چەکدارانى داعش لە گوندەکانى حەوزەى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک جموجۆڵێکى فراوانیان هەیە و کەم رۆژ هەیە پەلامارى هێزە عێراقى یەکان نەدەن، حکومەتى عێراقیش هێز بۆ پاککردنەوەى ئەو ناوچانە لە داعش ئامادە دەکات
چەکدارە کوردە خۆبەخشەکان لەشاخى غەرەوە ناو قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدینیان هاوەنباران کرد کەهێزەکانى حەشدى شەعبى تێدایە، فرۆکەى عێراقیش گوندەکانى سەربە ناحیەى نەوجول ى باکورى قەزاکەیان بۆمبارانکردووە
لایه‌نى كوردى ڕه‌خنه له سه‌ردانه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى شاندی نهتهوهڤیهكگرتووهكان بۆ قه‌زاى خورماتووى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ده‌گرێت،
سه‌رجه‌م چه‌كداره عه‌ره‌به كرویه‌كان كه له‌ناوه‌ڕاستى ساڵى 2014 چوونه پاڵ داعش و شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌یان كرد، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناحیه‌ى جهلهولاى پارێزگاى دیاله‌و نیشته‌جێى ناحیه‌كه بوونه‌ته‌وه.
به‌رپرسانى قه‌زاى خورماتو ژماره‌ى چه‌كداره سونه‌كانى شاخى غه‌ره به نزیكه‌ى 500 چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن
کاندیدى کوتلەى کوردى بۆ سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، دەڵێت 3 خاڵیان خستۆتە بەردەم لیستى عەرەبى و تورکمانى و چاوەروانى وەڵامى ئەو دوو کوتلەیەن بۆ دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى ئەنجومەن
فەرماندەیەکى باڵاى حەشدى شەعبى، دەڵێن ئەوان لەڕووى سیاسیەوە بەسەر قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالەدا باڵادەست بوون، بۆیە لەنێوان کورد و حەشدى شەعبى دا خوێن نەرژاوە
ئەمڕۆ پێنجشەمە وەفدێکى نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین ى کرد‌و لەبارەى خێزانە کوردە ئاوارەکان و سوتان و تەقاندنەوەى ماڵەکانیان و گرژیەکانى قەزاکە، گفتووگۆیان لەگەڵ حەشدى شەعبى دا کرد
به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركوک كه له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركراوه، ئاماده‌یى خۆى بۆ چوونه به‌رده‌م دادگا نیشان ده‌دات، ده‌ڵێت"14 ساڵه له‌كه‌ركوک ڕاوى تیرۆر ده‌كه‌م، كه‌چى ئێستا به‌پێى ماده‌ى 4 ى تیرۆر بریارى گرتنم بۆ ده‌ركراوه."
هێزه عێراقیه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌پارێزگاى دیاله‌وه و له‌دوو قۆڵه‌وه به‌ئاراسته‌ى قه‌زاكانى كه‌لار و كفرى سنوورى گه‌رمیان پێشره‌وى بكه‌ن، به‌بیانوى گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى تا ساڵى 2003 له‌ژێر كۆنترۆڵى عێراقدا بوون.
هاوپەیمانان هێزێکى تایبەتى ڕەوانەى بنکەى سەربازى کەیوان له کەرکوک کردووە و ئامانج لە ناردنى ئەم هێزە بەپێى وتەى سەرچاوەکان، ئامادەکاریە بۆ قۆناغى داهاتو و رێگرتنە لە دروستبونى بارگرژى
هێزه شیعیه‌كان كار بۆ لابردنى قایمقامه كورده‌كه‌ى قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و دانانى توركمانێكى شیعه له جێگه‌كه‌ى ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئیداره‌ى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌مه رازى نه‌بووه.
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك لهكۆبونهوهى ئه‌مرۆیدا، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى راسپارد بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى دارایشى له رێبوار تاڵه‌بانى وه‌رگرته‌وه.
هه‌رێمى كوردستان كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق لهفشارهكانى بۆ سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وامه و به‌شێک له‌په‌رله‌مانتاران، پێیانوایه به‌غدا وه‌كو دۆڕاوى جه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كات.
عه‌لى حسێنى گوته‌بێژى هێزه‌كانى حه‌شدى توركمانى، له‌لێدوانێكى پێشتریدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ى ماڵه كورده‌كانى خورماتوى ره‌تكرده‌وه.
ئەو بەرپرسە کوردانەى کە دواى کۆنترۆڵکردنەوەى ناوچە کێشەلەسەرەکان لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە پۆستەکانیان جێهێشتوە، ئاماژەبەوەدەکەن ناگەرێنەوە بۆ پۆستەکانیان چونکە ژیانیان پارێزراو نیە
بەرپرسانى کوردى ناحیەى مەندەلى پارێزگاى دیالە، ئاماژەبەوەدەکەن فشارەکانى سەریان لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە بەردەوامیان هەیە، دەڵێن"ناوبەناو هاوڵاتى کوردیش لە مەندەلى تیرۆر دەکرێت."
كامه‌ران كه‌ركوكى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك(پارتى)، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌وان وه‌كو ئه‌ندامانى پارتى به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌ن ناكه‌ن، گه‌ر له‌ناو كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت، چونكه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت"ژیان و كه‌رامه‌تیان پارێزراو نابێت."
به‌شێک له‌ئه‌ندامانى كوتله‌ى برایه‌تى كوردى كه‌گه‌وره‌ترین كوتله‌ى نێو ئه‌نجومه‌نه ده‌یانه‌وێت كۆبونه‌وه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوک ئه‌نجام بدرێت
زیاتر نیشـان بده