانى ڕیفراندۆم لەكەركوک نیشان دا و جەختیشیان لەسەر ئەوەكردەوە هێزەكانیان خاوەندارێتى كەركوكیش دەکەن.
کورد رێگەدان بە دروستکردنى هێزى چەکدارى تورکمانى لەکەرکوک و رێگەدان بەگەڕانەوەى چەکدارەکانى عەشیرەتى کروی بۆ ناحیەى جەلەولاى پارێزگاى دیالە رەتدەکاتەوە، کەلەلایەن بەرەى تورکمانى و حکومەتى عێراقەوە کاریان بۆ دەکرێت
فەرماندەیهکی پێشمەرگە، ئاماژەى بەوەكرد که خۆى و هێزەكەى تەماشاى چۆنیەتى ئاڵوگۆرِكردنەكەیان كرد.
هێزەکانى هاوپەیمانان بەڵێنى وەشاندنى گورزى ئاسمانى زیاتر لە هێزەکانى داعش دەدەن، لە حاڵەتى جموجۆڵى چەکدارانى ئەو رێکخراوەدا بە ئاڕاستەى کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانى ترى ژێر دەسەڵاتى هێزى پێشمەرگە
ژمارەیەک گەنجى ژینگە پارێز لە رێگەى خۆ روتکردنەوە و سورکردنى جەستەیانەوە ، نارەزایەتیان بەرانبەر ڕاوکردنى باڵندە و ئاژەڵە کێویەکان و زیان گەیاندن بە سروشتى کوردستان دەربڕى
داعش شوێن گۆڕکێ بەو چەکدارانەى دەکات کە خەڵکى پارێزگاى دیالەن، لە حەویجەوە ڕەوانەى نزیک سەنگەرەکانى پێشمەرگەیان لە باشورى کەرکوک و ناوچەى زەرگەى خورماتو دەکات
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لەسەر ئەو داوا یاساییەى کە لەسەرى تۆمارکراوە و رۆژى 24 ى ئەم مانگە وادەى دادگایى کردنیەتى لەبەغدا، ناچێتە دادگا و تەنها تیمى پارێزەرانى بۆ بەرگرى لێکردنى لەدادگا ئامادە دەبن
بەپێى راپۆرتێکى لیژنەى داکۆکیکردن لەمافى رۆژنامەنوسان لەسەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان، لە 6 مانگى رابردوودا 4 رۆژنامەنوس گیانیان لەدەستداوە ، هەروەها رۆژنامەنوسێک تیرۆرکراوە و رۆژنامەنوسێکى تریش خۆى کوشتووە
سەرۆک هۆزەكانى هەرسێ پێكهاتەى كورد و عەرەب و توركمان داواى ئازاد كردنى حەویجە لە عێراق و هەرێم دەكەن، هەروەها حیزب و لایەنە كوردیەكانیش پشتگیرى لە بڕیارەكانى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک دەكەن و دژى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى ئیدارى و یاساین لەلایەن بەغداوە دژ بە ئەنجومەنەكە.
فەرماندەى میحوەرى باشورى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە، زانیارى لەبارەى ئەو فڕۆکانەوە بۆ دەنگى ئەمەریکا ئاشکرا دەکات، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە سنورى قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک نیشتبونەوە
دادگاى كەركوک ئەو نەوجەوانەی بە 10 ساڵ زیندانى كردن حوكمدا، كە لەمانگى ئاب ى ساڵى ڕابردوودا بەپشتێنى بۆمب ڕێژكراوەوە لەنێو كەركوک دەستگیركراو بەوتەى هێزە ئەمنیەكانیش ، لەلایەن داعشەوە بۆ تەقاندنەوەى حوسەینیەكى كەركوک نێردرابو.
بەرپرسانى هەواڵگیرى هێزى پێشمەرگە، دەڵێن لە ناحیەى عەباسى سەربە قەزاى حەویجەى ڕۆژئاواى کەرکوک شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارەکانى داعش دا دروستبووە، کە شەڕەکە لەنێوان داعشە حەویجەیى و دیالەییەکان دا ڕوویداوە
هێزەکانى پێشمەرگە لەسەرجەم میحوەرەکان لە ڕۆژانى جەژن دا خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە بۆ بەرەنگاربونەوەى داعش ، تا ئێستاش داعش لەزۆربەى ناوچەکان جم و جۆڵى هەیە و پێشمەرگەش چاودێریان دەکات
پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەکانى پارێزگاکانى کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین خراوەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە و داعشیش جم و جۆڵى زۆرى هەیە، شەوى رابردووش سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە باشورى کەرکوک لەلایەن چەکدارانى ئەو رێکخراوەوە بۆردومان کرا
فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە، دەڵێت حکومەتى عێراق دەیەوێت شەڕى حەویجە بۆ دواى مەسەلەى ئەنجامدانى گشتپرسى دوابخات، تا وەکو کارتى فشار بەرانبەر هەرێمى کوردستان بەکارى بهێنێت
داعش هەتا دێت چەکدارى زیاتر بۆ سنوورى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانى دیالە و سەڵاحەدین دا بڵاوە پێدەکات ، لەو ناوچانەش تا دێت هێرشەکانیان بۆسەر پێشمەرگە و حەشدى شەعبى چڕتر دەکەنەوە
بەرەبەیانى ڕۆژی یەکشەممە لەگوندى حلێوەى نزیک قەزاى خورماتو 4 چەكدارى خۆكوژى داعش، هەوڵیان دا دزە بكەنە نێو بارەگاى لیواى 16 ى هێزى پێشمەرگە ، بەڵام پێشوەخت لەلایەن پێشمەرگەوە گەمارۆدراون و خۆیان تەقاندەوە.
فەرماندەکانى پێشمەرگە، دەڵێن جم و جۆڵى چەکدارەکانى داعش لەسنورى ناحیەکانى جەلەولا و سەعدیەى پارێزگاى دیالە زیادیکردووە ، بەڵام بەو شێوەیە نیە کە مەترسى لەسەر جەلەولا دروست کردبێت
زیاتر نیشـان بده