عەرەب و تورکمانەکانى کەرکوک پـێشوازى لە بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق دەکەن بۆ ژماردنەوەى دەستى دەنگەکانى کەرکوک، بەڵام یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هۆشدارى دەدات لە جێبەجێکردنى بریارەکە
یەکێتى نیشتیمانى دواى بردنەوەى هەڵبژاردن لە کەرکوک و بەدەستهێنانى 6 کورسى لە کۆى 12 کورسى ئەو پارێزگایە، لە ئێستادا چاوى لە وەرگرتنەوەى پۆستى پارێزگارە لە عەرەبى سونە
ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌كه‌ركوک بۆ عه‌ره‌بى سوننه جێى نیگه‌رانیه، توركمانیش ئه‌و ژماره كورسیانەی به‌ده‌ستهێنا كهچاوهروانى بوون، كوردیش كه زۆرترین په‌نجه‌ى تۆمه‌تى ساخته‌كارى بۆ ڕاده‌كێشرێت له‌ئه‌نجامه‌كه ڕ‌ازى یه.
عەرەب و تورکمانەکانى کەرکوک بەردوامن لەسەر دەبرینى ناڕەزایەتى و ئەنجامى هەڵبژاردن لە کەرکوک رەتدەکەنەوە، یەکێتى نیشتیمانى کوردستانیش کە بەتەنها هێندەى ئەو دوو پێکهاتە دەنگى هێناوە جەخت لەسەر پاک وبێگەردى هەڵبژاردنەکە دەکاتەوە
کاندیدێکى کورد لە لیستى سائیرونى سەربە رەوتى سەدر، دەڵێت نزیکەى 42 کورد لە نێو لیستە عەرەبیەکاندا خۆیان کاندید کردووە، بەڵام تا ئێستا تەنها ئەگەرى دەرچوونى دوو کورد هەیە، ئەو دووانەش دەرچوونیان مسۆگەر نیە
زۆربەى لایەنەکانى پارێزگاى دیالە یەکترى بە ساختەکارى و فشار دروستکردن لەسەر دەنگدەر تۆمەتبار دەکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ رێوشوێنێک لەلایەن کۆمسیۆنەوە نەگیراوەتەبەر
لیستە عەرەبیـیەکان لە خانەقین دەنگیان هێناوە و بە گشتی رێژەى بەشداریکردنى کورد لە ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالەش وەکو پێویست نەبووە، ئەمەش بەپێى وتەى بەرپرسانى ئەو ناوچەیە
عەرەب و تورکمانەکانى کەرکوک لە بەرێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق رازین، بەڵام کورد لە دۆخەکە نیگەرانەو ژمارەیەکى زۆر لەدانیشتوانە کوردەکەى ئەو شارەش، بەشدارى هەڵبژاردنیان نەکردووە
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رۆژى 30/9 ى ئەمساڵى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد، لایەنەکانیش پێشوازى لە دەستنیشانکردنى وادەى هەڵبژاردنەکە دەکەن
نوسینگەى کەرکوکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، ناوى 10 هەزار چاودێرى نێوخۆییان تۆمارکردووە بۆ چاودێرى کردنى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لەو شارە
چەکدارانى داعش شەوى چوارشەممە لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیانکردە سەر ناحیەى جەلەولاى پارێزگاى دیالە و پێکدادانێکى قورس لەگەڵ هێزە عێراقیەکان روویدا
حیزبه كوردیهكانى كه‌ركوک گومانیان له دروستكردنى 120 هه‌زار كارتى ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كانى حه‌ویجه هه‌یه، به‌رپرسانى كۆمیسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش گومانه‌كانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراق به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پۆلیسى كه‌ركوک، پلانیان بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى ئه‌منى توند له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردندا له‌نێو شارى كه‌ركوک داڕشتووه.
ئیدریس عادل دەڵێت، "هێزه عێراقیه‌كان له ناو شار و جاده سه‌ره‌كیه‌كانن، گونده كوردنیشینه‌كان هیچ هێزێكى تێدا نیه بیانپارێزێت، بۆیه داعش شەوانە هاتوچۆ ده‌كات."
پێکهاتەکانى کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان ئامادەکارى دەکەن تا لەم هەڵبژاردنەدا قورسایى خۆیان دەربخەن، بەشێکیشیان پێیانوایە ئەم هەڵبژاردنە قورسایى و پێگەى نەتەوەیى پێکهاتەکان دەردەخات
پارتى دیموکراتى کوردستان کە پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى لەپارێزگاى کەرکوک بایکۆتکردووە، رەتیدەکاتەوە رێنمایى دابێتە لایەنگرانى حیزبەکەى، دەنگ بە کاندیدى هیچ حیزبێکى تر بدەن
هێزە عێراقیەکان تا ئێستا رێگەیان بە حیزبە کوردیەکان نەداوە لە ناحیەکانى سەربە قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە بنکە دابنێن بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن، ئەوەش لە کاتێکدایە 10 رۆژ بەسەر دەستپێکردنى بانگەشەدا تێپەڕیوە
حکومەتى عێراق بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ نەقیب لوئەى محەمەدى فەرماندەى هێزى سواتى سەربە پۆلیسى کەرکوک و 20 کارمەندى هێزەکەى دەرکردووە، بەتۆمەتى دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ باندى تیرۆرستى
شەوى رابردوو لە ناوچەکانى رۆژئاواى کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالە، پێکدادانى قورس لە نێوان چەکدارانى داعش و هێزە عێراقیەکان ڕوویداوە
زیاتر نیشـان بده