دادگاى جەلەولا بریارى دەستگیركردنى بۆ شێخ یەعقوب لهێبى بەرێوەبەرى ناحیەكە دەركرد، كە ناوبراو لەلایەن چەكدارە كرویەكانى جەلەولاوە سكاڵاى لەسەر تۆماركراوە.
بەڕێوەبەرى بەنداوى دەربەندیخان، دەڵێت تیمێکى پشکنینى پسپۆر سەرقاڵى ئەنجامدانى پشکنینن بۆ ئامێرە هەستیارەکانى بەنداوى دەربەندیخان و چر بە چرکە چاودێرى بەنداوەکە دەکەن
دواى رێکەوتنى نێوان بەرپرسانى یەکێتى لەخانەقین و فەرماندەى پرۆسە سەربازیەکانى دیالەى حکومەتى عێراق، هێزێکى پێشمەرگە گەرایەوە بۆ بارەگاى میحوەرى گەرمەسێر لەدەوروبەرى قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە
بڕیاربوو چەند رۆژێک لەمەوبەر لیوایەک سەربازى کوردى سەرۆکایەتى کۆمار لەبەغداوە ڕەوانەى کەرکوک و خورماتو بکرێن، بەڵام تا ئێستا ئەو هێزە نەنێردراوە
داعش لە ناوچەکانى دەوروبەرى کەرکوک و خورماتو کەوتووەتە جموجۆڵ و هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە و چەکدارانى حەشدى شەعبیش بە جیا چاودێرى جموجۆڵەکانى چەکدارانى ئەو رێکخراوە دەکەن
هێزه ئهمنیهكانى ههرێمى كوردستان 150 چهكدارى داعشیان ڕادهستى حكومهتى عێراق كردووه، كهپێشتر ئهو چهكدارانه لهحهویجه بوون و مانگى ڕابردوو لهسنورى كهرکوک خۆیان ڕادهستى هێزهكانى پێشمهرگه كردبوو.
حکومەتى عێراق رەزامەندى دەربڕیوە بە ناردنى لیوایەک سەربازى کوردى پاسەوانى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لە بەغداوە بۆ قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین، بەڵام هێشتا بڕیارى جوڵەکردن بۆ ئەو لیوایە بەرەو خورماتو نەدراوە
تادێت لەمپەرەکانى بەردەم هەڵبژاردنى پارێزگار و سەرۆکى نوێى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک قورستر دەبێت، کورد و تورکمان لەنێوخۆیاندا یەکدەنگ نین و عەرەبى سونەش خۆى لەکۆبونەوە بەدوور دەگرێت
بەشێک لە دانیشتوانە شیعەکەى قەزاى داقوق ى باشورى کەرکوک لەرێگەى ئەنجامدانى خۆپیشاندان و دەربرینى نارەزایەتیەوە، رێگە نادەن قایمقام و بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاکە دەوام بکەن کەهەردووکیان کوردن
حکومەتى عێراق کاربۆ ئاساییکردنەوەى بارودۆخى کەرکوک و رێگەدان بە گەرانەوەى بارەگا حیزبى و ئەمنیەکانى هێزە کوردیەکان دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمرۆ فەرمان بەهێزەکانى سەرایە سەلام کرا لە کەرکوک بکشێنەوە
ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین، دەڵێت پارێزگار و ئیدارەى سەڵاحەدین دەسەڵاتیان نیە، رێگە لە تاڵانکردن و سوتاندنى ماڵى دانیشتوانە کوردەکەى قەزاى خورماتو بگرن
لە ئێستاوە هێزە عەرەبى و تورکمانیەکان ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوى پەرلەمانى عێراق و ئەنجومەنى پارێزگاکان لەناوچە کێشەلەسەرەکان دەکەن، دەیانەوێت لەرێگەى بەدەستهێنانى پۆستە ئەمنى و ئیداریەکانەوە، پێگەى خۆیان بۆ کاتى هەڵبژاردن بەهێز بکەن
ئیسماعیل حەدیدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی لەکەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند"ئێمە وەکو عەرەبی سونە لەمافەکانمان بێبەشکراوین، بۆیە دەمانەوێت پۆستەکانی کەرکوک بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر پێکھاتەکاندا دابەش بکرێن."
شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە قەزاى داقوق ى باشورى کەرکوک، ئەرکان شەریف ى پەیامنێر و وێنەگرى کەناڵى کوردستان تى ڤى سەربە پارتى دیموکراتى کوردستان درایە بەرچەقۆ و گیانى لەدەستدا
حکومەتى عێراق رەزامەندى لەسەر گەڕانەوەى 263 ئەفسەرى کورد بۆ فەرمانگەکانیان دەربڕى، کەپێشتر بەهۆى روداوەکانەوە لەکەرکوک هەڵاتبوون، هاوکات هێزێکى حەشدى شەعبیش بۆ کاکەییەکانى باشورى کەرکوک پێکهێنرا
عەرەبى سونە لە پشتیوانیکردنى کاندیدەکەى یەکێتى بۆ وەرگرتنى پۆستى پارێزگارى کەرکوک پاشگەز بونەتەوە و لەنێوخۆیى تورکمانەکانیشدا گرفت دروستبووە
بەسەدان ماڵى کورد لەقەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین تاڵانکراوە و سوتێنراوە و تەقێنراوەتەوە، هێزە کوردیەکان پێیانوایە حەشدى شەعبى بەپلان ئەو کارەى ئەنجامداوە، وتەبێژى حەشدیش دەڵێت"شەڕ زیانى لێدەکەوێتەوە."
یەکێتى لەگەڵ حکومەتى عێراق دا لەسەر چۆنیەتى بەڕێوەبردنى کەرکوک ڕێککەوتووە، بەپێى ناوەرۆکى ڕێکەوتنەکە پۆستى پارێزگار بە یەکێتى
زیاتر نیشـان بده