ئهنجومهنى ناحیهى مهندهلى سهر به پاریزگاى دیاله له ژێر فشارى گروپى عهسایب ئههلولحهقى شیعى و خۆپیشاندهراندا، بهڕێوهبهره کوردهکهى ناحیهى مهندهلى له پۆستهکهى لابرد و گرژى و ئاڵۆزى لهو ناحیهیهش بهردهوامى ههیه
ڕۆژی یەکشەممە نزیكهى 200 خۆپیشاندهرى عهرهب ههڵیانكوتایه سهر بارهگاى ناحیه و كۆمیتهى یهكێتى له ناحیهى مهندهلى پارێزگاى دیاله و ئاڵاى كوردستانیان هێنایه خوارهوه،
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەى هێرشکردنە سەر قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە، بەشێک لە چەکدارانى داعش دەیانەوێت خۆیان رادەستى هێزەکانى پێشمەرگە بکەن و پێشمەرگەش ئامادەکارى بۆ ئەو مەبەستە کردووە
حکومەتى عێراق بۆ بەشداریکردن لە شەڕى گرتنەوەى قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک تا ئێستا پەیوەندى بە پێشمەرگەوە نەکردووە، فەرماندەکانى پێشمەرگەش پێیانوایە بەشدارى نەکردنیان لەو شەڕەدا کێشەى لێدەکەوێتەوە
کوتلەى کوردى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بریارەکەى دادگاى ئیدارى بۆ داگرتنى ئاڵاى کوردستان لەسەر دام و دەزگا حکومیەکانى کەرکوک بە سیاسى دەزانێت
لیژنەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و هێزى پێشمەرگە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکردن لە چۆنیەتى دزەکردنى چەکدارانى داعش بۆ گوندى عەلوەت پاشاى باشورى کەرکوک
ویلایەتى کەرکوکى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بە داعش، بریارێکى دژى کاکەییەکان دەکردووە و سەر و ماڵى حەڵاڵ کردوون، هەروەها شەوى رابردووش هێزێکى گەورەى داعش کەوتە بەر بۆردومانى فرۆکەکانى هاوپەیمانان
داعش لە پەلاماردانى سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە میحوەرەکانى کەرکوک و خورماتو بەردەوامە و شەوى سێشەممە لەسەر چوارشەممە هێرشى کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە ناوچەى زەرگە لە باشوری ڕۆژئاوای خورماتو
شەوى دووشەممە لەسەر سێشەممە چەکدارانى داعش چەند تاوەرێکى کارەبایان لە نێوان ناحیەکانى جەلەولا و قەرەتەپەى پارێزگاى دیالە تەقاندەوە، هەر لە هەمان ناوچەش بەهۆى بۆمبى چێنراوەوە 5 ئەندامى خێزانێک گیانیان لەدەستدا
فەرماندەى میحوەرى قەرەتەپەى هێزى پێشمەرگە لە پارێزگاى دیالە، دەڵێت داعش لە سنورى حەمرین و ناوچەسەختەكانى دیالە ویلایەتى جەبەلى ڕاگەیاندووە و لە ئێستادا نزیكەى 500 چەكدار لە ژێر چەترى ئەو ویلایەتەدا كۆبوونەتەوە
هێزەکانى پێشمەرگە نزیکەى 70 گومان لێکراویان لە گوندە عەرەب نیشینەکانى ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالە دەستگیرکرد، هەروەها سەر لەبەیانى ئەمرۆ پـێنجشەممە لەو ناوچانە داعش کەسێکى شیعە مەزهەبى سەربڕى
سەرۆکى ئەنجومەنى سیاسى عەرەبى لە کەرکوک دەڵێت، حکومەتى عێراق ئامادەکارى بۆ شەڕى رزگارکردنى حەویجە نەکردووە، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە ئەوان وەکو عەرەبى سونە رازى نابن
بەرەى تورکمانى بەردەوامە لەسەر جوڵاندنى داوا یاساییەکەى لەدژى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە لەدادگاى ئیدارى لەسەر هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان تۆمارى کردبوو
فڕۆكەكانى هاوپەیمانان كۆبونەوە سەربازیەكانى داعش لەدەوروبەرى كەركوک دەكەنە ئامانج، ئەوەش لەكاتێكدایە جم و جۆڵى چەكدارانى ئەو ڕێكخراوە لەو ناوچەیە زیادیكردووە.
چەکدارە کرویەکانى جەلەولا کە لە ئێستادا بۆ شارى بەعقوبەى نێوەندى پارێزگاى دیالە هەڵاتون، لە نێوخۆیاندا بووە بەشەڕیان و 5 کەسیان لە یەکترى کوشتووە
وەزارەتى نەوتى ئێران و عێراق لەسەر دروستکردنى لیژنەیەک بۆ هەناردەکردنى نەوتى کەرکوک بۆ پاڵاوگەکانى ئێران رێککەوتون، لە کاتێکدا نەوتى کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵى کورددایە و بێ ئاگادارى هەرێم ئەو رێکەوتنە ئەنجامدراوە
هێزى پێشمەرگەى کاکەییەکان ماوەى 2 ڕۆژیان بۆ داعش داناوە تا ئەو 2 کاکەییەیان رادەست بکاتەوە کە دوێنێ لەگوندى عەلوەت باشورى باشورى کەرکوک رفێنران، بە پێچەوانەى هەڕەشەى هەڵوێست وەرگرتن و تۆڵەکردنەوە دەکەن
شەوى چوارشەممە لەسەر پـێنجشەممە ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەربە داعش بن، هێرشیان کردە سەر گوندى عەلوەت پاشاى کاکەیىنیشینى ڕۆژئاواى داقوقى باشورى کەرکوک، 4 گوندنیشیان کوشتوە و 4 کەسى تریشیان ڕفاندووە کە یەکێکیان ژنە
داعش لە باشورى کەرکوک و ناوچەى زەرگەى خورماتو، ژمارەیەک چەکدارى قەناس بەدەستى ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى لە سەنگەرەکانى پێشمەرگە نزیک ببنەوە و تەقە لە پێشمەرگە بکەن، لە ماوەى مانگى رابردوشدا نزیکەى 5 پێشمەرگە لەلایەن ئەو قەناس بەدەستانەوە کراونەتە ئامانج
زیاتر نیشـان بده